p<5>

7.5K 917 78
                                    

ببورن زۆر زۆرم پیٚچو تاوەکو داینیٚم بەلاٚم بڕواکەن پارتەکە زۆر دورو دریٚژە🙏❤

...
تای بۆ دوو چرکەش لەناو ئەم مالٚە بەهیٚمنی نەیەتوانی دابنیشیٚ زۆری پیٚخۆشبو بیرۆکەی هاوسەرگیرییەکەی سۆل و جۆنکوک، پرسیارە قۆڕەکانی جۆنکوکو سۆلی لەحالٚەتیٚکی خراپدا ڕاگرتبو،

"لەکوێ مانگی هەنگوینیتان بەسەر برد؟ ئەمریکا؟ هاوای؟ پاریس؟ یا دورگەی جینجو یاااهـ باڕاستی زەوقتانم بەدڵ نییە..."
دانیشتبو پیٚ لەسەر پیٚ، لەسەر یەکیٚک لەکورسیە دارەکانی مەتبەخەکە،

جۆنکوک ئەو قاپەی کەفی پیٚوەکردبو دایبە سۆل تاوەکو ئاوی لیٚبدا، بەپیٚکەنینەوە سەیری سