sehun (EXO)

543 87 119
                                    

گێرانەوەی سیهون

ژیانێکی خۆشم هەیە . پێم وایە پێویستم بە هیچ نیە له ژیانم ، من خاوەن زۆرترین ماڵ و سامانم ، گەورەترین مافیای جیهانم ، هەرچی بڵێم کەس ناتوانێ بڵێ نا ، کەواتە لەوە زیاتر هیچی تر نیە من پێویستم پێبێ .
لەناو ئەو بیرکردنەوانەبووم و یەکێک لە پاسەوانەکان هاتەلام " گەورەم ئەو پیرە پیاوە لێرەیە ، بێیهێنمە ژورەوە ؟ " پاسەوانەکە وای وت .
وتم " بیهێنە ژورەوە ، بزانین ئەمجارە قەرزەکەی هێناوەتەوە یان دیسان نا ." بە شەیتانانە وام وت .
پیرە پیاوەکە هاتە ژورەوە .
یەکسەر چۆکی لەپێشم دانا و وتی " گەورەم تکایە کاتی زیاترم پێبدە با پارەکەت بۆ بهێنمەوە ؟؟ " بە داماوی وای وت.
" چی تۆ زۆر دواکەوتی لە پارە هێنانەوە ، سێرکە ئەمە کۆتا هەلی تۆ بوو بۆ هێنانەوەی پارەکە ، من پێم وتی کە چیت لێئەکەم ئەگەر نەیهێنیتەوە ، نازانم تۆزێ نەرمیش بووم ڵەگەڵت نازانم بۆچی ؟ سێرکە پێویستە ئەو ماڵە چۆڵ بکەیت ئەگەر نا خۆت لە پێش ئەو سەگە برسیانە ئەبینی " بە تورەیی وام وت
" گەورەم تکایە خانوەکەم نا من بۆ کوێ بچم ، گەورەم من کچێکم هەیە زۆر شۆخ و شەنگە من ئەوت پێئەدەم لەبری پارەکە تکایە " پیرە پیاوەکە وای وت .
" چی تۆ کچەکەت ئەدەیت واتا پارە بۆ تۆ گرنگترە ؟؟" بە سەرسوڕمانەوە وام وت ڕاستی تا ئێستا کەسێکی وام نەدیبوو کە کچەکەی لە بری قەرز بدات ،ڕاستە من زۆر خراپ بووم بەڵام هەرگیز دەستدرێژیم بۆ سەر خێزانی کەس نەکردووە چونکە ئەوان تاوانیان نیە .
بیرم کردەوە ئەگەر باوکێک وا بکات ، وتم " باشە ڕازیم " ویستم ئەو کچە لە دەستی کەسێکی وا ڕزگار بکەم .

