تیٚـبینی/ تکایە ئەی خویٚنەری خۆشەویست لەکاتی خویٚـندنەوەت بۆ ئەم پارتە
هەولٚبدە لەبەینی ڕیزەکانا کۆمیٚـنت بەجیٚ بهیٚلی وەکو جیٚهیٚـشتنی جیٚپەنجەت لەسەر ئەم چیرۆکەکە، وەهیوادارم ڤۆتیش لەیاد نەکەن،من بۆئیٚوە بەردەوامیم بەچیرۆکەکەدا ئیٚوەش لەپیٚناو من تیٚبینیەکە بەهەند وەربگرن،
=بەهیوای چیژبینین=
...
هەرکە لەئامادکردنی خواردنی ئیٚوارە تەواوبو ڕاستەوخۆ بەرەو ژووری نوستنەکەیان ڕۆشت، بینی سۆل خەریکی تیٚلەکەیەتیو هەموو سەرنجی خۆی لەسەری داناوە،
ڕۆشتو لەتەنیشتی دانیشت ئەو تالٚە قژانەی ڕیٚـگریان لیٚـکرد لەبینینی ئەو ڕوخسارەی کەنیوە کاتژمیٚـریٚـک ئەبیٚ نەیبینیوەو دەستی لیٚبدات کەدیارە ماوەیەکی زۆربوە بەلای ئەم ئاشقە مەستە،
چاوەکانی لەسەر ئەو دەمو لوتو برژەنگە جوانانەی مەستی ببو لایداو سەیری ئەو شویٚنەیکرد کەهەموو سەرنجی لەسەرە کەخەریکە غیرە لەبونی ئەکات،"ئەوە چییەکەی ماشیٚری؟؟"
"ئەو ویٚنە ناشرینانەی خۆم ئەسڕمەوە کەبەبیٚ مۆلٚەت گرتوتە،"
جۆنکوک چاوەکانی زەقبوونەوە خیٚرا تیٚلەکەی لەسۆل سەندو بەهەموو توانای خۆی هەولٚی ئەدا دووری بخاتەوە لیٚی بەجۆریٚـک بەدەستیٚـکی تیٚلەکەی بەرزکردبوەوە بەدەستەکەی تریشی پالٚی بەڕرخساری سۆلەوە ئەنا لەکاتیٚـکا سۆل هیچی نابینی بەهۆی دەستەکانی جۆنکوکەوەو، دەستیٚـکی بۆ تیٚلەکەو ئەوی تریشیان هەولٚی دوورخستنەوەی دەستە گەورەکانی جۆنکوکی ئەدا لەسەر ڕوخساری، جۆنکوک خۆی لارەوە کردبوو سۆلیش ئەژنۆیەکی لەسەر قاچی جۆنکوکبو ئەوەی تریش لەسەر سکی،
"یااااا چۆنئەتوانی ویٚنەی تیٚلی کەسیٚـکی تر بسڕیتەوە بەبیٚ ڕەزامەندیو پرسەوە؟؟؟"
جۆنکوک بەبۆلٚەبۆلٚو توڕەییەکی دروستکراوەوە تی،"ئەو ویٚنانەی باسی ئەکەی هی منن بەڕیٚز جۆنکوک!"
"بەلٚیٚ هی تۆن! بەلاٚم تۆ نازانی چەنیٚـک گرنگن بەلامەوە چۆن هەر لەخۆتەوە ئەیان سڕیتەوە هاا؟!!!"
سۆل پەقایمی دەستی جۆنکوکی لادا لەسەر ڕوخساریو کەمیٚـک بەتوڕەییەوە سەیریکرد دواتریش هەستایەوەو قژە تەڕە؟نوساوەکان بەڕوخساریو ملیەوە بەڕقەوە بۆ دواوەی بردن،
"باشە تۆبۆچی ئەو ویٚنە ناشرینانەت هەلٚـگرتوە پیٚم نالیٚی؟؟"
أنت تقرأ
~ هــــاوســـەرەڪەم مـامــــۆستـــامــە~
Fanfiction{ەmy husband's my teacherە}# تەواوبوە✔✅ پاڵــەوانانی چیرۆک~ ۱[جیۆن جۆنکوک] ۲[ئوهـ سۆل(خوێنەر)] ^^3 چیرۆکی [ســـۆل] کەتاقە کچەکەی خێزانی ئۆهە، دەستپێدەکات کاتێک باوکی ســـۆل لەناکاو بڕیاری هاوسەرگیری کچە تاقانەکەی خۆی دەدات لەگەڵ میراتگری خێزانی جیۆ...