chen (EXO)

301 56 28
                                    


گێڕانەوەی چین

دایکم زۆر لێم بێزار بوو  ، چونکە هەموو ژیانی خۆم تەرخانکردبوو بۆ نەخۆشخانە و نەخۆشەکان ، هەرجارێکیش زوو بگەڕێمەوە ماڵەوە دایکم  هەموو  کات ئەڵێ " کوڕم تەمەنت بەسەر چوو ، تەمەنی منیش وا تەواو ئەبێت ، دە ژنێک بێنە با نەوەکانم ببینم ، خۆت ئەزانی من بەس تۆم هەیە "
بە گریانەوە هەرماوە ئەو دەقەیە بچم کچێک لە جادابگرم و بڵێم دایە ئەوە ژنمە  ، ئەوەندە بێزاربووم
ڕۆژێکیان لە نەخۆشخانە خێزانی نەخۆشێک هاتنە لام و باسی کچەکەیان کرد کەوا توشی نەخۆشی دەرونی بووە و هەڵسوکەوتی شێتانەئەکا ..
منیش پێم وتن " بەڕێزم کچەکەتان ڵەگەڵە ؟؟؟"
وتی " بەڵێ ، دکتۆر ، بیهێنین ؟"
وتم " بەڵێ ، بەڵام ئاگاداری بن "
کچەکەیان هێنا  ، بەڵام بەڕاستی ئەتوانم بڵێم ترسناک بوو ، لەوە ئەچوو بە هۆی شتێک وای لێ هاتبێ ،زۆر پێم سەیر بوو
وتم "  لەسەر ئەو کورسیە دای نێین "
لەسەر کورسیەکە دایان نا  بەڵام ویستی ڕابکات
گرتم و دامنیشاند و وتم " سڵاو  ، من دکتۆر چینم ، حەز ئەکەم تۆ بناسم ، ئەگەر ئاسایی بێت "
سەری بەرزکردەوە و  سێرێکی کردم  بەڵام بەڕاستی لە سێرکردنەکەی ترسام  بەڵام زەردەخەنەم بۆ کرد
وتی " تۆ دکتۆری ؟؟!!! " بە شێوەیەکی زۆر سەیر وای وت
وتم " بەڵێ ، بۆ نابێ ؟"
وتی "  کەواتە ، تۆش وەکو دکتۆرەکانی تر من بە شێت ئەزانی ؟ " بە شێوازێکی بێ هیوایانە وای وت
وتم " نەخێر من تۆ بە شێت نازانم ، بەڵام پێم وایە زۆر هیلاک و تەنهای ، و پێویستت بە هاوڕێ هەیە ، ئەی وانیە ؟؟" بە شێوازێکی وەکو فریشتە وام وت
دەستی بە گریان کردوو وتی " بەڵێ ، من هیلاک و تەنیام " 
کاتێک وای وت وەکو بڵێیت ئاگرێک لە ناخم هەڵگیرسا ، نازانم هەرگیز شتێکی وەکو ئەوەم نەبینی بوو ، نەخۆشێکی سەیر بوو
بە خێزانەکەیم وت  ئەو ئبێت لێرە بمێنێتەوە ،ئێمە لێرە چاودێری ئەکەین و ئاگامان لێ ئەبێت
باوکی وتی " باشە دکتۆر ، بەڵام لە هەرشتێک ئاگادارمان بکەوە  "
وتم " خەمتان نەبێ"
ئەوم برد بۆ ژورەکەی خۆی و پێم وت " ئێرە ژورە تازەکەی تۆیە پێت چۆنە ؟؟؟ "
وتی " بەدڵمە ، زۆر جوانە " بە زەردەخەنەوە
لەدڵم هەستم بە ئاسودەیی کرد کە ئەو پێکەنی
دوای ماوەیەک لای مامەوە و دواتر وتم کە پێویستە بڕۆم  دایکم لە ماڵەوە تەنیایە
وتی " بڕۆ ، ئاگات لێ بێ ، بەڵام منیشت بیرنەچێ " و پێکەنی
ڕۆشتمەوە ، بەڵام هەر بیرم لای ئەو بوو ، یەکەم جاربوو نەخۆشێک ئەوەندە بەخۆیمەوە سەرقاڵ بکا  هەمیشە بیرم لای چاوە جوانەکانی بوو کە وەکو هی ئاسک بوون ڕوخسارە جوانە  ماندوەکەی ، قژە درێژە دا نەهاتوەکەی ... نەم ئزانی بۆچی بیر لەو کچە زۆر ئەکەمەوە  ، ئەو تەنها نەخۆشێکە
ڕۆشتمەوە ماڵەوە ،بەڵام شتێکی سەیر ڕووی دا  دایکم وتی " کورە جوانەکەم گەڕایتەوە ، بەخێربیتەوە ،برسیت نیە ؟؟"
دەیکم هەرگیز وای نەوتوە ، لەدڵی حۆم ئەموت چی ڕوو ئەدا ئەمڕۆ ئەو هەووشتە سەیرە چیە ؟؟
وتم " دایە ، ئەوە لەبەردەمتم کەوتە من هاتومەتەوە ، برسیم نیە دایە گیان ئەزێت مەکێشە ."
وتی " کوڕم ئەمەوێ شتێکە پێ بڵێم ، بیرتە ئەم وت ژن بێنە ، نەوەم ئەوێ "
وتم " بەڵێ ، خێرە چی بوە ؟ "
وتی " کوڕم پەشیمان بوومەوە ژن مەهێنە ، ئەمڕۆ دراوسێکەمان نەوەکانی هاتبوون ، فەقیرە ڕای کرد بۆ ماڵی ئێمە من نامەوێ وام لێ بێ باشە کوڕم ژن مەهێنە "
وتم " دایە خەم لە هیچ مەخۆ ، ئەو شتانە هیچی ڕوونادا کە تۆ بیری لێ ئەکەیتەوە باشە ، من ماندووم ئەڕۆم تۆزێک ئەنووم " ماچێکی دایکم کردو زەردەخەنەم کرد و ڕۆشتم بنووم ، ئەی هاوار ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر سەیر بوو
پێش خەوتن ئەو کچە زۆر لە مێشکم بوو ڕوخساری هیچ لە پێ چاوم لا نەچوو ، هەمیشە ئەیوت ، بەڵێ من هیلاک و تەنهام  نوستم
بۆ ڕۆژی دوایی چومەوە نەخۆش خانە نەخۆشکانی ترم هەموو بەڕێکرد و خێرا چومە لای ئەو کچە
لە دەرگام دا و وتم " سڵاو ئەمڕۆ چۆنی ؟ "
وتی بەحێربێیت دکتۆر ، بەڵام ئەمڕۆ درەنگ هاتیت ؟"
وتم " ئاخر تەنها تۆ هاوڕێی من نیت زۆر کەس لێرە هاوڕێی منە ئەوانم بە ڕێکرد تاکو زۆرترین کات ڵەگەڵ تۆ بم "
وتی " سوپاس  بۆ ئەوە " دڵی خۆش بوو
بۆ ماوەیەکی زۆر ڵەگەڵی دانیشتم  هیچی نەوت ، هیچی نەکرد تەنها سێری دەرەوەی ئەکرد
وتم " هاوڕێ خۆ تۆ ناوی خۆت پێ نەوتم ؟ "
وتی " ناوم ئانیە "
وتم " ناوێکی خۆشە "
وتی"  سوپاس ، ناوی تۆش خۆشە "

✓one day with your dream ✓Where stories live. Discover now