چاوی ئەو نەیدرکاند من وێرانم کرد

21 5 2
                                    

"لە حوزورم ببورن خاتوونی بەڕێز
دەتوانم بێمە ژوورەوە ؟ "

عوسامە لەبەردەم دەرگای ماڵە قورەکە وەستابوو


نێرگز بە ترساو و خێرا ئاوڕی دایەوە

ئەسرینەکانی سڕی و پەردەی لانکەی پەنامی دادایەوە و هەستایە سەر پێیانی




"وەرنە ژوور من باوکم بانگ ئەکەم "


وای وت بێ ئەوەی سەیریشم بکا



بۆ ئەو من هێندە ناعەز بووم ئەترسا بە نیگاکانی هەمووی بدرکێنێ و منی ناو بەد وێرانیان بکەم

وێڕای ئەوەی ئەمە ئازاری ئەدام هیچم نەبوو بۆ ئەوەی بیکەم بە بەهانە بۆ دڵدانەوەم



"عوسامە ئەمە هەڵکوتانە نەوەک سەردانی خەریکی چیت ئەوە ؟ "


عەسکەرەکەی گەڵ عوسامە ئاگری توڕەیی لێدەباری وەک ئەوە لە کەسایەتی کەم بوبێتەوە بەو ڕێزە کەمەی عوسامە نیشانیدا




"من کاری خۆم ئەکەم تۆ بڕۆ بەلای کاری خۆتا "

عوسامە بە توڕەییەکی دیارەوە ئاوڕیدایەوە بۆ عەسکەرەکە و بە دەستی ئاماژەی بۆ دەرەوە کرد


لەو کاتە مام حوسێن هاتە حەوشەو چاوانی شایەتی ئەم  حاڵەی عەسکەرەکەیدا

دوو هێندیکە عەسکەرەکەی توڕە کرد

بێ گوێدانە هیچ شتە مام حوسێنی پەلکێشی دەرێ کرد بە ناشرینترین شێوە


"بوەستە بوەستە
سوێند بەخوا ئەتخەمە ژێر پێڵاوەکانم ناڵێم یەکێکی لە خۆمان "

عوسامە بە دوایان ڕایکرد بە گڕی توڕەیی و ترسەوە


"کوڕە تۆ خۆ فرۆشی یان چی عوسامە ئاگات لە خۆتە
وادەزانی لیوا  ئەمە بزانێ ئاوا ئاسان لێی دەرچی ؟ "




"هەرنا ئێمە چ جواب دەین ئەو پیاوەمان بۆ چ بردوە ها ؟"



"چی بووە بەس پێم بڵێن چیم کردوە
ماڵەوە هەر منیان هەیە
خوا ئەمەتان لێ قبوڵ ناکا هەرنا پێم بڵێن چیم کردوە"




لەو کاتە نێرگز و خێزانەکەی بە ترسەوە ڕایان کردە کۆڵان بە دوامان



"باوکم بۆ کوێ ئەبەن
خۆ هیچمان نەکردوە ، بەریدەن
ئەمە تا کەی ؟"





"عوسامە تۆ لەبەر چاوی ئەم پیسانە منت شکاند هەر بەتامای ئاوا جێی بێڵم ؟"



"ئەوان لە عەرەبی تێناگەن "


عوسامە ئەیویست قەناعەتی پێبێنت




"کێ گرنگی ئەدات
خۆ کوێر نیە
بەڵام تۆ بۆ گرنگی پێ دەدەیت
ئەمە یەکەم جارتە کەسانی بێ تاوان بگریت ؟
براکەم خۆت ئەوەت فێر نەکردم نەیاران گەر ببن ئۆکسجینیش هەر ژەهراوین و نابێ بهێڵین هەڵی مژین بەڵکو باشترە بخنکێین ؟
وەرەوە سەرخۆت وەرەوە سەر خۆت ئەوە تۆیت عوسامە ابن عرفان
کوڕی ترسناکترین پیاوی صەدام
چی گۆڕاوە ؟ دڵت بۆ کێ ژان دەکات ؟
ئەوە ئەوە بوو فێری بوویت لە باوکت ؟"





چی گۆڕاوە ؟


دڵم بۆ کێ ژان دەکات ؟


چی فێربووم ؟

مەگەر ئەمە فێربوون بوو یاخود خوو بوو ؟

نێرگز و هەولێرWhere stories live. Discover now