گێرانەوەی شوگا
کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە بینیم کچێک ڵەگەڵ باوکم لەماڵەکەمدایە
وتم " ئەوە چیە بیرت کەوتۆتەوە کە کوڕێکت هەیە؟؟؟ ها ئەی ئەوکچە چیە ڵەگەڵت ، بەنەفرەت بیت " بە بێ باکی وام وت
وتی " کوڕم دیسان سەرخۆشی ، کوڕم وەرەوە هۆشی خۆت ، ئەو کچە هاوسەری تۆیە بۆیە وریای بە و ئەوەندەش بە سەرخۆشی مەگەرێوە ماڵەوە تۆ ئێستا هاوسەرت هەیە ئەبێ بیرکەیتەوە بە وریایی "وتم " چی هاوسەر ، بەنەفرەت بیت باشە ، بە چی هۆکارێک هاتووی وا ئەڵێ ها ؟؟ باوکایەتیت بۆ کردم یان چی ؟ ئێستا لێرە بڕۆنە دەرەوە هەی گەمژەینە " زۆر بەتوڕەیی وام وت
باوکم ڕۆشتە لای دەرگاکە و کچەکەش بە دوای دا ڕۆشت بەڵام باوکم بە کچەکەی وت " تۆ پێویستە لێرە بمێنیتەوە "
کچەکە وتی " تکایە لێرە بە جێم مەهێڵە بەڕێزم "
باوکم زۆر بە بەێ ڕەحمانە دەستی کچەکەی لە قوڵی کردەوە و ماڵەکەی بە جێ هێشت ..دواتر کچەکە لای دەرگاکە بۆ ماوەیەک مایەوە منیش ڕۆشتم بۆلای پێم وت " بە تەما نیت ئێرە جێ بهێڵی ؟؟؟ خاتوون " بە توانجەوە وام وت
کچەکەش هیچ لە شوێنی خۆی نەجوڵا تەنانەت وەڵامیشتی نەداوە
تا وتم " ئەرێ کچێ من ڵەگەڵ تۆ قسەکەم بێ مێشک " زۆر بە توڕەیی و دەنگێکی بەرز وام وت
کچەکەش ترسا وتی " تکایە ڕێگەم بدە لێرە بمێنمەوە مەمخه دەرەوە "
وتم " هەستە لێرە بڕۆ دەرەوە کچێ "
وتی " ماڵەوەت بۆ پاک ئەکەمەوە و خواردنت بۆ ئامادە ئەکەم و جلەکانیشت ئەشۆم تکایەبەس ڕێگەم دە " زۆر بە داماوی وای وت
ڕاستی بەزەیم پێیدا هاتەوە بۆیە وتم " باشە لێرە بمێنەوە بەڵام ئەبێت هەموو کارەکان بکەیت و کاتێک من لەماڵەوەم بێزارم ناکەی تێگەیشتیت گەمژە ؟"
وتی " باشە باشە "
وتم ناوت چیە ؟؟ "
وتی " ئانە "
وتم " باشە گەمژە ، ئێستاش ونبە لە پێش چاوم "
ڕۆشت و لە ناندینەکە دانیشت تا ئەو کاتەی من تەواو بووم و وتم "تۆ لێرە ئەخەوی لە هۆڵەکە دەنگە دەنگی شەوانیشم ناوێ تێگەیشتی ؟"
وتی " باشە "
بۆ ڕۆژی دواتر کە هەڵسام ئەو هەڵسابوو خواردنی ئاماددە کردبوو و زۆر جوان ماڵەکەی پاک کردبۆوە
نانم خوارد و لە ماڵەکە چومە دەرەوە
دواتر چووم بۆ کار دواتر بۆ مەیخانە و زۆرم خواردەوە و پارەکەی زۆرم لەیاری کارت دۆڕاند
دواتر بە سەرخۆشی گەڕامەوە ماڵەوە بڵام ئانە تا ئەو کاتە نەخەوتبوو چاوەڕی من بوو منیش وتم " بۆچی نەخەوتووی ؟؟؟ "
وتی " چاوەڕێی تۆبووم "
وتم " چی چاوەڕێی من بووی گەمژە بۆ تۆ چی چاوەڕێی من بووی خزمەتکارێک بووی نەبووی "
زۆر بەتوڕەیی وام وت
وتی " باوکت تۆی ئامانەتی من کردووە "
بەو قسەیە زۆر تێک چووم هەتا هێزم هەبوو لێم دا و تەنانەت شوشەم بەسەریدا شکاند
دواتر هەر وا بەجێم هێشت و وتم " کچی گەمژە ، خزمەتکاری پیس ، ئامانەت "
چووم و لە ژوورەکەی خۆم بە هێمنی خەوتمکە بۆ ڕۆژی داهاتوو هەڵسام ئانە هەموو ماڵی پاک کردبۆۆوە وە بریندار بوو و سەری پێچابوەوە
وتم " ئەوە چی بووە ؟؟"
وتی " ماڵەوە پاک ئەکردەوە "
وتم " باشە ماڵ پاکرنەوە بەو شێوەیە "
دواتر ڕۆشتم بۆ کۆمپانیا
کارەکانم جێ بەجێ کرد وو هەمووم تەواو کرد
دواتر پشوم دا بەڵام چی پشویەک یەکسەر کارەی خۆم بیرکەوتەوە بەرامبەر ئانە هەستم به بێتاوانی ئەو ئەکرد ڵەگەڵ ئەو کارە قێزەونەی خۆم
زۆر شەرمەزار بووم بەتایبەت کاتێک ئەو هیچی نەوت و تەنها چاوەڕێی من بووە
بۆیە بڕیارم لە خۆم وەرگرت کە لەمەودوا نەخۆمەوە تاکو هیچ کارێکی هەڵە نەکەم ،هەروەها ناوبانگی من زۆر بە خراپ و گەمژەو شتێت لە ناو کۆمپانیاکان و خەڵک ڕۆشتبوو بۆیە بڕیارم دا بۆ ئەو کچە نەک خەڵکی کە جاڕێکی تر نەخۆمەوەدواتر چومەوە ماڵەوەلە ڕێگای ماڵەوە ژنێکی پیرم بینی گوڵی پەفڕۆشت لە دڵمەوە ویستم گوڵ بۆ ئانە بکڕم و چووم گوڵێکی مۆری جوان و وردەکانم بۆ کڕی و چومەوە
کاتێک چومە ژورەوە ئانا لە ماڵ نەبوو گەڕام با دوایا لە بەلەکۆنەکە بوو ئەگریا
ڕۆشتم و بەڵام گوڵەکەم شاردەوە
وتم " ئانە تۆ باشی ؟"
وتی " بەڵێ من زۆر باشم "
وتم " بەڵام ڕوخسارت واناڵێ ؟"
وتی " نا من باشم "
وتم" لە من مەترسە ، ببورە بۆ ئەوەی دوێنێ ،ئاگام لە خۆم نەبوو ، زۆرم خواردبۆوە "
وتی " نا هۆکارەکە ئەوە نیە "
وتم " ئەی چیە ؟ "
وتی " بم بۆیە هاتوومە لای تۆ چونکە باوکم قەرزاری باوکتە ، وە باوکم منی لە بری قەرز بە باوکت داوە ومن ڕازی نەبووم بەڵام خوشکەکەمیان وەک بارمتە گرتووە ئەگەر من بە گوێیان نەکەم و نهێنیەکانی تۆ بۆ ئەوان نەبەم ئەوان خوشکەکەم نادەنەوە ، منیش ئەترسم خوشکەکەم نەدەنەوە " بە گریان وای وت
" هەروەها ئەوان هەڕەشەی کوشتن لە من ئەکەن ، دەربارەی بابەتەکە "
وتم " خوشکەکەت لای باوکمە ؟ "
وتی " بەڵێ "
هەستام و ڕۆشتم بۆ لای باوکم
وتم " تۆ کابرایەکی زۆر بێ شەرمی ئەو کچەت هێناوەتە لای من تاکو سیخوڕی بە سەر منەوە کەی ، ئای خوایە ئەم زەمانە چی لێهاتووە ئەبێت کوڕ سیخوری بەسەر باوک بکا کەچی باوک ئەو کارە ئەکا ، ئێستا خوشکی ئانەم پێ بدەوە ئەگەر نا زۆر خراپ ئەبێ تێگەیشتی "
