گێڕانەوەی بانگچانئەوەنەم بیردێ من کە چاوم کردەوە لە نەخۆشخانەم و هیچم بیرنیە ، تەنانەت نازانم من کێم ؟ ، ناوم چیە ؟ ، خەڵکی کوێم ؟ دایکم باوکم ، خێزانەکەم کێن ؟ هاوڕێم هەیە یان نا ؟ هیچ لەوانەم بیر نیە .
دکتۆر و پەرستارەکان وەکو شێتێکی بێڵانە مامەڵەم ڵەگەڵ ئەکەن ، من لەم هەڵسوکەوتە بێزار بووم کە وەکو شێت مامەڵەم ڵەگەڵ بکەن ، هەمیشە گوێم لێ ئەبێ دکتۆرەکە بە پەرستارەکان ئەڵێ " ئەو گەمژەیە هیچی بیرنەهاتەوە ؟؟ بێزار بووم "
زۆر بێزار بووم لەم وشانە ، وام لێهات بیرم لەوە کردەوە کە خۆم بکوژم و لەکۆلی خۆم و هەموو ئەوکەسانەش ببمەوە کە لە من بێزارن ......
بوو بە نیوە شەو بڕیارم دا کە هەڵبێم لە نەخۆش خانە ئەوەشم جێبەجێ کرد ڕامکرد ، ئەوە پلانی یەکەم ، پلانی دووەم چونە بۆلای پردی بانپۆ(پردی بانپۆ )
بۆ ئەوەی خۆم بکوژم چونکە زۆر بێزار بووم لە ژیان هۆکاری سەرەکیش نەناسینەوەی کەسە تایبەتەکانی ژیانم بوون ...
بەڕێکەوتم بۆ ئەوێ و تۆزێک سێری دێمەنی وڵاتەکەم کرد ، وڵاتێکی زۆر خۆش بوو بەڵام لەبەر ئەوەی کەسم نەئەناسی بۆ من هیچ نەبوو هیچ پێی دڵ خۆش نەبووم ...
چومە سەر پردەکە و تۆزێ لە دیمەنەکە ڕوانیم بەڵام شتێکی سەیر ڕووی دا ، کچێک بانگی کردم و
وتی " کوڕە ، تۆش ئەتەوێ خۆت بکوژی ؟؟ "
بەڵام ئەو کچە کچ نەبوو ئەتوانم بڵێم فریشتەبوو ، باڵایەکی جوان و ڕێک ، چاوێکی بریسکاوی ، لێوێکی جوان ، پێستێکی جوان و سپی ، قژەکانی بایەکە بەرەوو دواوە ئەیبرد ، هەر لە دوای ئەو دیمەنە دڵم دەستی کرد بە لێدان زۆر بە خێرایی ...
وەڵامم داوە وتم " بەڵێ ئەمەوێ خۆم بکوژم "
کچەکە وتی " زۆر باشە کەواتە ئێمە هاوڕێین ، با پێکەوە خۆمان بکوژین ، ڕات چیە ؟؟ "
وتم " باشە ، بەڵام تۆ بۆ ئەتەوێت خۆت بکوژی ؟ " ئەوم پرسی چونکە پێم سەیر بوو کچێکی ئاوا جوان و ناسک بیەوێ خۆی بکوژی ...
وتی " کوڕه ، ئەمەوێ خۆم بکوژم ، چونکە ئەو شتەی ئەمەوێ نایەتە دی ، من مامۆستای میوزیکم لە خانەی بێ سەرپەرشتان ، ئەو منداڵەنەی کە کەسیان نیە بەخێویان کا ئێمە لەوێ بەخێویان ئەکەین و یارمەتیان ئەدەین خوێندن تەواو کەن ، ئێستا حکومەت ئەو بینایەمان لێ ئەسەنێتەوە و منداڵەکان بێ کەس ئەمێننەوە و ئەکەونە سەر جادا ، کەس نیە بەخێویان کا ، چووم بۆ بانک بەڵام قەرزیان پێم نەدا ، هەرچی هەوڵ ئەدەم بۆ ئەوەی ژیانێکیان بۆ دابینکەم هیچم پێ ناکرێ ، بۆیە بڕیارم دا خۆم بکوژم ، هەر چەند ئەزانم کاری ترسنۆکەکانە ، ئەی تۆ بۆ ئەتەوێ خۆت بکوژی ؟؟ " دەستی بە گریان کرد ڵەگەڵ وتنی ئەو وشانە ..