دوای سێ ڕۆژ

لە دەرگا درا ........
دەرگام کردەوە پیرە پیاوەکە لەگەڵ کچێکی شۆخ و شەنگ وەستا بوو لە بەردەمم .
کچێک ناتوانم وەسفی بکەم چاوی، قژی ، لێوی باڵای ، تەنانەت گریانە بێدەنگە بێ هیواکەی بۆ ژیان ، نازانم دڵم خۆی خێرا لێی ئەدا یان وام لێهاتوە لە گەڵ بینینی ئەو ، هەستم کرد ئیتر نۆبەی ژیانە ، هاتمەوە هۆشخۆم کە من کێم .
وتم " چیە پیرە پیاو ، هاتووی ئەم کچە بەمن بدەی ؟؟ لێرە بەجێی بێڵەو بڕۆ " بە تورەیی وبێزاری وام وت
پیاوەکە ڕۆی و کچەکە مایەوە ، "ئەو دەرگایە داخە " وام وت
کچەکەش دەرگاگەی داخست
پێم وت " ناوت چیە ؟؟؟"
وتی " ناوم مارنیە " بە هەنسکی گریان وای وت
" باشە مارنی سێرکە ئێرە ماڵەوەی خۆتان نیە بە ئیسراحەت بڕۆی و بێی ، کاتێک من ئەڕۆمە سەر کار هەموو ماڵەکە پاک ئەکەیتەوە ، دوای تەواو کردنی کارەکانیشت خواردن دورست ئەکەیت ، هیچ بیانویەکم ناوێت ئەبێت 24 سەعات دەستت بە ماڵەکەوە بێ ، نامەوێ تەنها وەکو ئۆتێل ئێرە ببینی ، تێگەیشتی ؟؟ دوو بارەی ناکەمەوە " بە توڕەیی وام وت وەکو فەرمان
هیچی نەوت تەنها وتی باشە
هەستم کرد زۆر بێ هیوایە و ڕاهاتوە ڵەگەڵ ئەو شتانە ، پێم سەیر بوو من زۆر بەئاسانی خەڵک ئەکوژم و هیچ بە خەیاڵما نایە ئەم کچە بۆ هێندە گرنگە لە لام
سبەی پێش ئەوەی بڕۆم پێم وتی " مارنی ، سێرکە ئەم شەو هاوڕێکانم دێن بۆیە شتێکی جوانم بۆ ئامادە بکە و شەرمەزارم مەکە ئەگینا خراپ ئەبێت "
وتی " باشە گەورەم " بە داماوی
ڕۆشتم بۆ سەر کار بەڵام نازانم بۆ هێندە بیر لەو کچە ئەکەمەوە مێشکم دڵم هەموویان هاوار بۆ مارنی ئەکەن هەستم کرد من ئاشقی بوومە ، بەڵێ من ئاشقی بوومە تەنها بە یەک ڕۆژ زۆرم لا سەیربوو کەسێکی وەکو من خۆشەویستی هیچ بەهایەکی نەبوو بۆی ئێستا کەوتۆتە داوی خۆشەویستی .
" سیهون ، کورە سیهون ، سیهون " چانیۆڵ بە هاوەرەوە وای وت
" بۆ خۆمی لێگەڕێن " کای وای وت
لە ناکاو بۆکسێکی زۆر توند بەر دەموجاوم کەوت ، " کای بۆچی وا ئەکەیت ؟ چی ڕویداوە ؟ تەنها بانگم بکە " وام وت بە توڕەیی
بیکهیۆن وتی " ئۆۆۆ ، کوڕە تۆ زۆر ئاگات لە خۆتە تا بانگت بکەین ؟ ها "
سوهۆ " نزیکەی وا پێنج خولەکە بانگت ئەکەین بەڵام تۆ هیچ گوێمان بۆ ناگری و گوێت لێمان نیە . "
وتم " ........... بەجدی ؟؟؟" تۆزی بە شەرمەزاریەوە وام وت
لای " کەی ئەچین نان ئەخۆین ؟؟ "
دوای ئەوە هەموومان بڕێکەوتین چووین بۆ ماڵەوە کاتێک مارنی هات و دەرگاکەی کردەوە
هەموان سێری منیان کرد ،
" چیە خزمەتکارم گرتووە ، ماڵەکەم بۆگەن بووە " بە پەشۆکاوی وام وت
هەموو هاتنەژورەوە
کای " سیهون ، ئەوە تۆ ئەو کچەت خۆش ئەوێ ؟؟"
من " نانا شتی وا نیە من خۆشم ناوێ تەنها خزمەتکارە "
