who is that?.22

959 190 76
                                    



هەق نەبوو ئەم پارتە دانێم
بەڵام کێشە نییە دڵم گەورەیە🙂.
______________________

دەستپێکردن.

جۆنگکووک بە ماندوویەتییەوە خۆی هەڵدایە سەر جێگاکەی
جولیا کە پاڵیدابوویەوە
تازە گەرماوی کردبوو
قژی وشک کردبوویەوە
خەریکبوو بخەوێت
بەڵام کە جۆنگکووکی بەم شێوەیە بە ماندووی بینی
بڕیاریدا کەمێک ئارامی کاتەوە
خۆی خشاند لای و دەستی خستە نێو قژی
کە وای کرد جۆنگکووک یەکسەر چاوەکانی بکاتەوە
سەیری جولیای کرد بە چاوە قوڵەکانی
کە ئەمە وای کرد جولیا شەرم بکاتەوە
ڕومەتەکانی بوون بە دوو لەت سێوی سوور
دەستی خستە سەر چاوەکانی جۆنگکووک
بۆ ئەوەی لەوە زیاتر شەرمەزار نەبێت
بەڵام جۆنگکووک دەستی بچووکەکەی جولیای لادا
وە خەندەیەکی کەمـــی کرد

جۆنگکووک : جولیا گەر دایکە جولیەت سزاکەی بەبیر بێتەوە
تۆم لێ ئەبات
تکایە مەهێــــڵە

بە داماوی وتی
جولیا پێکەنینێک کەوتە سەر لێوەکانی

جولیا : مـ من لەلای تۆ ناڕۆم.

جۆنگکووک وەک و مناڵ دڵخۆش بوو
سەری بەر کردەوە و ماچێکی لێوەکانی جولیای کرد
چوونکە سەری لە باوەشی بوو
لێوەکانیان پێچەوانەی یەک بوو
لەدوای لێوی
ماچێکی چەناگەی کرد و سەری خستەوە سەر قاچەکانی

جۆنگکووک : بخەوە پشیلەی بچووک
گەرنا ئەمشەو من تۆ ئەخۆم

جولیا بە ڕومەتە سورەکانییەوە
خۆی خشاند دواوە
جۆنگکووک هەستا و یارمەتی دا پاڵکەوێت
وە بەتانییەکەی بەسەریدا دا
کاتێک ویستی بڕواتە گەرماوەکە
مۆبایلەکەی زرینگایەوە
سەرسام بوو بەم کاتژمێر یەکی شەوە کێ پەیوەندی ئەکات؟
ڕۆیشتە لای مۆبایلەکەی و وەڵامی دایەوە
بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ گوێی بۆ گرتبوو
چاوەکانی تاریک بوون
هێشتا گوێی گرتبوو
بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت
پەیوەندییەکەی داخستەوە
سەیری جولیای کرد کە چاوەڕێیە جۆنگکووک بێتە لای و لەباوەشی بکات
چوونکە ئەو بەبێ باوەشی جۆنگکووک ناخەوێت
هەناسەیەکی قوڵی دایەوە
بەشی سەرەوەی جلەکەی لابرد
وە ڕۆیشتە باوەشی جولیا
خۆی نەخەوت
تەنها چاوەڕێبوو جولیا بخەوێت.
وەک و خووی هەموو شەوێک
دەستی بەنێو قژیا ئەهێنا
هەناسە گەرمەکانی جولیا بەر سنگی ئەکەوتن
دوای نزیکەی بیست خولەک
کە دڵنیا بوو لەوەی جولیا خەوتووە
هەستایەوە
جلەکانی لەبەر کرد
وە سویچی ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لەنێو دۆڵابەکە
دەری هێنا و دوای ئەوەی ماچێکی لێوی جولیای کرد
ڕۆیشتە دەرەوە.

******

بە نزیکەی ١٢ پیاوی سنگپان و زلی ڕەشپێست
کە چاویلەکەیان لە چاو بوو
وە ئیتفۆنێکیش بە گوێیانەوە
لەنێو ئەم ژوورە تاریکە وەستاون
ئەمە ماڵی « کۆیلەکانی جۆنگکووکە »
نهێنی ئەم ماڵە
بێجگە لە پاسەوانەکانی جۆنگکووک
ئەوەی بێتە ئێرەوە و ئەوەی هاتووەتە ئێرە
هەرگیز بە زیندووی دەرنەچووە
نمونەش خاتوو بای و کیای کچــــی
کە لێرە و لە هەمان ژوور
بە دڕندانەترین شێوە کوژران
تەقەی پێڵاوی پیاوێک دەنگی دایەوە
ئەو خاتوونەی سەر کورسییەکە کە بەسترابوویەوە
سەری بەرز کردەوە
ڕوخساری تەواو شێوابوو
قژە بریقەدارەکەی تێکچووبوو
بە بینینی ئەوەی بەرامبەری
هێز لە جەستەیا بڕا
چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون
هەرکەسێک لەجێی جۆنگکووک بایە
بەزەیی بە حاڵیا ئەهاتەوە و وازی لێئەهێنا
بەڵام ئەوەی باسی ئەکەین
« جیۆن جۆنگکووکە »
وە ئەو کەسەی ئەم خانمە ئازاری داوە
« پشیلە بچووکەکەی جۆنگکووکە »

پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now