وتم " ڕاستی من هیچم بیر نیە لە ژیانی خۆم تەنانەت ناویشم ، هیچ شتێک نازانم دەربارەی ڕابردووی خۆم ، هەموانیش من بە گەمژە و شێت ناو ئەبەن بۆیە بڕیاری خۆ کوشنتم دا ، چونکە هیچی تر شک نابەم "
وتی " ئێستا من ئامادەم بۆ خۆ کوشتن تۆ ئامادەیی ؟ هیچ نیە لەو دونیا ئەزانی کە کێیت . "
وتم " تۆش ئەتوانی لەو دونیا چاوت بە منداڵەکان بکەوێتەوە . ئامادەم "
ویستمان خۆمان هەڵدەینە ناو ئاوەکە بەڵام پۆلیسی ئاوی نەیهێشت و وتی " خۆتان دەن بە دەستەوە "
ئێمەش دەستی یەکمان کرت و ڕامان کرد تا توانیمان
دواتر وتی " دیارە ، کاتی مردنمان نەهاتووە " و پێکەنی
وتم " تۆ ناوت چیە ؟؟؟ "
وتی " ناوم لیایە " زەردەخەنەی کرد
ناوێکی خۆشی هەبوو بیرم ئەکردەوە تۆ بڵێی ناوی منیش وا خۆش بێت
وتی " چۆنە ناوێک بۆ تۆش دابنێین ؟؟ و زەردەخەنەی کرد ...
وتم " باشە ، چی ناوێک ؟ "
وتی " ناوت ئەنێم کەی ، بەدڵتە ؟ "
وتم " لە هیچ باشترە " پێکەنین ...
دواتر چوین و نانمان خوارد بێگومان ئەو پارەی دا شتێکی شەرمەزارکەر بوو ، بەڵام ئەو
وتی " هەرکاتێک پارەت هەبوو ئەبێت دەعوەتم بکەیتەوە کەی ، باشە " پێکەنی وەکو بڵێیی زۆرت پێ خەرج ئەکەم
دواتر چوینە ماڵەکەی ئەو منیش زیاتر و زیاتر ئارەزووی ئەوەم ئەکرد که ڵەگەڵی بمێنمەوە و زیاتر بیناسم و کاتی ڵەگەڵ بەسەر بەرم
دانشتبووین
لەناکاو بە هاوار و قیژە قیژ هاتە لام و پێئەکەنی
وتم " چی بوە لیا ؟؟ " زۆر سەر سام بووم
وتی " کەی ، سێرکە ئەگەر ئێمە 15 ڕۆژی تر خۆمان بکوژین زۆر باشە کەیس ڕێگریمان لێ ناکا ، چونکە ئەو ڕۆژە ئاهەنگی ڕۆژی لە دایک بوونی سەرۆکە و هەموو خەریکی ئەوێن و کەس لای پردەکە نابێ "
پێم سەیر بوو ئەو ئەیەوێ ڵەگەڵ خۆشی منیش بکوژێ باشە بەشکو من پەشیمان بووبێتمەوە ،بیرم کردەوە ئەوە بەڕاستی شێتە ، بەڵام کیوت و زور شیرینە
وتم " بیرۆکەیەکی باشە ."
وتی " چی باشە خۆ من جارێ ئەوی ترم پێت نەوتەوە ، ئێمە لە ماوەی ئەو 15 ڕۆژە هەرچیمان حەز لێبووە و ئارەزوومان کردوە ئەیکەین ، دڵمان خۆش ئەکەین ، چیت وت ؟ "
ئەو بیرۆکەیەم بە دڵ بوو بۆیە وتم " باشە "
ماوەی هەفتەیەک هەرچیمان حەز لێبووو کردمان لە مۆڵ تێکدان و چونە شاری یاری و تێکدانی شتەکان و سواربونی ئۆتۆمیلی گرانبەها و زۆر شت
بەڵام من تا زیاتر و زیاتر زیاتر ئەو کچەم خۆش ئەویست و لە دڵما جێگیر بوو بوو ، بەڕاستی نەم ئەویست بمرم ، بەڵام ئەموت ئەگەر مردنێک ڵەگەڵ ئەو بێت من ڕازیم بۆیە بڕیارم دا هەمیشە ڵەگەڵی بم .
بەڵام هەمیشە هەستم ئەکرد لیا بە شتێک سەری قاڵە و خەفەتی بۆ ئەخوا هەستم ئەکرد بابەتی هەتیو خانەکەیە ، هەمیشە ئەمویست یارمەتی بدەم بەڵام خۆ من ئەو بڕە پارەیەم نیە ،زۆر دڵم تەنگ بوو
بۆ ڕۆژی دواتر لیا وتی " کەی من ئەڕۆم هەنێ ئیشم هیە . هەرچیەکت ویست پەیوەندیم پێوە بکە ،باشە جارێ خۆت ڵەگەڵ "
ڕۆشت ئەمزانی شتێکی هەیە بەڵام نەم ئەزانی چیە
بەڵام منیش بیرۆکەیەکم بۆ هات و ئارەزووی ئەوەم کرد ڕابرودووی خۆم بزانم بۆیە بڕیارم دا بەدوای ڕابردووی خۆم بگەڕێم و بزانم من کێم تا ئەوماوەیەی لە ژیانم ماومە کە 8 ڕۆژە بە بەتاڵی بە فیڕۆی نەدەم ، ڕۆشتم و هەموو ڕۆژێک بە دوای خۆمدا ئەگەڕام کۆڵان و کۆمپانیا و نەخۆشحانەکان و هەر شوێنێک مێشکم بۆی بڕۆشتایە سەردانم ئەکرد هەر کەسێک هەستم کردبێ ئەیناسم یان لە ناو بیرەوەریەکانمە ،ماوەی 3 ڕۆژ گەڕام بەڵام شتێکی وام نەدۆزیەوە چومەوە ماڵەوە
لیا دەرگای کردەوە
وتی " کەی ، تۆ لە کوێ بووی دڵم لات بوو ،وتم نەکو شتێکت ێ هاتبێ ، ئەمجارە چوی بۆ شوێنێ پێم بڵێ باشە "
وتم " باشە ، گیانەکەم " بەبێ ویستی خۆم ئەو قسەیەم کرد وەکو ئەوەی بڵێی هاوسەرمە ڵەگەڵ وتنی ئەوە هەم من هەم لیا شڵەژاین و لیا خێرا چوە چێشتخانەکە
بۆ ڕۆژی دوایی کە تەنها 3 ڕۆژم مابوو بۆ ڕۆژی کۆتایی گەڕام لە دڵی خۆم وتم ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە کە بۆ خۆم بگەڕێم ئەمەوێ ئەو ڕۆژەکانی تر ڵەگەڵ لیا بەسەر بەرم ،
ڕۆشتم بۆ بنکەی پۆلیس و هەموو شتم بۆ ڕونکردنەوە دەربارەی خۆم و وتم " ئەمەوێ بزانم من کێم ؟
سەرۆکی پۆلیسەکانیش وتی " وەرە ڵەگەڵم "
بدمی بۆ شوێنی فایلەکان وتی " ئەمە فایلی ونبووەکانە ئەتوانی خۆت بۆی بگەڕێیت ، بەهیوای دۆزینەوەی خزانەکەت " ڕۆشت
منیش هەموو فایلەکان گەڕام بەڵام هیچم نەدۆزیەوە کە دەربارەی من بێ تا نزیک کاتژمێر 11 شەو لەوێ بووم بەڵام زۆر بێ هیوا بووم بۆیە بڕیاری واز هێنانم دا
ڕۆشتم و سوپاسی کارمەندەکانم کرد
ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە کە چومە ماڵەوە ڵەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە لیا لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو
وتی " کەی ئەزانی چەن دڵم لات بوو ، بۆچی وا درەنگ هاتیەوە ماڵەوە ، بۆچی پەیوەندیت نەکرد ها ؟ نازانی کەسێک لێرە خەمت لێ ئەخوا "
ئەوەی وت بەڵام دیار بوو بێ ویستی خۆی ئەو قسانەی کرد ، چونکە پەشیمانی لە وتنی قسەکانی لە ڕوخساری دیار بوو ویستی بڕوا بەڵام من دەستم گرت وتم " لیا ڕۆشتم بە دوای ڕابردووی خۆمدا بگەڕێم بەڵام هیچم نەدۆزیەوە ببورە ئاگام لە کات نەما "
وتی " کەی بەداخەوەم بۆت ، بەڵام بۆچی بە منیشت نەوت یارمەتیم ئەدایت ؟ "
وتم " ئەمەوێ کۆتا ڕۆژەکانم ڵەگەڵ تۆ بەسەر بەرم چونکە لە دوای ئەو ڕوداوە تۆ بوویە هەموو کەسێکی من " ڵەگەڵە ئەو وشانە فرمێسکی بێهیوای لە چاوانم هاتنە خوار بەبێ ویستی خۆم ، لیاش ڵەگەڵ من بەهەمان شێوە دەستی بە گریان کرد ئەو ڕۆژە هەردوکمان لە سەر قەنەفەکە خەومان لێ کەوت و کە چاوم کردەوە لیام لەباوەش بوو و لەسەر قەنەفەکە بووم
کاتێک هەڵستاین و نانی بەیانیمان خوارد لیا
وتی " کەی پێت چۆنە ئەم سێ ڕۆژە خۆش بەسەر بەرین ؟ "
هەستم کرد بۆ کەم کردنەوە خەمەکانی منە وتم " باشە "
بەڵام ئەو نەی ئەزانی کە من ئەزانم ئەو هەموو ڕۆژێ لە ژوورەکەی خۆی ئەگری ، بەڵام نەم ئەزانی هوکارەکەی چیە ، پێشم باش نەبوو پرسیاری لێکەم
ڕۆژ هات و ڕۆژ چوو ئەو سێ ڕۆژەمان بە خۆشی بەسەر برد ، لەو ماوەیەش بۆم دەرکەوت لیا بۆیە گریاوە چونکە هیچی پێنەکراوە بۆ هەتیوخانەکەئەو ڕۆژە هات که خۆمان بکوژین و بەڕاستی من نەم ئەویست بمرم بەڵام ئەم ویست ڵەگەڵ ئەو بم
هەردوکمان چوینە سەر پردەکە و لیا وتی " هیچت هەیە بیڵێی ؟؟ "
وتم " نا ، تۆ ؟ "
وتی " من زۆر سوپاسی خوا ئەکەم کەسێکی وەکو تۆی پێناساندم و ئەو ماوەیەی ژیانم خۆشترین ژیان ژیام ، سوپاس کەی "
دەستی یەکمان تنوند گرت و خۆمان هەڵدایە ئاوەکەوە و تا ماوەیەک مامەوە لە ژێر ئاوەکە بەڵام من لیام لێ ون بوو بەدوای گەڕام نەمتوانی بیدۆزمەوە ، لە دڵی خۆم هاوارم ئەکرد لیا مەمرە ، من نامەوێ بمرم ئەمەوێ ڵەگەڵ تۆ بم هەرچەندە نەزانم کێم یان ڕابردووم چیە ؟ تکایە مەمرە .....
لە وتنی ئەو قسانەبووم و زۆر بێهیوابووم لە دۆزینەوەی لیا ویستم دەستبەرداری خۆم بم و منیش بمردم .......
بەڵام لیام لە ناو ئاوەکە بینی و خێرا مەلەم کرد بۆ لای ئەو و ئاوەکە دەرم کرد و بەڵام ئەوێکی زۆر چووبووە سینگی و و گیانی شین و سار بوو
منیش هەوڵم ئەدا بە خەبەری بهێنمەوە .....
زۆڕ بێ هیوا بووم لە بەدەست هێنانی ئەو دوبارە بۆیە بەتوندی لە باوەشم کرد و یەک دانەم کێشا بەپشتیا وتم " لیا هەڵسەوە من خۆشم ئەوێیت و ئەمەوێ ڵەگەڵ تۆ بم تا کۆتای ژیانم گرنگ نیە من کێم یان خێزانەکەم کێیە ، تۆ هەموو شتبووی بۆ من تکایە هەڵسە " بە هاواروو ناڵەی گریان وام ئەوت هەموو کەسەکانی ئەوێ کۆبوونەوە لێم و خەفەتیان بۆ ئەخواردم و هەندێکیان ئەگریان ..........
