کیم تایهیۆنگ کوڕێکی بەناوبانگە و لەگروپی bts ە ، میمبەرێکی سەرەکیە و دەنگێکی خۆشی هەیە ، بەڵام هەنێ جار هەلسوکەوتی منداڵانەئەکات ، کە ئەمەش میمبەرەکانی تری لە سەرەتادا زۆر بێزار کردووبوو ،چونکە پێیان وابووە کە تەنها لەبەر ناوبانگ وا خۆی شێت کردووە ، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە ئەو کورە بەخۆی وا شێتە و تەواو نیە ، وە ئێستا بەبەێ تای بەرگە ناگرن .گێڕانەوەی تای
"تای تای تای ، ئەوە تۆ لەکوێیی ؟؟؟ زۆر دەمێکە بەدواتدا ئەگەڕێم" جیمین وای پێوتم بەڵام پێوەی دیاربوو کە زۆرهیلاک بوو بوو .
وتم "ببورە جیمین ، بەڵام بۆچی وا پەشۆکاویت ؟؟ شتێکی خراپ ڕووی داوە ؟ " بە سەرسوڕمانەوە وام وت .
جیمین وتی " شتی خراپ ، نا ڕووی نەداوە ، بەڵام بەڕێز بانگ بڕیاری داوە کە بچین کۆنسێرت بکەین لە باکوری عێراق کە ئەکاتە کوردستان " بە بێزاری وای وت .
منیش وتم " کوردستان ؟؟ !! باشە جیمین ئەوە کوێیە ؟؟؟ " .
جیمین وتی " نازانم منیش هیچ زانیاریم لەسەر ئەو شوێنە نیە بەڵام نامجوون بانگی هەموان ئەکا و ئەیەوێ قسەمان بۆ بکا "
منیش ڵەگەڵ جیمین ڕۆشتم بۆلای نامجوون کاتێک ئێمە چووین هەمووان لە ژووری VIP دانیشتبوون ئێمەش وتمان سڵاو کوڕینە
هەمووان وەڵامیان داینەوە " سڵاو ، وەرن "
کاتێک ئێمە دانیشتین نامجوون دەستی بە قسەکانی کرد .
" کوڕینە ، وەکو ئەزانن کۆمپانیا بڕیاری داوە کە بچین بۆ باکوری عێراق کە ئەکاتە کوردستان ، ڕاستە ئەوێ هەرێمە بەڵام من زانیاریم لەسەریان خوێندۆتەوە ، ئەو کەسانەی کە سەردانی ئەوێیان کردووە هیچیان پەشیماننین بەڵکو زۆر دڵخۆشبوون ، وە ئەڵێن ئەو کەسانەی لەوێ ئەژین و خەڵکی ئەوێن زۆر شیرینن و قسەیان خۆشە ، کەسانی هاوڕێ دۆست و میوان دۆستن ، ڕاستە ئەوێ بچوکە وە ئەو ئاڕمیانەی لەوێ ئەژین زۆر کەمترن لەچاو ئەڕمی وڵاتەکانی تر ، بەڵام ئێمە وتما ن ئاڕمی کەواتە ئەبێت ،بچینە لای ئەوانیش و ئەوانیش بێبەش نەکەین وە ئەگەر لەوێ ناوبانگمان زۆر نەبوو ئەوکات ئەتوانین بیکەین بە گەشتی بەهارە بۆخۆمان " بەپێکەنینێکی جوانەوە وای وتهەموو ڕازی بووین و پێمان خۆش بوو کە بچین بە تایبەت دوای ئەو وەسفەی کە نامجون بۆ هەرێمەکەی کرد هەموان تامەزرۆبووین کە بچینە ئەوێ ، بۆیە دەستمان بە ئامادەکاریەکان کرد و بڕیارماندا هەفتەی داهاتوو بڕۆین .
(دوای هەفتەیەک )
هەموان ئامادەبووین بۆ گەشتەکە بەبێ ئەوەی کەسمان هەست بە ماندووبون بکا ، دوای ماوەیەکی زۆر لە ناو فڕۆکەکە گەشتینە کوردستان .
فڕۆکەوان " دوای5 خولەکی تر فڕۆکەکە ئەنیشێتەوە سەر زەویی "
هەموان خۆمان بەستەوە .
لە پەنجەرەکانەوە سێری ئەوێمان ئەکرد بەراستی زۆر دڵ کراوە بوو نازانم من وام ئەبینی یان خۆی وابوو ، هەرچەندە وەکو وڵاتە گەورەکانی تر خۆش و فراوان نەبوو بەڵام من لە دڵەوە ئەوێم خۆشویست.
گەشتینە فرۆکەخانەی ئەوێ زۆر ڕڕزیان لێگرتین و دواتر بۆ هۆتێل بەڕێکەوتین .
" کوڕینە ، ئەمڕۆ پشوو بدەن ، دوو ڕۆژی تر کۆنسێرتەکەیە ، سبەی و دوو سبەی ڕاهێنان ئەکەین و خۆمان بۆ کۆنسێرتەکە حازر ئەکەین ، دەی مەوەستن " نامجوون وای وت بە جدیاتەوە .
" تۆ بڵێی خواردنەکانیان چۆن بێت ؟؟؟ " کووکی وای وت .
" یەڵا کووکی با بڕۆین ، بزاینن چی هەیە ؟؟!! " جین وای وت بە تامەزرۆوە .
نامجون " کوڕیننەەەەەە" بەڵام گوێیان بۆنەگرت و ڕۆشتن .
بەڵام لەوە سەیرتر جەیهۆپ و شوگاش ڵەگەڵیان ڕۆشتن ، منیش ڕۆشتم بۆیە نامجونیش مەجبوور بوو کە بێت .
هەموو چوینە سەر مێزەکە ، بەڵام کووکی وتی " نامجون تۆ نەتوت پشوو بدەن ئێستا بۆ خۆت هاتووی ؟؟؟ "
نامجوون " خۆ شوگا هەمیشە خەوتووە بۆ بەو ناڵێیی ؟" بە منداڵانەوای وت
شوگا " بەنەفرەت بن چی پەیوەندی بەمن هەیە باسی من مەکەن دوای خراپتان لێئەکەم !!!" بە پێکەنین وای وت هەموان پێکەینن
" باشە کوا جیمین ؟؟ دیار نیە ؟؟ " جەی هۆپ وای وت .
هەموان وتیان وایە کوا جیمین ؟؟؟؟
هەموو شلەژان ، بەڵام جیمین وەکو هەمووکات بە پۆزەوە لەولاوە هات و دانیشت وە وتی " ئەزانن ، کچانی ئێرە زۆر جوانن " بە جدی وای وت .
من !!! پێم سەیر بوو
نامجوون و جین!! زۆر خراپ سێری جیمینیان کرد
شوگا " بەنەفرەتبی چۆن کەشتیتە کچانی ئێرە ئای جیمین ئای ."
کووکی و جەیهۆپیش وەکو فڕفڕۆکە بەدەوری خۆیان ئەخولانەوە .
هەموان دەستیان بە پێکەنین کرد و دوای خواردنمان کرد .دوای ئەو دوو ڕۆژە خۆمان ئامادە کرد بۆ کۆنسێرتەکە . کاتی کۆنسێرتەکە هات وو هەموان بەخۆشی بەڕێمانکرد ، هەرگیز لە ژیانمانا کۆنسێرتی وامان نەکردبوو .
بەڵام بۆ سبەی چاوپێکەوتنی فانمان هەیە .
بۆ ڕۆژی دواتر هەموان خۆمان ئامادەکرد و ئامادە بووین بۆ چاوپێکەوتنی فانەکان لە نزیکەوە .
