39

378 79 38
                                    





دەستپێکردن.


پـــــۆڤـــی جۆنگکووک :

هۆسیۆک پێی وتم دێتە ئێـــرە
دەنگی باش و خراپ دیار بوو
زۆر دودڵی کردووم
لە هۆڵەکە دانیشتبووم
گوێم لە دەنگی پێ بوو
هەستامەوە وامزانی کە ئەوە
بەڵام ئەوە جان بوو

جۆنگکووک : بۆشوێنێک دەڕۆیت کوڕەکەم؟

جان : هاوڕێیەکم هاتووە
دەڕۆینە ژوورەکەم و دەخوێنین.

جۆنگکووک : باشە هەرچییەکت پێویست بوو بیڵێ.

سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆیشت
دە خولەکێکی تر تێپەڕی
دەنگی دەرگا هات
پێش ئەوەی بڕۆم و بیکەمەوە یەکێک لە خزمەتکارەکان ڕۆیشت
هۆسۆک بە خێرایی خۆی کرد بە ژوورەوە
ڕوخساری زۆر شێواو بوو

جۆنگکووک : هیۆنگ...

ڕێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم
هاتە لام و توند قۆڵەکانی گرتم

هۆسیۆک : بەڵێنم پێبدە هێمن بیت.

جۆنگکووک : باشە بەڵام خەریکە ئەمترسێنیت
بیڵێ چیبووە؟

هۆسۆک : جۆنگکووک...... لیانا
لیانا زیندووە.

ڕوخسارم کاڵ بوویەوە
شۆک خەریکبوو مێشکی کاس ئەکردم
ئەوە چی وت؟
نەمدەزانی چ کاردانەوەیەکم هەبێت
هۆسیۆک گاڵتەم لەگەڵ دەکات؟
یاخوود هەر بەڕاست لیانا زیندووە
بەڵام چۆن ئەکرێت

جۆنگکووک : بەڵام....

هۆسیۆک : وە نوناش زیندووە
نونا زۆر باشە بەڵام......
دەی ئێستا کاتی ڕونکردنەوە نییە
لیانا بریندارە
ئەو لە نەخۆشخانەیە پێویستە بڕۆین...

دەنگی شکانی شوشەیەک هات
سەیری ئاراستەکەم کرد
ئەوەی لێی ئەترسام
ئەوە جۆنگسیۆک بوو
چاوە جوانەکانی دەستیان کرد بە فرمێسک ڕشتن
هەنسکێک لە دەمی دەرچوو

سیۆک : لیانا دایکی منە وایە باوکە؟
دایکم زیندووە...

دەستێکم بەنێو قژما هێنا

هۆسیۆک : دەی جۆنگکووک پێویستە بڕۆین.

سەرم بە بەڵێ جوڵاند
بەرەو دەرەوە ڕۆشتین
بەڵام دەنگی گریانی سیۆک منی وەستاند

سیۆک : باوکە تکایە بمبە بۆلای دایکم
باوکە گیان لێت ئەپاڕێمەوە منیش ببە.

نەمدەزانی چیبکەم
بەڵام ناتوانم بەم نیگەرانییەوە سیۆک جێبهێڵم
بۆیە لەباوەشم گرت و ئەویشم لەگەڵ خۆم برد


لەنێوان ئێمە J.JK✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن