"تکایە بڕۆرەوە ماڵەوە دڵنیات دەکەمەوە هیچ شتێک ڕوو نادات
باوکت وەک خۆی بە ساغ و سەلامەتی دێتەوە ناوتان
من بە دەستەکانی خۆم ئازادی ئەکەم و دەیهێنمەوە "گڕی چاوانی منی ئەسوتاند
سوتانێک وەک ئاوێکی گەرم دڵۆپ دڵۆپ بە لاشەمدا ئەچۆڕا
برینێکی دروست ئەکرد بە هیچ دکتۆرێ نەیەت چارە کردن
بە هیچ دەرمانێک شوێنەوەرای نەسڕێتەوە لەسەر سیما و ڕوومئەمتوانی زۆر بە جوانی هەموو شتێک بخوێنمەوە ئەو پەرتوکێکی سادە بوو بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر قوڵ بۆ تەواو تێگەشتن
بێدەنگ بێدەنگ وشە بارانی نەفرەتی ئەکردم
هیچ لەوە نەدەچوو بڕوام پێبکات
هیچ ناچار نەبوو باوڕم پێبکات
" زۆر باشە
بەڵام هێشتا لێرە ناڕۆم تا ئەو نەبینم
یاخود پێم دەڵێن چی کردووە ؟ "چی کرد !؟
هیچ شتێک ئەوە دووبارە من بووم وەک ئەوەی وتت
"هەر ئێستا لێرە بڕۆ "
کۆتا وشەم وت و پشتم تێی کرد
پشتم نەکرد لە جەستەیەک
لە پارچە گۆشت و خوێنێک
لە پەیکەرێک
پشتم کرد لە تەمەنم
پشتم کرد لە هەتاو و ڕوناکیم
پشتم کرد لە خۆشی و خەندە و پێکەنینم
پشتم کرد لە هەناسە و کۆتا هیوای ژینم
پشتم کرد لە خۆشترین خەیاڵ و گەورەترین خەونم
پشتم کرد لە خۆم لە ڕووی خۆم لە دڵی خۆم لە هەموو شتێک کە دەتوانم ناویی ببەم بە هی " خۆم "خۆزگە پشتم لەوێ شکابا و دڵم لەوێ دەرهاتبا
باری دڵم هێندە قورسە کە نە پشتم پێی هەڵەگیرێ نە خۆی پێی لە کار دێ
"عوسامە
لیوا بانگت دەکات "یەکێک لە هاوپیشەکانم هاواری بۆم کرد کە لە دەرگا پێم نایە ژوور
چی گۆڕاوە ؟
دڵم بۆ کێ ژان دەکا ؟کۆتا ئاوڕم دایەوە و چاوانی چەقین لە چاوانم چاوانێک پڕ لە بروسک هەورێکی تاریکی پڕ لە باران خاکێکی تەڕ و ڕوحێکی سارد
بە ڕێکەوتم و بڕیارمدا هەرگیز دووبارە ئاوڕ نەدەمەوە لەو دڵۆپە شەونمانەی تک تک ئەوەرن لە چاوان
چوونکە بەس بوو بۆ وردبوونم و لەناو چوونم
"عوسامە هاتیت "
لیوا وتی کاتێک لە دەرگامدا و تەعیەم بۆ کرد
"بەڕێزم دەموویست قسە بکەین "
بە تیلکە چاوێک ڕوانی لێم
"ئەمەوێ زیندانیە تازەی پێرێ هێنامان
ببەمە دەرەوە "نیگاکانی گۆڕان بۆ گومان
"بۆچی دەبێ وابکەین !؟ "
بە بێزاری توڕەییەوە وتی
"لەبەر ئەوەی ئەو بەڕاستی هیچی نەکردوە خۆم لەوێ بووم کە دەستگیر کرا "
پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی کرد
"کەواتە ؟ "
هەستایە سەر پێ و لێم نزیک بوویەوە
"تکادەکەم "
" عوسامە تکا دەکات "
بە دەنگێکی بەرز پێکەنی و دەستی خستە سەر شانەکانی عوسامە و توند گوشی
"دەبێ زۆر گرینگ بێت نا ؟ "
سەرم داخست و و دەستەکانم توند کرد چونکە ئەو هێزەی ئێستا دڵ و مێشکم ئەیدا بە دەستەکانم بەشی وێران کردنی هەموو شتێکی دەورمی هەیە
"گەر تۆ ئەو ڕزگار بکەیت من ڕازی دەبم بە داواکەت "
ڕوانینی چاوانی گۆڕا و بە ڕوخسارێکی جدی و ڕاستەوە لێی ڕوانیم
دەستەکانی توند تر کرد بە دونگێکی نزمەوە وتی
"وادەکەیت !؟ "
سەرم قایل کرد
بەڵام چ قایل بوونێک
وەک ئەوە بوو خۆم واژووی سێدارەدانی خۆمم کردبێ و خۆم پەتی تەمانی خۆم پچڕاندبێ
ناتوانم درۆ بکەم دڵم هێند تەنگ بوو چاوانمیان ئەتەقاند بە فرمێسکی خوێن بەڵام هێشتا بەزۆر ئەو کۆتا خولەکانەم گرت بۆ ئەوەی لەژێر ئەم زەریایە نەخنکێم
هەرچەند خنکان بۆ کەسێکی مردوو نیە من کوا دەژیم
تا بمرم" من ئەو کاتە مردم کە زانیم ئەو دەژیت"
YOU ARE READING
نێرگز و هەولێر
Poetryنێرگز و هەولێر ڕۆمانێکی کوردی و کارەکتەری کوردی باس لەسەردمی ڕژێمی بەعس و خەم و خۆشی و خۆشەویستی کەموکورتی و ئازایەتی بوێری و زۆرداری نێرگز تۆ ئەو گوڵەیت کە لەخاکی دوژمنانما ئەڕوا نازانم بە چۆ بوێریێ بۆن تۆم کرد مەستی بۆنی نێرگز بووم تۆ ئەو گوڵ...