دەسمان بە چاوپێکەوتنەکە کرد هەموان دڵخۆش و جوان و کامەران بوون و هەموان کەسانی باش بوون ،
بەڵام شتێکی سەیر ڕووی دا کە توشی شلەژانی کردم ، کچێک بە جلێکی کیوتانەوە هاتە سەر ستەیج و ئمزای لە هەموان وەرر گرت ، بەڵام دەموو چاوی جوان دیار نەبوو ، کاتێک هاتە پێش من کە کۆتا میمبەر بووم ، خێرا ناسمەوە ، بەڵێ ناسیمەوە
نازانم چۆن وەسفی بکەم سڵەژاو سەرسوڕمان یان پەشۆکاو ، کاتێک ئەبینم ئەوە ئەو کچەیە کە لە خەونەکانم ئەیبینم و لە ناخی دڵەوە خۆشم ئەوی وتوومە ئەگەر ئەو نەبێ کەسی ترم خۆشناوێ .
ئەو قژێکی خورمایی کورتی هەیە کە تا سەرووی شانەکانی هاتووە و باڵایەکی مامناوەندی و جلی کیوتانە و دەمووچاوە ناسکەکەی و چاوە زەرد باوەکانی منیان بردە شوێنێکی تر ، خێرا ئیمزام بۆکرد و پێم وت " ناوت زازایە تۆ ؟؟؟ "
کچەکەش زۆر سەیر سێری کردم و وتی " بەڵێ ، بەڵام تۆ چۆنت زانی ؟؟" بە سەرسوڕمانەوە
هەموو خەڵک و ئەندامەکانیش سەریان سوڕما چی ڕوو ئەدا ،
منیش بە زازام وت ئەتوانین کەمێک پێکەوە قسە بکەین . وتی " بڵێ هەموو شتێکم بۆ ڕوون بکەوە "
منیش هەموو شتێکم بۆ ڕونکردەوە تەنانەت لە ناو مۆبایلەکەشم ڕەسمی خۆیم پیشاندا کە بە وێنەکێش وتبووم بۆم بکێشێ .
دیار بوو زۆری پێخۆش بوو ، وە خۆشی فانی من بوو .
وتم " با یەک بناسین ."
وتی " باشە با یەک بناسنین " زەردەخەنەیەکی جوای کرد کە چاڵی ڕومەتەکانی دەرکەوتن .
دوای ئەوەی هەموو شتم بۆ ئەو ڕوونکردەوە هەموو شتم بۆ کۆمپانیا و bts یش ڕونکردەوە و هەموان ڕازیبوون .
دوای ساڵێک ناسینی یەک پەیوەندێکەمان گۆڕابۆ خۆشەویستی و دواتر هاوسەرگیری و بوونە خێزان ،
وە تا ئێستاش ژیانێکی خۆشمان بردە سەر و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر خۆشم دەوێ .
هیوام وایە هەموو کەسێک بگاتە شەیدای دڵی .
کۆتایی گێڕانەوەکانی کیم تایهیۆنگکـــــــــــــــــــــــــــــــــۆتـــــــــــــــــــــــــایـــــــــــــــــــ
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
ئینجا سڵاو
من نونەم ئەوەی جیۆنکوک وازی لێناهێنێ 😅😅 کورتی کەپلەکەی کووکی ـ💔
ئەوە یەکەم چیڕۆکمە بینوسم هیوام بە دڵتانبێت ،
جا ڕای خۆشتان بڵێن بزانین بەردەوەم بم یان فت 😂 دڵم ناشکێ بە دڵی خۆتان قسە بکەن خوشکی زازاشم 😜
هەر پارتی لەسەر کەسێکە بەدڵی ئێوە لە هەر گروپێک یان ئەکتەرێک ، لە کۆمێنت بینوسن پارتی داهاتوو کێ بێت ؟؟
vote ❤❤
YOU ARE READING
✓one day with your dream ✓
Cerita Pendekناوی چیرۆک : ڕۆژێک ڵەگەڵ خەونەکەت نوسەر : نونە ڕونکردنەوە : ئەم چیرۆکە لەهەر پارتێکدا باسی کەسێک ڵەگەڵ خەونەکەی ئەکا واتا وەکو one shot تێکە ، هەر جاری و باسی کەسێک و گروپەکەی ئەکا ، لێرە خەونەکانتان ئەبێتە ڕاستی .