وتی " کوڕم ، کێ وای وتووە من شتی وا ناکەم ،ئاخر تۆ کوڕی منی گیانم "
وت " ئێستا !! "
وتی " نانسی بۆ بێنن "
هێنایان وتم " نانسی تۆ خوشکی ئانای ؟"
وتی " بەڵێ "
ئەوەی باش بوو ئەوکاتەی ئانا ئەگریا من ڕەسمی خوشکەکەیم دینی بوو ئەوە نانسی نەبوو
وتم " نانسیم بۆ بهێنن خێرا ئەمە نانسی نیە ئەگەر نا سێری خۆت کە پیاو "
من پیاوەکانی خۆم هێنا بوو هەموو ژوورەکە لیزەری قەناس بە دەست بوو خێرا نانسیان بۆ هێنام و نانسیم برد ووتم "کاولی کەن " پربەدڵ
ڕۆشتم و دەستی نانسیم گرت و بردم بۆلای ئانە
وتم " ئانە "
وتی" بەڵێ "
خێرا نانسی ڕای کرد بۆ باوەشی ئانە دیمەنێکی جوان بوو هەر ئەو کاتە یەکەم جار بوو من سێری ڕوخساری کچێک بکەم جوان و پڕمهرەبانی و دڵسۆزی و خۆشەویستی ، تەنانەت ئەو کچەش وای کرد من بگۆڕێم تەنها بە دوو ڕۆژ ئای چەن سەیرە تا ئێستا بەوەڕم نەئەکرد من بگۆڕێم تەنها بە یەک کچ
دواتر سێرم کرد ئانا سێری من ئەکا منیش سەیرم کردەوە چونکە پێم وایە هەستێکی تر وام لێئەکا سێری بکەم
ئانا هاتە لام و وتی " زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک بۆ هێنانەوەی نانسی بۆ من "
وتم " شایەنی نیە ، ئێستا ئێوە ئازادن ، بەڵام من حەزئەکەم لێرە بمێننەوە "
ئانا وتی " لەدوای گوڵەکە و هێنانەوەی خوشکم و ئەو داواکاریە بە زەردەخەنەی تۆ من بڕیاری مانەوەم دا بەڕێز شوگا " وە پێکەنینێکی بە شەرمی کرد
ڕاستی منیش خۆم بۆ نەگیرا و لە باوەشم کرد و ماچێکیم کرد
وتی " شوگا لە پێش نانسی نا "
وتم " ببورە بیرم چوو "
نانسی وتی " ئاساییە ، ئیسراحەتی خۆتان وەرگرن منیش ئەچم ماڵەکە ئەگەڕێم "هەموو پێکەنین و تا کۆتایی خۆش ژیان بەس نانسی ژیانی لێ تاڵ کردن لە کاتی شتی خۆش لێی ئەبڕین بۆیە شوگا بڕیاری ئەوەی دا لە سەعات نۆ لەولاوە نانسی بخەوێنێ و دەرگای ژورەکەی لێ داخا ........
کــــــــــــــــــۆتایــــــــــــــــــــــــــــی
ببورن بۆ دواکەوتن هەنێ کێشە هەبوو
هیوام بە دڵتان بێ
ڕەخنە پێشنیار
vote comment 😂😁😍
YOU ARE READING
✓one day with your dream ✓
Short Storyناوی چیرۆک : ڕۆژێک ڵەگەڵ خەونەکەت نوسەر : نونە ڕونکردنەوە : ئەم چیرۆکە لەهەر پارتێکدا باسی کەسێک ڵەگەڵ خەونەکەی ئەکا واتا وەکو one shot تێکە ، هەر جاری و باسی کەسێک و گروپەکەی ئەکا ، لێرە خەونەکانتان ئەبێتە ڕاستی .