Namjoon (RM)

381 80 30
                                    

گێڕانەوەی نامجوون

نازانم لەکوێ دەست بە گێڕانەوەی ژیانم کەم بەڵام لێره خەڵک زۆر خراپە ئەگەر پارەت هەبێ ، هەموو شتێکیت ، ئەگەر نەتبێت هیچ نیت ، من لە کۆلێژم بەڵام نەفرەت لە هەموو خانەدانەکان ئەکەم ، مرۆڤەکان بڕیار لەسەر جوانی دەرەوە ئەدەن ، هیچیان سێری  جوانی ناوەوە ناکەن  ، من کەسێکی خانەدان بووم ،  بەڵام کە پارەم نەما هەموو پشتیان تێکردم ..........

لە ڕێگابووم بۆ کۆلێژ بەڵام کۆمەڵێک کوڕ و کچم بینی کە خانەدانبوون  و دووکچی هەژاریان گرتبوو بەپلانی ئەوەی دەستدرێژیان بخەنەسەر و ناویان بزڕێنن ، کاتێک ئەمەم بینی زۆر شێت  بووم و خێرا ڕامکرد و بۆکسێکم لە یەکێک لە کوڕەکان دا و ئەویتریش ویستی لێم بدا بەڵام لێمدا و هەردووکورەکە لەسەر زەوی کەوتبوون ،  دواتر چومە لای دوو کوڕەکەی تر و چوارکچەکەی تر بەڵام دوو کورەکە ڕایان کرد  دوو چوارکچەکە مانەوە
" شەرم لە خۆتان ناکەن ، ئێوەش کچن ، چۆن ڕێگە بەوە ئەدەن شتێکی وا ڕووبدا هااا ، ئێستا لە پێشچاوم ون بن ئەگینا خراپ ئەبێت "  زۆر بە توڕەیی وام وت کە هەموویان ڕایان کرد
دواتر ئاوڕم لە دوو کچەکەی تر داوە و
وتم " ئێوە باشن ؟ "
وتیان " بەڵێ ، زۆر سوپاس بەڕێزم "
وتم "  کچینە بەهێزبن ئەوان دەستیان هەیە ، ئێوەش هەتانە لێیان بدەن ، و لەژێر دەستیان مەکەون  ، ئەمجارە ئاگاداری خۆتان بن "
یەکێکیان وتی " بەڕێزم ئەوان پارەیان هەیە ، لەوانە بەیەک چەپلە خێزانەکەمان لە ناو بدەن و لەسەر شەقامەکان بمێنینەوە ، زۆر سوپاس "
دوای وتنی ئەم قسەیە هەردوکیان ڕۆشتن ، منیش کە بیرم کردەوە ئەوان ڕاست ئەکەن ، لێرە پارە هەموو شتە ، وە لەو کاتە ئەمەویست هەموو جیهان کاول بکەم ...
بۆیە بڕیارێکم دا  کە شتێکی دی بکەم ....
بوو بە ڕۆژی دوایی چومە کۆلێژ ، هەموو کۆلێژ شڵەژاو بوو  ، هەموو خانەدانەکان ترسابوون ، هەژارەکانیش دڵ خۆش ، زۆرم پێسەیر بوو بەڵام پەیوەندیم چیە من کاری خۆم ئەکەم 
ڕۆشتم بۆ باخچەی پشتەوەی کۆلێژ  ، لەوێ شتێکم بینی ...........
کچێکی زۆر ناسک ، جوان . قژەکانی زۆر درێژ کە بایەکە بڵاویی ئەکردەوە پێستێکی ناسک   ، دەمووچاوێکی ئارام و بێ کێشە ،کە هەموو خەیاڵ و  بیر و هۆشی منی بۆلای خۆی برد
بەڵام کاتێک هەڵسایە سەر پێ ڵەگەڵی دڵم فڕی ، ئەو وەکو پەری وایە زۆر جوانە ....
بەڵام ئەو خانەدانە ، کەواتە وەکو هەموان خراپە ، ویستم ڕقم لێی بێتەوە بەڵام دڵم ئەوەی نەویست و ڕێی پێنەدام...
