"لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بەدڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم , بخەوە دەردت لە گیانم
ڕۆڵەی خەو لێنەکەوتوو شەو داهات و بەسەر چوو
شەو داهات و بەسەر چوو"دەنگی نێرگز لە هەموو حەوشەکە دەنگی دەدایەوە
کاتێک بە چاوە ڕەشە تەڕەکانی توند پەنامی
بچووکی لەباوش گرتبوو و لای لایەی بۆ ئەکرد
ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی ئاسایی بوو لە شاری هەولێر لە مانگی حوزەیران بوو تیشکی خۆر لە کەوا پولەکەکەکی ئەدا و ڕوناکی بنەوشەیی ئەدا لە چواردەوی
قژە لولە ڕەش و پڕەکەی بە تەوقەیەک لە پشتەوە کەمێک بەستبوو
دەرگای حەوشەکەیان کرابوویەوە
عوسامە بە بیانووی بەسەردادان و چاودێری کردن خۆی گەیاندبوویە کۆڵانەکەی ماڵی مام حوسێن کە باوکی کیژۆڵە گەنجەکە بوو نێرگزی بیست ساڵان
خێزانێکی حەوت کەسی بوون
نێرگز کە ئەو گوڵە بوو لە باهاردا لە جەژنی کورداندا لە کوردستان خۆڕسکانە دەڕوان کە وەک سومبلی نەورۆزە جوانتر بڵێین گوڵی ڕۆژی نوێ بوو بۆ مام حوسێن
برا بچووکەکەی ڤەرسینی پانزە ساڵان
کە ناوەکەی بە مانای ڕزگار بوون دێت دوو بارە بە هیوای ڕۆژێکی ئازادیەوە ئەو ناوەی نابوو لە کوڕەکەیخوشکە گەورەکەی سەڤای بیست و حەوت ساڵ دووبارە بە مانای ڕزگاربوون دێت
ئەم پیرە پیاوە نیشتیمان پەروەرە هیواکانی لا ناوی مناڵەکانیدا ڕەنگی دابوویەوەپەنامی بچووک کوڕی براگەورە بێسەرو شوێنەکەی بوو کە ناوی ئیلام بوو بە مانای بڕیاردان دێت
ناوەکەی لێوەشاوە بوو هەمیشە خۆی بڕیاری ئەدا و گوێی بۆ کەس نەدەگرت
وە مەستورە خاتوون بە مانای ناوەکەی ئفرەتێکی ڕەسەن و بە شەرم و حەیا بوو دایکی نێرگز بوو
مامۆستایەتی زمانی کوردی ئەکرد لە ماڵەکەت خۆیانوون بوونی کوڕەکەی کزی کردبوو لە ژیان زۆر بە کەمی ئەبیندرا بێتە دەر لە ماڵەکەی
خێزانێکی ڕەسەن و خوێندەوار بوون باوکی دارتاش بوو
خۆشی خوێندکار بوو لە بەشی زمانی ئینگلیزی ئەیخوێند لە پاڵ دایکیەوە لە ماوەکانی پشووی وانەی بە مناڵانی ناوچەکە ئەوتەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/385215407-288-k137581.jpg)
YOU ARE READING
نێرگز و هەولێر
Poetryنێرگز و هەولێر ڕۆمانێکی کوردی و کارەکتەری کوردی باس لەسەردمی ڕژێمی بەعس و خەم و خۆشی و خۆشەویستی کەموکورتی و ئازایەتی بوێری و زۆرداری نێرگز تۆ ئەو گوڵەیت کە لەخاکی دوژمنانما ئەڕوا نازانم بە چۆ بوێریێ بۆن تۆم کرد مەستی بۆنی نێرگز بووم تۆ ئەو گوڵ...