شیومین " ئێ ، بۆ وا تێک چووی ، کای چی وتووە ؟؟"
سوهۆ " سێرکە سیهون ئەگەر تۆ کەسێکت خۆش بوێ ، گرنگ نیە ئەو لە چی پلەیەک بێت ، خۆشەویستی گەورەیە ، هەموو کەس ئازادە وە مافی خۆیەتی خۆشەویستی بکا ، با ئەو خزمەتکاربێ ، بەڵام لە دڵی تۆ شاژنە ، ئەوە گەورەترین شتە ، هەموو شت بە پارە و تاڵان و کوشتن ئەکرێ ، بەڵام خۆشەویستی نا هەرگیز نا بێت و ناکڕدرێ ."
هەموان " زۆر ڕاستە سیهون ، سۆهۆ راست ئەڵێ خۆشەویستی گەورەیە . "
کاتێک کاتی نان هات هەموو سەرسام بوون بە مارنی چونکە خواردنی خۆش و سەیری کردبوو
بەڕاستی خزمەتێکی باشی کردین .
هەموان ڕۆشتنەوە
چومە لای مارنی نازانم بۆ بەڵام پێکانم منیان برد
چوم وتم " مارنی ؟"
وتی " بەڵێ گەورەم "
ڕاستی نەمزانی بۆ بانگم کرد بەڵام ئەمزانی کە بیرم کردوە و ئەمەوێ بیبینم .
وتی " گەورەم شتێک بووە ، خواردنکەت بە دڵ نەبوو ؟؟"
دەنگە ناسکەکەی وەکو بولبول خوێندی ، هاتمەوە هۆش خۆم
وتم " مارنی دەستت خۆش ، بەڕاستی هەموانت سەرسام کرد ، بە منیشەوە "
بۆشتە من چیم وت چۆن ئەبێ وا بڵێم من کەسێکی ترسناکم بە نەفرەتبم
" گەورەم ئەوە دەموچاوت چیەتی ؟؟ بریندار بووە ، ئاسایە بۆتی تیمارکەم ؟" مارنی وای وت
" بەڵێ بەڵی ئەمەوێ " وام وت دیسان خوایە من چیم لێهاتووە بۆ وا قسە ئەکەم .
چوم و له ژوەرەوە دانیشتم وچاوەڕێی مارنی بووم بێت
مارنی هات
منیش چاوەڕێی مارنی بووم هاتوو لە تەنیشتم دانیشت و لۆکەیەکی دەرهێنا و لێومی تیمارکرد ڵەگەڵ لوتم
منیش تەنها سێری ڕوخساریم ئەکرد ، لێوی ، هەستم بە هەناسە دانی ئەکرد
خۆم پێ نەگیراو ، وردە وردە لێی نزیک بوومەوە و ماچێکی ڕوومەتیم کرد ڕومەتی وەکو لۆکە وابوو حەزم نەکرد ماچەکە تەواو بێت .
مانی " گەورەم ئەوە تۆ چی ئەکەیت ؟ " هەستایە سەر پێ
وتم " مارنی ، سێرکە ، گوێم لێبگرە ، من هەرگیز کەسم خۆش نەویستوە کەسێک تاوانبار و بکوژم ، بەڵام باوەرکە زۆر تامەزرۆی تۆ بووم نامەوێ لەوە زیاتر لێم دووربی ، تکایە لێم مەترسە ، باوەربکە تۆم خۆش ئەوێ ، ئەزانم قسەم ڕەق بوو ڵەگەڵت بەڵام من هەرگیز مەمەڵەم ڵەگەڵ کچان نەکردوە نازانم چۆنن ، من ویستم خۆم کۆنتڕۆڵ کەم بەڵام نەمتونی "
مارنی خێرا ڕایکردە ژورەکەی خۆی و دەرگای داخست ، ڵەگەڵە داخستنی دەرگاکەی باران باری وەکو ئەوەی ئاسمان ڵەگەڵ مارنی بگری ، هەورە گرمە هەموو شاری گرتەوە تەنانەت لە هەواڵەکان ئاگادارییان بڵاو کردەوە .
منیش چومە لای دەرگای ژورەکەی مارنی و وتم " مارنی تکایە ئەو دەرگایە بکەوە " زۆرم هەوڵ دا بەڵام نەبوو دوای سێ کاتژمێر لە پێش دەرگاکەی چاوەڕێم کرد دەرگای نەکردەوە
وتم " مارنی ئاگاداری خۆت بە هەرشتێکت ویست من لە ژورەکەی خۆمم " .

