jin (bts)

332 64 55
                                    


گێڕانەوەی جین

من شێفم .......
شێفێکی زۆر باش .......
لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگ ......

هەرکەسێک بهاتبایە ئەو چێشتخانیە و تامی خواردنەکانی منی بکردبا بێگوومان ئەهاتەوە وە هیچ کەسێک نەبوو کە ڕەخنەم لێ بگرێ ...
تەنها یەک کەس هەبوو  ، زۆریش لێی بێزار بووم
ئەویش بەڕێوبەربوو کە هەمیشە ئەیوت من تۆم گەیانەدە ئەم ڕۆژە هەژار ..
چونکە من کوڕێکی هەژاربووم و لە گەڕەکێکی هەژارنشین ئەژیام  ، لەژیانم ڕیزبەندیم بۆ شتەکان ئەکرد
یەکەم شت خێزانەکەم بووون
وە دووەم کارەکەم

لە ژیانیشم زۆۆر ڕقم لە دەوڵەمەند و خاوەن پارەکان بوو ، چونکە کەسی باشیان تیا نەبوو

بەڵام ڕۆژێک شتێک ڕووی دا
هەموو چێشتخانەکەیان داخست و تەنها یەک مێزیان ڕازاندەوە
بە من و دوو شێفەکەی تریان وت کە هەر یەکەمان خواردن ئامەدەبکەین چونکە ڕەخنەگردێتە ئێره بو هەڵسەنگاندنی خواردنەکان و چێشتخانەکە
منیش دوو جۆر خواردنم ئاماددەکرد وو ڕەخنەگرەکەش هات
بەڵام دوو شێڤەکەی تر بە منیان ئەوت هەژار تۆ ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژتە
چونکە من یەکەم جار بوو ڕەخنەگر لە خواردنەکەم بخوا بەڵام ئەوانی تر پێشتر بەو تاقیکردنەوەدا چووبون 
دوای خواردنەکەیان کرد
هەر شێفێک لەگەڵ خواردنەکەی خۆی ئەچوە پێشوازی
وە منیش کۆتا دانەبووم بەڵام
ڕەخنەگرەکە کچێک بوو ، شۆخ و شەنگ بوو زۆر خاندان و ڕازەوە بوو لێوەکانی و ڕوخساری و قژە ئاوڕشمێکەی  زۆر سەرنجی منیان بۆ لای خۆی ڕاکێشا
نۆبەی من هات و چومە لای
وتم " بەخێربێیت "
وتی" سوپاس ، تۆ چیت ئامادەکردوە ؟؟" بە زەردەخەنەو دەنگێکی ناسک وای وت
وتم " فەرموو ، من خواردنی ئاویم ئامادە کردوە "
وتی " خواردنی ئاویی ؟؟ ، بەڵام هیچ شێفێک ئەوە ناکا لە حاڵەتی تاقیکردنەوە ؟" بە سەرسوڕمان وای وت
وتم " من لاسایی شێفەکانی تر ناکەمەوە و گرنگی بەوە نادەم کە ئەوان چی ئەکەن ، شێف بۆیە سێفە چونکە ئەبێت ڕێگای تایبەت بە خۆی هەبێ نەک ڕێگای دووبارەکردنەوەی ڕێگای ئەوانی تر "
وتی " باشە ، بۆچی خواردنی ئاوی ؟" بە سەرسوڕمان وای وت
وتم " لەبەر ئەوەی  تۆ ئێستا بڕێکی زۆر خواردنت خواردوە کە بڕێکی زۆر بەهاراتی تێدابووە و زۆر بە تامەزرۆیی ئەوەت کردوە ، هەروەها هیلاک و ماندووی بۆیە من ئەو خواردنەم هەڵبژارد لە بەر سێ هۆکار  یەکەم تۆ ماندووی و خواردنی قورس ماندوو ترت ئەکا  دووەم تۆ بڕێکی زۆر خواردنی بە بەهارات و شتی ترت خواردوە و ئەمەش بێزارت ئەکا ئەگەر هەمان شت دووبارە ببێتەوە و سێهەم چونکە ئێستا ئێوارەیە و خواردنی سوک باش و تەندروستە بۆلەش "
وتی " کەواتە ، زۆر باشە ، با تامی بکەم "
دواتر وتی " سوپاس "
دوای ئەوە چومە ژوورەوە و دوو شێفەکەی تر بە منیان ئەوت  ئەمڕۆ لە کۆڵمان ئەبیتەوە گەمژە   ئەوە خواردن بوو دروستت کردبوو 

بەڵام من گوێم پێنەدان چونکە ئەوان کەسانی وەک من هەژار  نەبوون ئەیان توانی قسەیەک بکەن و خۆیان دەرباز بکەن ، بەڵام من هەر خۆم پێ ڕاست و ڕەوان بوو
دواتر بە ڕێوبەر هاتە لامان و وتی "  هەمووتان دەرکران ، جین تۆش وەرە ژورەکەم "
هەردوکیان زۆر پەشۆکان و زۆر توڕەبوو بون و سەریان سوڕمابوو
لە کاتێک دا خۆم لەوان خراپ تر بووم
چومە ژورەی بە ڕێوبەر

✓one day with your dream ✓Where stories live. Discover now