p<3>

7.8K 992 148
                                    

بەیانی دوای ئەوەی هەر یەکە لە جۆنکوک و سۆل خۆیان ئامادە کرد لەهەمان کاتیشدا لە ژوورەکانیان دەرچوون، لەبەر ئەوەی ژوورەکانیان لەتەنیشت یەکە بۆیە ڕووبه روی یەک بونەوە هەردوکیان شلٚەژاوبوون ئینجا بەیەکەوە وتیان
ئیٚیٚ...من...

سەیری یەکیان کردوو سەریان داگرت دووبارە سەریان بەرزکردەوەو وتیان
ئەمەوێ...

جۆنکوک بزەیەک بەلیٚویدا هاتو وتی
دەی تۆ یەکەمجار دەسپیٚبکە سۆل...

سۆل سەری هەلٚبریو ڕاستەوخۆ دیقەتی چاوە ڕەشە جوانەکانی جۆنکوکیدا ئینجا بەدنگە ناسکە نەرمەکەی وتی
لەراستیا... ئەمەوێ داوای لیٚبوردن بکەم بۆ ئەوەی کە دویٚنیٚ پیٚتم وت.

جۆنکوک بزەیەکی شیرینی کرد و وتی
نا هەلٚەی تۆ نەبوو سۆل! ئەوە هەمووی هەلٚەی منبوو لیٚمببورە چونکە داوایەکی لەو شیٚوەیەم لیٚتکردو پاشان بەمناڵ ناومبردی، بەلٚـیٚنبیٚ دووبارە نابیٚـتەوە،

دوای تەواوکردنی قسەکانی بەبیٚهیوایی و پیٚکەنینیٚکی ساختەوە کۆتایی پیٚهیٚناو ئینجا خۆی ونکرد،

سۆل دووبارە هەستی بەخەمباریو دلٚتەنگی کردەوە بۆجۆنکوک چونکە بەڕاستی کەسیٚکی وەکو ئەو شایەنی ئەوەنییە خەمباربیٚ.

...

دوای ئەوەی وانەی یەکەمو دووەم تەواوبون زەنگی ژەمی نیوەڕۆ لیٚیداو سۆل بەبیٚزارییەوە بەرەو کافیٚکە ڕۆشت چونکە ئەمڕۆ جینجو نەهاتبو بۆیە هەستی بەتەنهایی و بیٚزاری ئەکرد،

کەوچکە ئستیلەکەی بەناو قاپە پڕ برنجەکەی ئەهیٚناو بەبیٚزارییەوە سەیری قاپی خواردنەکانی تری ئەکرد،

لەناکاو هەستیکرد کەسیٚک لەبەرامبەری دائەنیشیٚ وە لەڕاستیا زۆر شۆکبو بەزانینی پیٚناسی ئەو کەسە
"نازانی جینجو بۆچی نەهاتوە؟"

سەری هەلٚبڕیو وەک ئەوەی خیٚویٚکی بینیٚبیٚ سەیری جۆنکوکی ئەکرد
"ن نەخیٚر.."

"چۆن یەکیٚک هاوڕیٚکەی نەخۆشبیٚ پیٚی نازانیٚ"

لەناکاو سلیکۆنی قوتابخانەکە هاتو جەوەکی تیٚکدا
"مامۆستا ئەنوانم لەتەنیشتت دانیشم؟"

‌‌‌‌‌~ هــــاوســـەرەڪەم مـامــــۆستـــامــە~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن