دەستپێکردن.« تۆ!!!! » هەردووک لە لیسا و ئەو کوڕەی بۆ داخوازی هاتبوو بە شۆکەوە لێکیان ئەڕوانی
ئەوانی تریش بێجگە لە یۆنجوون سەرسام بوون
چوونکە یۆنجوون بابەتەکەی ئەزانیئیونجی : ئێوە یەک ئەناسن؟
جۆنگکووک توڕەبوو بەم ڕەفتارە بێڕێزییەی لیسا
نیگایەکی بکوژانەی پێدا
چوونکە بە بێزەوە لەو کوڕەت ئەڕوانیکوڕە : ئـ ئێ... بەڵێ ئێمە لە هەمان زانکۆ بووین.
یۆنجون لە ژێر لێوەوە کەمێک پێکەنی
کە تەنها جۆنگکووک بینی
بە پرسیارەوە سەیری کردنجۆنگکووک : لیسا دابنیشە!
لیسا سەری نزم کردەوە
وە لەنێوان دایکی و ئیونجی دانیشت
کەوتنە قسەکردن
جۆنگکووک ڕۆیشتە لای یۆنجونەوەجۆنگکووک « چی لەنێوان ئەو دوانە هەیە؟ »
بە هیوای ئەوەی هیچ کێشەیەک ڕونەدات
چوونکە هیچ کەسێک نەماوە بیهینێتە داخوازی لیسا و بیانوویەک نەگرێت بۆ ئەوەی ڕەتی بکاتەوەیۆنجون : ئەوان دوژمنی سەرسەختی یەک بوون لە زانکۆ و قوتابخانەش بەیەکەوە بوون
بەردەوام لە ژووری بەڕێوبەر بوون لەبەر شەڕکردن
هەتا جارێکیان نونام زلەیەکی لە جیمین داجۆنگکووک بە گرژی دوور کەوتەوە
وە سەرنجی ئەو نیگا بکوژانەی ئەدا کە ئەو دووە بە یەکیان ئەدا
هیوای ئەخواست ڕێک بکەون
چوونکە هەرگیز ئەم هاوسەرگیرییە هەڵ ناوەشێنێتەوە
لە جیمین باشتر نادۆزێتەوە
ئەو بارزگانێکی بەناوبانگە
وە لە ئێستایە ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیاکەی جۆنگکووک کردووە
بۆ دروستکردنی بەندەرێکی کەشتی
لە کۆریاوە ڕاستەوخۆ بۆ ئیتاڵیاجۆنگکووک : کەواتە با ئەم دووە کەمێک بە تەنها بن
بۆ ئەوەی لێک تێبگەن
هەرچەند لیسا ناڕەزایی نییە
وانیە لیسا؟سەیری لیسای کرد
بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت
سەری بە بەڵێ جوڵاندجیمین : پێویست ناکات بەڕێز جۆنگکووک
منیش ناڕەزاییم نییە
گەر دایکم ڕازیبێـــت
چوونکە گرنگترین شت ڕاکانی ئەوە بۆمندایکی خەندەیەکی ۆڕ لە میهرەبانی کرد
وە بە خەندەوە سەیری لیسای کردخ،پارک : پێم وانییە لەم کچە جوانتر بدۆزمەوە بۆ کوڕەکەم
من ناڕەزاییم نییە.جیمین باوکی نەبوو
هەر بۆیە تەنها دایکی و داپیری هێنابوو بۆ داخوازییەکە
YOU ARE READING
پشیلە بچووکەکەم - S2
Romanceجولیا پێیش ئەوەی جیۆن جۆنگکووک بناسێت کچێکی داماوو نەزان بوو تەنانەت کاتێک بەشوو درا نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە. جۆنگکووک وای کرد فێری ژیانکردن بێت ئەو ئێستا دایکی دوو منداڵە. ئەو ئێستا دوو منداڵ گەورە ئەکات. کاتێک خۆشی پێویستی بە کەسێکە ئاگەداری ب...