ڕۆشتم هەمیشە ئەمویست ڕقم لێی بێت بەڵام نەمئەتوانی
ڕۆژێک ڕۆشتم بۆ هۆلی کۆبونەوە بەڵام لەوێ کۆمەڵە کوڕێکم دی کە کوڕێکی هەژاریان گرتبوو لێیان ئەدا و سوکایەتیان پێئەکرد  منیش ئەوەم قبووڵ نەکرد و لەگەڵ هەموان کەوتمە شەڕ و لەهەمویانم دا بەڵام  لەناکاو ئەو کچە هاتە پێشم
وتی" ئەوە تۆ چی ئەکەیت  خەریکی چیت بۆچی وا ئەکەیت ؟؟؟ کێشەت چیە لە هەموو کەس ئەدەیت ؟؟ " بە هاوارو توڕەبونەوە وای وت
وتم " تۆ پەیوەندیت نەبێ  "
وتی " پەیوەندیم هەیە ، تۆشێتیت ؟؟ بۆت نیە لە هیچ کەس بدەیت کە هیچی نەکردوە . باشە چۆن توانیت لەو هەموو کەسە بدەیت ؟ "
هیچم نەوت بەڵام بەجێم هێشت
ڕۆشتمە لای کوڕەکە و پێم وت ئاگاداری خۆت بە و پێم وت" چیان دلێت ئەویست ؟؟"
وتی " وتیان کە ماسکی ڕەش کێیە ؟ کە هەموو شەوێک ، خانەدانێک ئەکوژێت . وە بووە بەتارمایی مەرگی هەموان ، ئەبێت ئێوە بیناسن چونکە هەژارن ."
وتم " بۆ ئەوە بانگی کردن ؟؟ ، باشە ئاگادار بن "
زۆرنەفامن هیچ کەسێک ئەوە نازانێ  ، کە ئەو کێیە .
ڕۆستم و لە باخچەی دواوە دانیشتم  بیرم ئەکردەوە  نۆبەی کێیە ؟؟
بەڵام لەناکاو ئەو کچە هات ووو
ووتی " ئاساییە دانیشم ؟" زەردەخەنەی کرد
وتم " من هەژارم لێرە بڕۆ "
وتی " گرنگ نیە " دانیشت
وتم " چیت ئەوێت ؟؟؟"
وتی " نامجوون تۆیت ، هەموان باست ئەکەن ئەڵێن تۆ پێشتر خانەدان بووی ، ئێستا هەژاریت بەڵام ڵەگەڵ هەژاریەکەت شێتبوویت . "
وتم " بۆ ئەوە هاتووی ،بەڵێ گەمژە من ئەوم ، ئەتەوی سوکایەتیم پێ بکەیت ؟؟ "
وتی " ناخێر ، سوکایەتی چی ، ئێمە هەموومان مرۆڤین ، پلە چی سودێکی هەیە ، ئێمە خۆشەویستیمان ونکردوە ، ببورە کە لێت توڕەبووم ، من نەمزانی ڕاستێکە چیە ، بەڵام ئێستا ئەزانم ، لێم خۆش ئەبیت وایە ؟ "
زانیم کە ئەو ئاگای لە هیچ لە شتەکان نەبوو  ، ئەو کەسێکی سادە بوو ، هەرچەندە کە خانەدان بوو ،
وتم " بوراوی  " زەردەخەنەیکم کرد
وتی " سوپــــــاســـــــ ، ڕینا  "  دواتر ڕای کرد
وتم " ڕینا ؟؟؟ " بەسەرسوڕمانەوە
وتی "  ناوم ، ناوم ڕینایە "
سێری ئەوم ئەکرد ، ئەو وەکو مندنڵێک پاکبوو هیچ شتێکی وام بیرنەکردبۆوە کە خانەدانێک ئاوا بێت ، زیاتر و زیاتر چوە دڵمەوە ، ئەمجارە زۆر لە زیاتر خۆشم ویست خۆشەویستیەک کە شاردبوومەوە و لە خۆشم   ،، چونکە من شایەنی خۆشەویستی نیم .

✓one day with your dream ✓Where stories live. Discover now