p<7>

6.8K 766 180
                                    

...

بەدەستەکانی یاری بەقژە ڕەشە خاوکەی ئەکردو پیٚئەکەنی، لیٚووە لیٚـکجیابوەکانی هاواریان ئەکرد بۆئەوەی ماچیٚـکی بچوکی لیٚبدزێ،
بەلاٚم ئەوەی خەمباریکردوە تایەکەیەتی کەبەردەوام لەبەرزبونەودايه،

خیٚرا موبایلەکەی ڕاکیٚشاو دەستی کرد بەگەڕان بەدوای هۆکاری بەرزبونەوەی پلەی گەرمی...

بەهیٚواشی لەناو جیٚـگاکە دەرچو و بەرەو سندوقی کەرەستەی چارەسەرە یەکەمییەکان، گەرمی پیٚوەکەی دۆزیەوە کەمیٚـک سەیری کردوملەگەڵ خۆیدا بردی لەگەڵ سندوقەکەش هەمووی،

گەرمی پیٚوەکە بۆ ماوەی چەند خولەکیٚک لەناو دەمی جۆنکوک مایەوە، دەریکردو سەیریکرد بەپیٚی ئەوەی لەسەر بەرزبونەوەی پلەی گەرمی سیٚرچی بۆکرد کەواتە جۆنکوک توشی سەرما بوە وەهۆکارەکەشی زۆر بەڕوونی دیارە بیٚـگومان چونکە دویٚنیٚ زۆر لەبەر باران مایەوەو نەخۆش کەوت،

پەڕۆیەکی تەڕی هیٚناو نیٚوچەوانو هەمو ڕوخساری پیٚسڕییەوە،
ئینجا قۆلیٚو دەستەکانی وە ملیشی، لیٚوەکانی وشک ببوەنە زۆر بیٚهیٚز دیاربو، باشترین چارەسەر تاوەکو هیٚـزی بۆ بگەڕیٚـتەوە سوبی مریشکە بۆیە بڕیاریدا بڕواتو بۆی بکڕێ لەمارکیٚـتەکەی نزیک مالٚـیان،

بیٚ ئەوەی خۆی بگۆڕیٚت یان ڕوخساری بشوات ڕایکرد بۆ مارکیٚتەکەو خیٚرا سوبەکەی کڕی لەگەڵ شیرمۆز وە چەند جۆریٚـک لەجپس و مارشمیٚلۆو چوکولاتەو شیرینی تر چونکە گەر بیٚتو ئەمڕۆ نەڕۆن بۆ قوتابخانە ئەم شەو بەیەکەوە سەیری فلم ئەکەن،

گەڕایەوە مالٚو سوبەکەی گەرم کردەوە،

چوە ژورەکەی جۆنکوک بینی هیٚشتان خەوتوە، دوبارە بە گەرمی پیٚوەکە تیٚستی بۆکردەوە بەلاٚم هیٚستا هەر پلەی گەرمی بەرزبو،

دەستیکرد بەبانگکردنی تاوەکو هەستیٚـتو سوبەکە بخوات،

جۆنکوک زۆر هیلاکبو سۆل بەزۆر توانی هەلٚیبسیٚـنیٚـتەوە، توانای ئەوەی نەبو تەنانەت سوبەکەش بخوات، هەرخۆی سۆل بڕیاریدابو بەدەستی خۆی سوبەکەی بداتیٚ،

بەهیٚـمنی و هیٚواش هیٚواش سوبەکەی ئەکردە دەمییەوە جۆنکوک زۆر زۆر ماندوبو تەنانەت هیٚزی قسەکردنیشی نەبو،

"تۆبۆچی نەڕۆشتی بۆ قوتابخانە؟ لەوانەکانت دوائەکەویت گەر ئەوەنە ئیهمال بیت"
چاوە ماندوەکانی هەلٚبڕیو لەناکاو بەبیٚـتاقەتی وتی

"یاا من چۆن ئەڕۆمو تۆ بەجیٚـئەهیٚـلم بەم شیٚوەیە..دوای ئەوە قوتابخانە چییە ئەتوانم وانەکان هەمووی لەجینجو وەرگرم"
بەبڕوابەخۆبونیٚـکی زۆرەوە وتی و پیٚـکەنی

‌‌‌‌‌~ هــــاوســـەرەڪەم مـامــــۆستـــامــە~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن