تیٚـبینی/ تکایە ئەی خویٚنەری خۆشەویست لەکاتی خویٚـندنەوەت بۆ ئەم پارتە
هەولٚبدە لەبەینی ڕیزەکانا کۆمیٚـنت بەجیٚ بهیٚلی وەکو جیٚهیٚـشتنی جیٚپەنجەت لەسەر ئەم چیرۆکەکە، وەهیوادارم ڤۆتیش لەیاد نەکەن،من بۆئیٚوە بەردەوامیم بەچیرۆکەکەدا ئیٚوەش لەپیٚناو من تیٚبینیەکە بەهەند وەربگرن،
=بەهیوای چیٚـژ بینین=
...
هەموان لەیاریگای تۆپیٚـنەکە ڕاوەستاون، ئەو قوتابیانەی کەلەتاقیکردنەو پیٚـشەکییەکە دەرچوون خرانە ناو دوو گروپی پیٚـکهاتو لەبیست قوتابی هەر لەپۆلی دە تاوەکو پۆلی دوانزە،
بیٚـگومان سۆلو جینجوش یەکیٚـکبوون لەو قوتابیانەی کەتوانیان یەکم تاقیکردنەوە تیٚـپەڕیٚـننو وەک ئەوەی تیٚـبینیان کردبو هەردوکیان بەیەکەوە لەیەک گروپتدا بوون،
ئیٚـستا سۆل بەهەموو تواناو هیٚـزی خۆیەوە هەولٚـئەدات کەگروپەکەی سەرکەوتوو بیٚـت، هۆکارەکەش کەس نییە پیٚی نەزانیٚ ٭جیۆن جۆنکوک٭
هەر بۆیە ئیٚـستا هەردو گروپەکە لەگۆڕەپانی یاریگاکەدا وەستاون و هەرسیٚ سەرپەرشتیار مامۆستا سوزی جۆنکوک تایهیۆنگ لەناوەڕاستی هەردوو گروپەکان یاساکانی پیٚـشبڕکیٚـکە ڕوون ئەکەنەوە،
"یەکەم پیٚـشبڕکیٚ بریتییە لە کۆکردنەوەی کۆمالٚە تۆپیٚـک کەلەناوەو دەرەوەی قوتابخانەکە شاردومانەتەوە لەماوەی تەنها پیٚـنج خولەکدا، وە لیٚـرەدا دوای ەواوبوونی ئەو پیٚـنج خولەکە زەنگیٚـک لیٚـئەدرێ بۆئەوەی ڕابوەستن لەکۆکردنەوەی تۆپەکانو بەرەو گۆرەپانەکە بگەڕیٚـنەوە جا کام گروپ توانی ئەندامەکانی لەکەمترین ماوەدا کۆبکاتەوەو بگەنە گۆڕەپانەکە ئەوا پیٚـنج خاڵ وەکو پیٚـشەکی وەرەگریٚـت، پاشان گروپە براوەکە واتا ئەو گروپەی زۆرترین تۆپ
کۆ ئەکاتەوە ئەتوانیٚٚ بەئارەزووی خۆی خیٚـراترین ئەندام هەلٚـبژیٚـرێ لەگروپەکەی تاوەکو لەدووەم پیٚـشبڕکیٚ کەبریتیە لەڕاکردنی سەد مەتری بەشداری بکات، وەگروپە دۆڕاوەکەش لەپیٚـشبڕکیٚـی یەکەم بەکەیفی خۆمان کەسیٚـک هەلٚەبژیٚـرین تاوەکو بەشداری لەپیٚـشبڕکیٚـی دووەم بکات...تیٚـگەیشتن؟"
تای زۆر بەجوانی توانی هەموو شتیٚـک ڕوونبکاتەوە بۆ قوتابیەکان لەکۆتا وشەیدا هاواریکردو قوتابیەکانیش بەهاوار ولاٚمیان دایەوە،
أنت تقرأ
~ هــــاوســـەرەڪەم مـامــــۆستـــامــە~
Fanfiction{ەmy husband's my teacherە}# تەواوبوە✔✅ پاڵــەوانانی چیرۆک~ ۱[جیۆن جۆنکوک] ۲[ئوهـ سۆل(خوێنەر)] ^^3 چیرۆکی [ســـۆل] کەتاقە کچەکەی خێزانی ئۆهە، دەستپێدەکات کاتێک باوکی ســـۆل لەناکاو بڕیاری هاوسەرگیری کچە تاقانەکەی خۆی دەدات لەگەڵ میراتگری خێزانی جیۆ...