ئەو لە باکور من لە باشور
ئەو کورد من عەرەب
ئەو ڕۆشەنبیر و خاوەن پێنوس من عەسکەر و دەست بە تفەنگ
ئەو کە بەچاوەکانی نوقمی ئەکردی لە میهرەبانی من کە ناوەکەم خەڵکی ئەترسان لە هێنانی
چۆن ئەمکرد بوێری چاو ببڕمە چاوانی جا چجا بگا بەوەی بانگی بکەم بە جوانیلە خەیاڵیدا ون دەبووم و ئاسودە دەبووم تا دەگەشتمە ئەو خاڵەی کە خۆمم تێدا دەبینی
وێران دەبوو ناشرین دەبوو بێ ئامانج دەبوومنێک کە دەبوایە پێنج ساڵ بگەڕێمەوە دواوە بۆ ئەوەی ببم بەو عوسامەیەی بتوانم بژیم وەک ئەوەی مرۆڤێک
کە هیچ تاونێک و دوژمنێکی نیەئەو گوڵێک بوو لەو گوڵانەی من ئەمسوتان و من وشکم ئەکەرد لە بەهاران
بە سیمای نەیارانەم بۆ دیدە گەشی خاتوونی کوردستانمنیش بەردێک بووم لەو بەردانەی بە تکە تکی فرمێسکانی شەق دەبووم ورد ئەبووم هەلا هەلا دەبووم
مەگەر ئەمە زوڵمێکە کە هەرگیز توانای گلەیی کردنم نیە لێی ؟
وشەم نیە بۆ وەسفی جوانی بەڵام دەتوانم بڵێم ئەو نێرگزێکی بۆن خۆشە
بۆنەکەی هەمووان مەستەکات ئەو بۆنەی کە دروست بووە لە بوێری و پاکی و زیرەکی
بۆنێک هیچ کیمیاگەرێک و بۆنفرۆشێک نازانێت چۆن بەرهەمی بێنێت و بیخاتە کایەوە بۆ ئەوەی من بتوانم دەست هەڵگرم لە بۆنی ئەو
ئای خودایە کە دەورترێ بۆ هەر زاڵمێک زەواڵێک هەیە
مەگەر بەم جۆرە تۆڵەم لێدەکەیەوە؟
من دەبێ بەم عەزابەوە سەر بنێمەوە ؟
ئایە نێرگز زەواڵی من بوو ؟
یان من زاڵمێک بووم کە ئەم مەزڵومەم تاوانبار دەکرد دووبارە ؟خودا بت پارێزێ لە من ؛
![](https://img.wattpad.com/cover/385215407-288-k137581.jpg)
YOU ARE READING
نێرگز و هەولێر
Poetryنێرگز و هەولێر ڕۆمانێکی کوردی و کارەکتەری کوردی باس لەسەردمی ڕژێمی بەعس و خەم و خۆشی و خۆشەویستی کەموکورتی و ئازایەتی بوێری و زۆرداری نێرگز تۆ ئەو گوڵەیت کە لەخاکی دوژمنانما ئەڕوا نازانم بە چۆ بوێریێ بۆن تۆم کرد مەستی بۆنی نێرگز بووم تۆ ئەو گوڵ...