چیرۆکی لەنێوان ئێمە زۆری نەماوە بۆ تەواوبوون ئەوپەڕی سێ بۆ پێنج پارتی ماوە ئەگەر زۆر زۆر بڕوات ئەڕواتە ٤٣ پارت
بۆیە لەم دوسێ ڕۆژەیا دوو چیرۆکی نوێ دائەنێم
چیرۆکەکەی جیمین لائەبەم و کارەکتەری سەرەکی ئەکەم بە جۆنگکووک وەک هەمیشە
وە دەستکارییەکی زۆریشی ئەکەم
چوونکە پێم نانوسرێت بەخوا🙂
ئینجا پارتەکانی کۆتاییە ڤۆت بکەن با زوو پارتی داهاتووی دابنێم
هەر پارتێک بگاتە ٧٠ ڤۆت ڕێک پارتی دواتر دائەنێم___________________________
دەستپێکردن.
ڕۆیا لیانای شوشتبوو
چوونکە دوێنێ شەو ڕشابوویەوە
تەنها جلەکانی گۆڕی
بەهۆی درەنگی کاتەوە نەیتوانی بیشوات
خەریکی وشککردنەوەی قژی بوو
وە لیاناش تەنها لە ئاوێنەکەوە لەخۆی ئەڕوانی
سەیری خۆی ئەکرد چەند گۆڕاوە
قژە زەردەکەی کورت کردوەتەوە
وە چەند تاڵێکی سپی لێ دەرچوون
هێشتا تەمەنی ٢٧ ساڵە
بۆ ئەوەی قژی سپی بێت زۆر زووە
بەڵام دڵگرانی و قەلەقی وای لێکرد زۆر زوو گەورە بێت
دڵگرانی ئەو لە ١٨ سالییەوە نەبوو
لە ٨ ساڵییەوە دەستی پێکرد
لیانا بە ڕوکەش هێمنە و هیچ کاردانەوەیەکی نییە
بەڵام لە ناخەوە زۆر ئاڵۆزە و خەریکە خۆی ئەخواتەوە
تەنانەت ناتوانێت بەدڵی خۆی بگریت و هاوار بکات
پێبکەنێت و توڕە بێت
بێجگە لە بینینین و بیستن
وەک و بوکەڵەیەک ئەجوڵێنرێتەوە
کۆنترۆڵی جوڵەکردنی جەستەی خۆشی لەدەست خۆی نییە
چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون« گەر لەگەڵ تۆ بایە ئیفلیج بوونیشم خۆشدەویست »
لیانا لە ناخیەوە وتی
فرمێسکێک لە چاوی کەوت
وە ڕۆیا ئەمەی بینی
ڕوخساری کاڵ بوویەوەڕۆیا : تەنانەت ناتوانیت دەردەدڵم بۆبکەیت
دەنا دەمت داخی دڵت بەمن هەڵڕێژە
بمبورە کە هیچم لەدەست نایەت
گەر لێرە بڕۆین هەموو هەوڵێک ئەدەم بۆ ئەوەی وەک و پێشتر ببیتەوە لیانا عەجولەکەی من
بەڵێن بێت زۆری نەماوە.لیانا کە لە ئاوێنەکەوە سەیری ڕۆیای کرد
جارێک چاوەکانی داخست
ڕۆیاش خەندەیەکی کرد
بە چاوەکانیا دیاربوو بەم قسەیەی ڕۆیا دڵخۆش بووە.
ڕۆیا لیانای بردە هۆڵەکە
وە خۆی چووە چێشتخانەکە بۆ ئەوەی خواردن بهێنێت
لیانا لە ئاوێنە گەورەکەوە
سەیری باخچەکەی ئەکرد
پشیلەیەکی نازداری بینی لە باخچەکە
هەوڵی دەدا کۆترێک ڕاو بکات
بیری ئۆریۆی کەوتەوە
ماوەیەکی زۆرە نەیبینوە
ئۆریۆ تاکە هاوڕێی منداڵی لیانا بوو
بیری ئەکردەوە ئایا ئەو زیندووە؟
یاخوود تایهیۆنی نێ سەر و بەر فرێی دایە کۆڵانەکان
چاوەکانی چوونە سەر دەرگای حەوشەکە
سەرسام بوو کە ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی بینی لەپێش ماڵەکەیان وەستا
کەسێکی تەواو ڕەشپۆش دابەزی
کڵاوێکی لەسەر بوو وە ماسکیشی بەستبوو
ڕوخساری دیار نەبوو
بە جەستەیا دیاربوو کە پیاوە
ئەو نەهاتە ماڵەوە
بەڵکوو چووە پشتەوەی باخچەکە
ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشت
زۆر ترسا کە یەکێک لە پیاوەکانی خاتوو جیۆن بن
گوێی لە دەنگی ڕۆیا بوو لە پشتییەوە
هات و لە تەنیشتی دانیشت
وەک و منداڵێکی ساوا
دەمی لیانای ئەکردەوە و کەوچکەکەی ئەخستە دەمییەوە
بۆ ئەوەی بتوانێت قوتی بدات.
لیانا تەنها ئەتوانێت خواردنە شلەکان بخوات
چوونکە توانای جوینی نییە
کاتێک تەواو بوو
قاپێکی بۆخۆی هێنا و دەستی کرد بە خواردن
لەگەڵ ئەوەشا لەگەڵ لیانا سەیری باخچەکەیان دەکرد
بەڵام لیانا هێشتا بیری لای ئەو کەسە بوو
کە چووە پشتەوەی ماڵەکەیان
دوای نزیکەی ١٠ خولەکێک
دەنگی دەرگا هات
ڕۆیا سەیرێکی لیانای کرد

أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK✔️
Romanceقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...