دوای نزیکەی چوارکاتژمێر من هەرخەوم لێنەکەوت و بیرم لای مارنی بوو ، لە ناکام هەستم کرد کەسێک دەرگاکە ئەکاتەوە ، خۆم بە خەوتوو نیشان دا ، کاتێک هاتە ژورەوە سێرم کرد مارنی بوو
هاتە لای سەرم و نەی ئەزانی چی بکا بە دەموو چاوی دیاربوو ترسابوو ، بە دەنگێکی ناسک و ترساو وتی " سیهون ، سیهون "
وتم " بەڵێ مارنی چیت ئەوێ ؟ "
وتی " من ئەترسم ، من لە هەورەگرمە و باران ئەترسم ، ئەتوانم بێم و لای تۆ بخەوم باوەڕکە بێێزارت ناکەم "
وتم " وەرە وەرە "
ـجێم بۆ کردەوە ئەویش هاتە سەرجێگاکەی من و خەوت .
هەستم کرد جارێ نەخەوتوە چونکە جێگاکەم ئەلەرزی ئەو زۆر ئەترسا ، منیش بەرگەی ئەو جوانیەی ئەوم نەگرت و ڕامکێشایە باوەشی خۆم و توند توند لە باوەشم گرت .
وتی " سیهون بەرمبدە "
وتم " تۆ ئەترسی من نایەڵم بترسی من لەمەودوا ڵەگەڵتم مەترسە گرنگ نیە تۆ چۆن بیرئەکەیتەوە ، گرنگ من چۆن بیرئەکەمەوە " بە دڵنیایی وام وت
وتی " سیهون ، تۆ تاکە کەسی لە ژیانما لەو کاتەی تۆم بینی باشبووی ڵەگەڵم و ئازارت نەدام ، باوکم (زڕ باوک) منی دا بەتۆ ، تۆ زۆر باش مامەڵەت ڵەگەڵ کردم ، خۆشت ویستم ، ئێستاش یەکەم کەسی لەکاتی ترسەکانم ڵەگەڵمی و نایەلێت بترسم ، تۆ ئەگەر خراپیش بیت ، بۆ من تۆ باشترینی ، خۆشمئەوێیت و هەمیشە خۆشمئەوێیت ، چونکە تۆ واتای ڕاستی ژیانت فێرکردم ، فێرتکردم کاربکەم ، فێرت کردم خۆشەویستی موڵکی هەموو کەسە هەموو کەس ئەتوانی کەسێکی خۆش بوێ "
وتم " ئێستا تۆش گەورەترین خۆشیت دا بەمن کە ماڵ و سامانەکەم ناکڕدرێ ، سوپاس مارنی بۆ قبووڵ کردنی من ، بۆ هەمیشە لەناو گۆڕیش خۆشم ئەوێیت "
ماچێکی توندی کردم و دواتی باوەشی لێدام و لەسەر قۆڵەکانم سەیری دانا .
وتی " سیهون تۆ ماسولکەت چەن زۆرە " وە دەستی لێ ئەدا
منیش پێکەنیم و توند باوەشم لێدا سوپاسی خوامکرد بۆ بەخشینی ئەو بەمن وایکرد چێژی ژیان زیاتر تامکەم ، چێژە ڕەستەکەی .
هاوسەرگیریمان کرد و دڵخۆشیەکی خۆش بەسەرماندا زاڵ بووو و هەمیشە پێئەکەنین ، و ئێستا کچ و کوڕێکمان هەیە و هەمیشە دڵ خۆشین پێکەوە ، ئەوە ژیانە ، ژیان خۆشەویستی جوانی ئەکا نەک ژیان خۆشەویستی جوان بکا ، ئەوەش لە دەستی خۆمانە چۆن مامەڵە ئەکەین ، هەرکەس چیڕۆکی ژیانی خۆی ئەگێڕێتەوەوە و ئەینوسێتەوە تا ئەوکاتەی هەموان تێئەگەن خۆشەویستی چەن پێویستە بۆ ژیان .

کــــــــــــــــۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆتـــــــــــــــــــایــــــــــــــ❤
×××××××××××××××××××××××××××××××××××××××××
هیوام بەدڵتان بێت ، لەوانەیە زۆر خۆش نەبێت ، بەڵام هەوڵ بدە سودی لێبینین و خۆشی لێ ببینن ، هەروەها ئەمە یەکەم کتێبمە من ئەینوسم هەر هەڵەیەک تێبینیەک سوپاس بۆ نوسینی تێبینیەکانتان .

بنوسن ئەتانەوێ لەسەرکێ بێت پارتی داهاتوو

vote and comment ❤ thanks 😘

✓one day with your dream ✓Where stories live. Discover now