دوای ٤٠ ڕۆژ.« بەخێربێیتەوە بۆ ماڵەوە لیانا. »
هەمووان بە دڵخۆشییەوە وتیان
لیانا بە خەندەوە سەیری خاوەنی دڵی کرد
جۆنگکووک ماچێکی نەرمی لەسەر سەری جێهێشت
ئێستا لیانا باشە
ئەتوانێت بڕوات
وە قسە بکات و بجوڵێتیشەوە
چارەسەرەکەی ماوەی ٤٠ ڕۆژی خایاند
قورس بوو بۆ لیانا
بەڵام توانی بەسەر ئەوەشدا تێبپەڕێت
ڕۆیا هاتە لای لیانا و دەستەکانی گرت
هێشتا لیانا بە باشی ناتوانێت قسە بکات
زمانی وشک بووە چوونکە ماوەی ٥ ساڵە زمانی بەکار نەهێناوە
وشەکان تۆزێک قورس دەر ئەبڕێتڕۆیا : لە کۆتایدا هاتیتە ماڵەکەمان
بەخێربێیت لیانا.لیانا : تـ تۆش گەڕایتەوە ماڵەکەت
ئـــوونی.ڕۆیا لیانای لەباوەش گرت
لەگەڵ جۆنگکووک یارمەتیان دا و بردیانە ژوورەکەی
وە لەسەر سیستەمەکەیان دانا
جان و سیۆک و سۆکا لە لایەک وەستابوون
سۆکا بە گرژی لێیانی ئەڕوانی
پێی خۆش نەبوو باوکی بەم شێوەیە لە لیانا نزیکە
وە جیمین و هۆسیۆک و تایهیۆنگ لە هۆڵەکە دانیشتبوون
پەیوەندی نێوان لیانا و تایهیۆنگ باش بووەتەوە
بەڵام جۆنگکووک هێشتا لێی خۆش نەبووە
تای بە هۆکاری هەموو ئەو ڕووداوانە ئەزانێت کە بەسەریاندا هات
جان لەوەتەی دایکی گەڕاوەتەوە
وەک و جانی ٧ ساڵانی لێ هاتوەتەوە
بەردەوام پێ ئەکەنێت
وە زۆر دڵخۆشە
خاتوو جیۆن مرد
وە تەنانەت کەیسی لەسەر نەکرایەوە
تەنها تەرمەکەی فڕێ درایە نێو گۆڕێکەوە
بەبێ ئەوەی هیچ کام لە منداڵەکانی لە پرسەکەی ئامادە بنڕۆیا : با من ئەم دوو هاوسەرە نوێیە بەجێ بهێڵم.
ڕۆیا چاوێکی لێ داگرتن
وە لەوێ ڕۆیشت
لیانا ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕان لە شەرما
کووک خەندەیەکی کرد
وە ڕۆیشتە تەنیشتییەوە
لیانای لەباوەش گرتجۆنگکووک : دەزانی چەند بیرم دەکردیت؟
لیانا : من نەک تەنها بیری تۆ
بیری منداڵەکان
هەموو شتێک کە پەیوەندی بە تۆیە هەیە
من بیرم دەکرد
زۆر ئەستەم بوو بۆم
ماوەی ٥ ساڵە
تەنانەت ناتوانم هاوار بکەم
داخی دڵم لەلای کەسێک باس بکەم
تەنها بە بێدەنگی لە دووریتان بەبێ چارەیی دەگریام.جۆنگکووک : هەموو شتێک تەواو بوو تاقانەکەم
با ڕابردوو لەیاد بکەین
من و لیانا لەمڕۆوە ئەژین.لیانا : خۆزگە بمتوانیبایە
بەڵام من زۆرم چەشت
کە هەتا مردن لەیادم دەرناچن.
دەستدرێژی
ئازار
دووری
لێدان
ترس
بێ تۆیی
چیتر ماوە نەموتبێت؟

أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK✔️
Romanceقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...