بەڵام
" ئەوەندە مەقیژێنە کەڕت کردم " و پێکەنی
" لیا ، لیا ، تۆ زندووی ، سوپاس بۆ خوا لیا خۆشم ئەوێیت "
خێرا لیامان کواستەوە بۆ نەخۆش خانە و و حاڵی باشتر بوو
" کەی من تۆم زۆر خۆش ئەوێت ئەمەوێ هەموو ژیانم ڵەگەڵ تۆ بەسەر بەرم ، کاتێک هەموو شتم لەدەست دا تۆ هاتی و ژیانت پێبەخشیم و واتای ژیانت فێرکردم ، بەڵام کە ئەتەویست بمری ویستم ڵەگەڵ تۆ بمرم خۆشم ئەوێیت کەی " لیا ئاوای پێ وتم بە پر بەدڵ و سۆز
وتم " لیا منیش تۆم زۆر خۆش ئەوێت زۆر لە زیاتر ٔ" توند باوەشم پێیدا کرد
بەڵام لەو جەوە خۆشە کە خەریک بوو ماچی لیا بکەم تەلەفونم بۆ هات بەنەفرەت بن باشە تەنها ئەمجارە نەمویست لیا " هەڵی بگرە ، بزانە کێیە ؟ "
هەڵم گرت " وتم فەرموو "
وتی" بەڕێز کەی ، تۆیت ؟"
وتم "بەڵێ "
وتی " ئێرە بنکەی پۆلیسە ، خێزانەکەتمان دۆزیەوە و ڕابردوی تۆش ئێستا لە ژێر دەستمانە ، ئەتوانی ئێستا بێیت و خێزانەکە ببینی "
زۆر بەشۆکام و مۆبایلەکەم داخست
وتم " لیا خیزانەکەم دۆزیەوە "
وتی "خێرا بڕۆۆۆ ، بڕۆۆۆ "
ڕۆشتم و خێزانەکەم دۆزیەوە و هەموو ڕابردووی خۆمیان بۆ باس کردم و ئێستا من ئەزانم کێم و وە ڕابردووم چیە ؟
دوای نزیکەی 5 کاتژمێر هەموو شتم زانی وتم " من ئەبێت بچم بۆ شوێنێک ، دواتر ئەگەڕێمەوە "
ڕۆشتم سەرەتا بۆ نوسینگەی باج و هەتیوخانەکەی لیام گڕیەوە و ئێستا کێشەی ئەو حل بوو
ودواتر چومە لای لیا
وتی " تۆ نەئەبوایە لەوێ بیت بۆ چی هاتی بۆ لای من ، تۆ زۆر گەڕایت تا ئەوانت دۆزیەوە "
وتم " لیا ، سوپاس بۆ هەموو شت ، من ئەزانم ئێستا من کێم ،من ناوی ڕاستیم بانگ چانە و کوڕی بەناوبانگترین ملیاردێری کۆریام و تۆش خۆشەویستی منی و ئەوەش هەتیوخانەکە ئێستا هی تۆیە "
لیا زۆر دلی خۆش بوو بەم هەواڵە بۆ هەمیشە بە خۆشی ڵەگەڵ لیا ژیام و ژیانێکی زۆر خۆش . ...هەندی جار لەوانەیە ژیانمان پەڕەیەکی سپی بێ یان کێشەیەکمان هەبی چارەسەرکردنی گران بێ ، بەڵام سەبر و باوەڕ بوون بە خوا هەموو شت ئاسان ئەکا ، نەکو مردن کە زۆر لە ئێمە کە تۆشی کێشە ئەبێت بیری بۆ خۆ کوشتن ئەچی ، ژیان ژیانە ئەویش لە دەستی خۆمانە جوان و خۆشی ئەکەین یان ناخۆش و پر کێشەی ئەکەین .
کـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆتــــــــــــــــــــــــــــــــــایـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیوام بەدڵتابیێێێڕەخنە پێشنیار
vote and comment
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
YOU ARE READING
✓one day with your dream ✓
Short Storyناوی چیرۆک : ڕۆژێک ڵەگەڵ خەونەکەت نوسەر : نونە ڕونکردنەوە : ئەم چیرۆکە لەهەر پارتێکدا باسی کەسێک ڵەگەڵ خەونەکەی ئەکا واتا وەکو one shot تێکە ، هەر جاری و باسی کەسێک و گروپەکەی ئەکا ، لێرە خەونەکانتان ئەبێتە ڕاستی .