٢١/ئازاری/١٩٨٩
بە دەنگێکی بەهێز ئەفسەرە بە ڕەچەڵەک عەرەبەکە هاواری کرد
لە نێوەندی قەیسەری"ئەوەی جلی ڕەش بپۆشێ خۆی دەزانێت سزاکەی چییە مەگەر
ئاقڵتان بەکارناهێنن
هەمووتان لە شوێنی خۆتان بمێننەوە ئەوەی بوێری خۆ ئازاکردن بکات و بیەوێت بەرگری بکات
سوێند ئەخۆم بە هەردوو دەستی هەڵی دەواسم تا ئەو کاتەی ڕوحیشی لێی بێزار دەبێ و جێی دێڵێت "کچە ڕەشتاڵەکە لەژێر قژە لول و پڕەکەی چاوانی هەڵ نەدەهات بەهۆی هەتاوەکە
نزیک بوویەوە بۆ ئەوەی بزانێت کێیە
"براکەم براکەم ، تخودا بەڕێزم لێی گەڕێ ئەو هێشتا هەرزەکارە
سوێند ئەخۆم دووبارە نابێتەوە"بە ترسەوە ڕایکرد بۆلای عەسکەرە ستەمکار و خوا نەناسەکانی بەعسی داگیرکەر
"توخودا خەڵکینە ئێوە خۆتان ئەزانن ئێمە چ کەسانێکین
چۆن لێ دەگڕێن براکەم ببەن
بەخودا مەبەستی خراپ نیە ئەو هێشتا مناڵە و لە هیچ تێناگات "بە گرینەوە هانای بۆ خەڵکی دەور و بەری برد
وای عەجیب لەو چاوانەی کە خۆر کزیان ئەکرد و ڕەنگە قاوەییەکەیان دەر ئەخست
لەو تاڵە ئاڵۆسکاوانە کە بیری منیشی تێک دەئاڵاند
لەو لوتەی کە ڕەمزی کوردایەتی پێوە دیار بوو
ئەو پێستە گەنم ڕەنگەی بە فرمێسک ئەبریسکایەوەحوسامە ئەمە پاروی تۆ نیە
بەڵام
هەرچەند نابێ هیچ بەڵامێک هەبێت"کاکی بەڕێز براکەم بەردەن بەخوا باوکم خۆی قسەی لەگەڵ دەکات "
کە وای وت و هاتە بەردەمم
بۆ ساتێ گەرووم نوسا ئەقڵم وەستاچەند جارێک کۆکیم بۆ ئەوەی تۆنی دەنگم ڕێک کەم و قسە بکەم
"بەریدەن"
حوسامە وای وت و سەیرێکی عەسکەرەکانی کرد
"ئەرێ بە کەڵک دێ بەردەوام بم کەس هەیە حەزی بەم چیرۆکە بێت ؟"
YOU ARE READING
نێرگز و هەولێر
Poetryنێرگز و هەولێر ڕۆمانێکی کوردی و کارەکتەری کوردی باس لەسەردمی ڕژێمی بەعس و خەم و خۆشی و خۆشەویستی کەموکورتی و ئازایەتی بوێری و زۆرداری نێرگز تۆ ئەو کە لەخاکی دوژمنانما ئەڕوا نازانم بە چۆ بوێریێ بۆن تۆم کرد مەستی بۆنی نێرگز بووم تۆ ئەو گوڵە بوویت...