کانتۆرەکەم کردبوویەوە، دەستێکم لەسەر کەمەرم دانابوو و دەستەکەی ترم لەژێر چەناگەم، نازانم بۆ ماوەی چەندێک بە ئەو شێوەیە وەستابووم بەبێ جوڵە و سەیری نێو کانتۆری جلەکەمم دەکرد.سەرنجم لەسەر جلە ڕەنگاوڕەنگەکان نەبوو، سەرنجێکی تەواوم لەسەر ئەو جلانە بوو کە وایدەکرد ئیلیاسم بیر بهێنێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ شەو هیچ نەخەوتبووم و ژێر چاوم ڕەش ببوو، تەواوی کاتەکە دڵم بە ترس و بەپەرۆشییەوە لێی دەدا، بەجۆرێک کە هیچ شتێکی دیکەم لە خەیاڵدا نەبوو.
ئیلیاس نامەی بۆم ناردبوو ئەم بەیانییە کە گەیشتە فڕۆکەخانەکەی براتیسلاڤا، وێنەیەکی پۆپی بۆ ناردبووم لە فڕۆکەکەدا کە خستبوویانە جۆرێک لە قەفەزێکی تایبەت بە پشیلە.
پێش ئەوە ئیلیاس وایکرد بەڵێنی پێ بدەم کە زۆر بە باشی بخوێنم ئینجا بێمە دەرەوە لە ماڵەکەم.
وام کرد و وانەکانم بە باشی خوێندبوو، هەستێکی زۆر دڵخۆشکەر بوو بۆ من کە دەهاتەوە یادم ئیلیاس زۆر گرنگی بە خوێندنەکەم دەدا، گفتوگۆکەی دوێنێ شەو لە یادم مایەوە کە بە تەواوەیی دەربارەی قوتابخانە و تاقیکردنەوە قسەمان دەکرد، ئەو دەیگوت ئەو لە قۆناغی ئامادەیی هەمیشە کە ئامادەکاری دەکرد بۆ تاقیکردنەوە بە دەم خوێندنەوە زیاتر چەرەسی دەخوارد وەک سوکە ژەمێک کە وزەی زیاتری پێ بدات و پێی وتم کە زۆر سودی دەبێت بۆ تەندروستیم و بۆ خوێندنەکەم.
ئەوەی بۆم باس کرد کە کاتی خۆی ئەو زۆر قوتابییەکی جدی و هەوڵدەر بوو لە خوێندنگە و هاوڕێی کەمی هەبوو و کەسێکی گۆشەگیر بوو، زیاتر گرنگی بە خوێندنەکەی دەدا و وەک من وابوو و زیاتر گرنگی بە خوێندنەکەی دەدا.
ئەوەش هیچ سەرسوڕماوی نەکردم، چونکە هەر دەمزانی ئەو کەسێکی لە ئەو شێوەیە بووە و کەسایەتییەکی ساردی هەبووە لە سەردەمی هەرزەکاریدا.
ئەوە وایکرد دڵم زیاتر نزیک ببێتەوە لە ئیلیاس، وە هەست بە پارێزراوییەکی نوێ بکەم لە بەرامبەری،
دەیگوت کە کاتێک ئەوە دەبینێت کە من چەندێک هەوڵ دەدەم لە قوتابخانە، ڕابردووی خۆیم دەهێنایەوە یادی و دەیگوت کە وەک ئەوە وایە ڕەنگدانەوەی ڕابردووی و ژیانی قوتابخانەی خۆی لە مندا دەبینێت.بەهەرحاڵ، ئیلیاس پێی نەگوتبووم کە جلێک بپۆشم کە وابکات ئەوم بهێنێتەوە یاد، بەڵکو خۆم دەمویست بیکەم بە سورپرایزێکی بچووک بۆی.
دەمویست هیچ نەبێت کەشوهەوایەکی جوان و جیاواز دروست بکەم لە نێوانمان.
ئەوەی کە لە ئەمە قوڕستر بوو ئەوە بوو کە بە دایکم بڵێم دەڕۆمە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکەم.
دایکم سەرلەبەیانی چووبوو بۆ سەرکار بێ ئەوەی من ئاگادار بکاتەوە، بێگومان دوای ئەو شتەی کە ڕوویدابوو پەیوەندیمان بەرەو بچووک بوونەوە ڕۆیشتبوو، دوور ببووین لە یەکتر.
YOU ARE READING
|| جاسووس ||
Romance. ڕۆمانێکی سـەردەمییانە. . کـــەیڵا کچێکی سلۆڤاکی تەمەن ١٨ ساڵە کە توشبووە بە نەخۆشییەکی تا ڕادەیەک دەگمەن بەناوی: HHT. کچێکی بچووکە کە هیوای گەورەی هەیە، تەنانەت لەگەڵ ئەو نەخۆشییە سەختەشدا هەوڵ دەدات ژیانی بە سادەیی بهێڵێتەوە و خەم لە حاڵی خۆی ن...