16

568 95 53
                                    










دوای ئەوەی لە زانکۆ هاتمە دەرەوە
بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە هەنگاوم ئەنا
چوونکە دڵبەرەکەم ئەبینم
ئەمجارە وەک و باشترین هاوڕێم نا
وەک و خۆشەویست
وەک و خاوەنی ڕووحم
وەک و خاوەنی تەواوی ژیانم
ئۆتۆمبێلەکەیم بینی
وە خۆشی لە پێشیەوە
وە پێش چاوەکانم تاریک بوون
دڵم کەوتە لەرز
کە جاک و سوزیم بینی لە پێشی
ئەوانە چیئەکەن لەلای جۆنگکووک؟
جۆنگکووک زەرفێکی دایە دەستیان
وەک و شێت هەڵئەبەزین
سوزی ویستی ماچی لێوەکانی کووک بکات
بەڵام ئەو پەنجەیەکی لەسەر نێوچەوانی دانا
وە پاڵی پێیەوە نا
سۆزانی پیس!!!
ئەوان ڕۆیشتن
منیش بە توڕەییەوە ڕۆیشتمە لای جۆنگکووک
بە پێکەنینەوە سەیری کردم
وە هات و باوەشی لێدام
ویستی ماچم بکات
بەڵام سەرم سوڕاند
لێوی بەر ڕوومەتم کەوت

جۆنگکووک : لیانا؟

بە دەنگە قوڵەکەی وتی
کە هێز لە قاچەکانم ئەبڕێت
بە توڕەییەوە هەنگاوم نایە دواوە
وە سەیری نێو چاوەکانیم کرد

لیانا : ئەوانە چیان ئەکرد لەگەڵ تۆ؟

جۆنگکووک : مەبەستت ئەو دوو هەرزەکارەیە؟

تەنها سەرم بە بەڵێ جوڵاند
دەستەکانم لێک ئاڵاندبوو

جۆنگکووک : تەنها داوای پارەیان کرد
وتیان کە هاوڕێی تۆیە

ئای خوایە
بێ شەخسیاتی ئەو دووە گەشتووەتە ئەم ئاستە؟
ڕوخسارم خاو بوویەوە
من هەڵە بیرم لێکردەوە

لیانا : تەنها گرنگی بە هیچ کەسێکی ئێرە مەدە
من خۆ وتم کە هیچ هاوڕێیەکم نییە

ئەو قۆڵی لە کەمەرم ئاڵاند
وە جەستەی خۆی نوساند بە جەستەمەوە
بە ڕادەیەک هەستم بە هەموو جەستەی ئەکرد
ڕومەتەکانم گەرم داهاتن

جۆنگکووک : بڕۆین شازادە؟

سەرم بە بەڵێ جوڵاند
سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکەی
وە بەڕێکەوتین
بەرەو دەرەوەی شار
ترسێکی بچووک لە گۆشەیەکی دڵم بوو
بەڵام هەوڵم دا کە نەمێنێت
هەرگیز ناتوانم گومانی خراپ بە کووکی من ببەم!
هەر ئەو بوو هانی دام بۆ تۆڵەکردنەوە و یارمەتی دام
دوای نزیکەی کاتژمێرێک
لەپێش خانوویەکی دارین وەستاین
وەرزی بەهار بوو
گوڵی زۆر جوان گەشەی کردبوو
دیمەنەکەی زۆر جوان بوو

لیانا : ئێرە زۆر جوانە
تۆ چەند خانووت هەیە بەڕێز جۆنگکووک؟

دەستم لەسەر کەمەرم دانا و بە توڕەییەکی ساختەوە لێیم ڕوانی
ئەو پێکەنی و قژی خۆی تێکدا

لەنێوان ئێمە J.JK✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن