دەستپێــــکردن.
__________پــــۆڤـــی ڕۆیا.
« دایکە تکایە وا مەکە! »
هاوارم کرد
بەڵام ئەو کوا گوێ دەدات؟
داکم چ زاڵمێکە!
هیوادارم هیچ دایکێک کە گوایە وەک دایکی منی لێبێت تامی دایکایەتی نەچێژێت
ئەو خۆی دایکە
بەڵام دوو دایکی لە مبداڵەکانیان جیاکردۆتەوە
سێ ساڵە بە هەرەشەی کوشتنی جۆنگکووک و پاسەوان و بەندکردنمان من و لیانای لێرە هێشتووەتەوە
لیانا تەواو شێواوە
هەمیشە ئەڵێت تەنها یەک جار بۆنی منداڵەکانم و جۆنگکووک بکەمەوە
منیش لەو باشتر نیم
ناخم ئەسوتێت بۆ بینینی براکەم و کوڕەکەملیانا قیژاندی
کاتێک ئەو پیاوەی سیخە داخراوەکەی بەدەستەوە بوو
چەقاندییە قاچەکانی
بە ڕادەیەک بەرز قیژاندی لەوانەیە توانای قسەکردنی نەبێت لەمڕۆوە
منیش هاوارم دەکرد و لە دایکم ئەپاڕمەوە
فەرمانیان پێبکات وازیان لێبێت
لیانا ئەمڕۆ دوبارە هەوڵی ڕاکردنی دا
ڕاکردن نا
ویستی تەنها بڕوات و بیانبینێـــت
بەڵام نازانم چ داخێک دڵی دایکمی گرتووە
بەم شێوەیە بە من و لیانای هەڵ ئەڕێژێتڕۆیا : دایکە قاچەکانت ماچ ئەکەم وازی لێبێنە
لێت ئەپاڕێمەوە.ئەو جادوگەرە تەنانەت گرنگیشی پێنەدەدام
وەک ئەوەی چێژ ببینێت
تەنها لە قاچە خوێناوییەکانی لیانای ئەڕوانی
لیانای داماو تەنها ئەیتوانی بە ئازارەوە بقیژێنێت
هەموو ژێر پێی لیانایان سوتاند
فڕێیان دایە سەر ئەرزەکە
بە سەختی
لیانا تەنها ئەگریا و ئەیناڵاند
بەوەش نەوەستان
کابرایەک بە دەرزییەکی گەورەوە هاتە هۆڵەکە
بە سەرسامی سەیریم کرد
دەرزییەکەی دایە دەستی دایکم
سەیری دایکمم کرد
کە لە من و لیانا ئەڕوانێتخ.جیۆن : هیچ هەلێکتان بۆ نەهێشتمەوە
پێنج خولەکتان هەیە
دەتانەوێت ئەم دەرزییە بەر جۆنگکووک بکەوێت یاخوود یەکێک لە ئێـــــوە؟لیانا بەزۆر کەمێک خۆی بەرز کردەوە
بە شێوەیەک لێی ئەڕوانیم
وەک و ئەوەی دونیا بەسەرمدا ڕوخابێت
هیچم پێ ناکرێت بۆت
خۆزگە ئەکرا باجی هەموو هەڵەکان من بیدەم
نەک تۆ و جۆنگکووکئەوان قۆڵی منیان بەردا
وە لەوێ ڕۆیشتن
تەنها من و دایکم و لیانا ماینەوە
نەم ئەتوانی یەک وشە بڵێم
چی ئەگەر بەر لیانا یان جۆنگکووک بکەوێت؟
یان هەر ئەو دەرزییە چییە!ڕۆیا : ئەو دەرزییە چییە دایکە؟
سەیری دایکمم کرد
بە خەندەیەکی سەیرەوە لێم ئەڕوانێت

أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK✔️
Romanceقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...