دەستپێکردن.
_________« بۆچی دیسان خواردوتەوە؟ »
بە توڕەییەوە وتی
پیاوێک لە سییەکانی تەمەنی
بە بێزارییەوە سەری بەرز کردەوە
توند سەری گوشی« کاتژمێر چەندە؟ »
ئەوی تریان تەواو توڕە بوو
هاواری کرد بەسەریدا« کیم تایهیـــۆنگ کەی دەوەستیت لەم ڕەفتارانەت؟ »
تایهیۆنگ هەستایەوە
مۆبایلەکەی هەڵگرت و سەیری شاشەکەی کرد
بەبێ ئەوەی گرنگی بەوی تر بدات
بینی چەند نامەیەکی بۆ هاتووە
لای سەیر بوو
کە ژمارەکە نەناسراو بوو
نامەکانی خوێندەوە
ئەوە هۆسیۆک بوو
بۆی نوسیبوو « لیانام دۆزییەوە
ناتەوێت قەرەبووی هەڵەکانت بکەیتەوە؟ »خێرا هەستایەوە
چاوەکانی فراوان بوون
بە شۆکی لە مۆبایلەکەی ئەڕوانی
ئەوی تریش سەرسام بوو بەم ڕەفتارەی« چیبووە؟ »
کەمێک نزیک بوویەوە لە تای
سەرنجی دا چاوەکانی تای پڕن لە فرمێسک
ئەوسا زانی دوبارە باسی لیانایە« وێنەی لیانات بینی دوبارە؟ »
دانیشت لەسەر جێگاکە
« تای خوشکەکەت ئێستا باشە
جیتر ئازار ناچێژێ
بۆیە واز لە بیرکردنەوە لەو بێنە
کەمێک بیر لەخۆت بکەرەوە
سەیربکە وەک و مردوویەکت لێهاتووە
هەرنا ڕیش و سمێڵت بتراشە
زۆر ناشرینی بەم شێوەیە »تای فرمێسکەکانی سڕی
بە دڵخۆشییەوە سەیری گەنجەکەی تری کردتایهیۆنی : جیمین
لـ ... لیانام دۆزییەوە.جیمین بە گرژ و مۆنی سەیری کرد
وایزانی کاریگەری کهولەکەی هێشتا لەسەرەجیمین : باسی چیدەکەیت
لیانا مردووە
منداڵ هێشتا سەرخۆشی.تایهیۆنگ شاشەی مۆبایلەکەی ڕوو لە جیمین کرد
ئەو سەیری شاشەکەی کرد
بە هەمان شێوە شۆک بووجیمین : ئەوە چییە!!
ئەوە وێنەی لیانا بوو
کە لەسەر کورسییەکی جوڵاو بووجیمین : ئای خوایە
ئەوە خۆ لیانایە!هێشتا شۆک ببو
هەمووان وایان دەزانی مردووە
بێگومان شۆک ئەبن

أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK✔️
Romantiekقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...