p<11>

5.6K 595 896
                                    


بەڕاستی پارتی پیٚـشو هیچ ئەکتیڤ نەبوون😷
تکایە وامەکەن ئاوا ناتوانم بەردەوام بم،
°°°
هیوادارم ڤۆت لەیاد نەکەن کەرویٚشکەکانم💜

∩بەهیوای چیٚژبینین∩

...

چاوەکانی هیٚـواش هیٚـواش کردەوە دوای ئەوەی دووبارە ڕوحی بۆگەڕایەوە،
یەکەم شت کەبینی شویٚـنەکەی جۆنکوکبوو بەبەتالٚی، هەستایەوەو لیٚـفەکەی لەجەستەی ئالاٚند بینی جلەکانی لەسەر زەویەکە کەوتوە، چاکەتەکەی هەلٚـگرتەوە تاوەکو تیٚـلەکەی تیادا دەربهیٚـنیٚ،

نامەیەکی بۆهاتبوو لەلایەن جۆنکوکە خیٚـرا کردیەوە، چونکە بەڕاستی خەمیبوو وە بەپەڕۆشە تاوەکو بزانیٚ ئیٚـستا لەکویٚیە، لەوانەیە هۆی ئەم ونبوونە لەناکەوەی ڕوونبکاتەوە،

...
mr koo

بەیانی باش گولٚە بۆنخۆشەکەم، ببورە کەئیٚـستا لەتەنیشتت نیم ماچی بەیانیانت لیٚـبسەنم و بەدەستەکانم یاری بەئاوریشمەکەم بکەم بەلاٚم کاریٚـکی لەناکاو هاتە ڕیٚـم وە پیٚـویستیکرد بگەڕیٚـمەوە بوسان،
هممم..ئەتوانم بلیٚـم دویٚـنیٚ شەو خۆشترین و ناوەزەترین شەوی ژیانمبوو هیوادارم زۆر ئازارم نەدابیٚـتی وردیلەکەم(;

...

سۆل سەر ڕومەتەکانی سورەوەبوو دوای بیرهاتنەوەی دویٚـنیٚ شەو،
هەروەکو جۆنکوک وتی بەلای سۆلیشەوە ناوەزەرین شەوی ژیانیانبوو~

...

یەخەی چاکەتەکەی چاککرد کاتیٚـک بەرەو لای جیۆن جۆنکوک ئەڕۆشت کەلەسەر یەکیٚـک لەکورسیەکانی گەشتیارانی فرۆکە خانەکە دانیشتبوو،

چاویلکەکەی لاداو هەستایەوە کاتیٚـک ئەوەی چاوەڕوانی ئەکرد لەکۆتاییا گەیشت،

"جیۆن جۆنکوک؟"

خەریکبو تەوقەی لەگەڵ ناوبراو ئەکرد

"پاریٚزەر کانگ.."
جوابی دایەوەو لەتەوقەکردن وەستان

"پیٚـت چۆنە کوپیٚـک قاوەی ئەمریکانۆم بۆبکڕیو بەیەکەوە گویٚمان لەباسی ڕووداوی مردنەکەی دوجای ببیٚ لەجەنابتەوە..؟"

"بیٚـگوما وابزانم یون هیۆنگ پیٚی وتوی کە ئەمڕۆ بانگکراوم بۆ دادگا بۆیە کاتمان زۆر بەدەستەوە نییە.."

‌‌‌‌‌~ هــــاوســـەرەڪەم مـامــــۆستـــامــە~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن