کۆتاییەک لە سەرەتاوە

31 5 9
                                    

"با هەرنا بیبینم
خۆ مەگەر شتێکی ئەوەندە خراپی کردوە کە نابێ بشی بینین ؟ "

بە گریانەوە لەبەردەم زیندانەکەدا لەگەڵ پاسەوانەکە قسەی ئەکرد

لە کاتێکا من لە پەنجەرەکەوە لێم دەڕوانی

بەس گەر دەزانی چەند بووم بە سەرگەردانی دوو دیدەی بێتاوانی کە دەیڕوانی لە تاوانی من هاوپیشەکانمی

پەیتا پەیتا هەڵی دەڕشت ئەو ئەسرینانەی هەزاران خەم و هاوار و وشەیان نوقم ئەکرد

"لێرە بڕۆ
با بە شەق ڕاوت نەنێم "

پاسەوانەکە بۆکۆتا جار پێی وت کە باسکی گرت و پاڵینایە دواوە

"بوەستە من خۆم قسەی لەگەڵ دەکەم "

وام وت لە سەرەو و خێرا ڕۆشتم

********

"بۆچی تۆ ؟
ها ؟
تەنها لەبەر جلو بەرگی براکەم ؟ "

تێگەشتم هیچ نەما بۆ وتن ئەوە نەبێ بە بێ دەنگی بڕوانمە ئەو ڕوناکیە سورە توڕەیەی دوای ڕۆژێکی ڕون سەر لە ئێوارە لە کەلێنی شاخەکانەوە ون ئەبێت و تاریکی شەوم بەسەردادێنێ
منێک کە خاکێکم ڕوناکی مانگیش سەرم لێنادا بێ ڕوناکی تۆی خۆری گەش من هەمیشە سارد و بێ هێز و بێ بەر دەبم

خاکێکی بێ پیتی و وشک و بێکەڵک جگە لە ڕوبەرێکی بێ گوڵی و وشک و چۆڵ بە کەمێک دڕکەوە من هیچی تر نیم

تەمی خەم خاکمی داپۆشی نە دەیکرد بە باران و خاکە وشکە قەڵشیوەکەی پێک ئەلکاندەوە نە کەمێک هەتاو لێی ئەدام و چاوانی ڕون ئەکردمەوە

تاریکیەک بەسەرم هات نە ڕێم ئەدۆزیەوە بۆ ڕۆشتن نە ڕێم هەبوو بۆ دۆزینەوە

هەموو ئەمانە بەهانە بوون

هیچ شتێک سودی نەبوو بۆ من خاکی من دەمێکە داگیرکراوە و وێران کراوە نە خۆر نە باران ڕوناکی تۆی نە ئەگرتەوە گەرمی تۆی نە ئەدا وەک تۆ چارەسەری نە ئەکرد

من کە هاتم بۆ داگیر کردن کێ ئەیزانی ئەبم بە دیل و داگیر ئەکرێم

نێرگز
تۆ زیاتر لە گوڵێکی تۆ گوڵێکی سومبولی ڕۆژی نوێی تۆ گوڵێکی سومبولی ترس و خۆشی و دڵتەنگی منی

تۆ ئەو گوڵەی بەهاتنت مەستم ئەکەی و بێ ئاگام ئەکەی لەو ڕۆژە نوێیەی ئەبێ بە کۆتا ڕۆژم

خودا بمکا بە قوربانی چاوانت قوربان بوون بەس نەبوو بۆ تۆ من مەست و عەیرانی توڕەییتم وێڵی پێکەنینت و مردووی زەردەخەنەتم فیدای فرمێسکتم

بۆ دەبێ لەو هەموو کەسە تۆ ببی بە چارەنوسم بۆ ئازاردانم


گەر ئەمە تاریکیە من ئامادەم تیای بژیم
گەر ئەمە کۆتاییە من ئامادەم تیای فێربم
گەر ئەمە ڕوناکیە من ئامادەم تیای کوێر بم
خوای ئەکرد تۆ بۆم ئەبووی
من ئامادەم بۆت بمرم


وێڕای سەرگەردانی من ڕێبواری و بێ شوێنی من هەر ئەڕۆشتم وەک بڵێی لانە هەیە بۆ تێسرەوتن بۆ سەرکەوتن
وەک بڵێی لە جەنگێکم بە خەنجەر و شیر و تفەنگ تاکە رۆڵ کە هەمە لێی تیای بمرم تیای بسوتێم تیای ون بم نە سوارچاکی خاوەن ئەسپم
نە سەربازی ڕێگای سەربەستم
من بێگانەم
بێگانەیەک کە میوانە
میوانێک کە ناعەزە
ناعەزێک کە خۆ ویستە
خۆ ویستێک کە مردنی تاکە ویستە




-بەر لە تۆ من نەم ئەزانی چۆنم نەم ئەزانی دڕکێکی بێ سیما و بۆنم -

نێرگز و هەولێرWhere stories live. Discover now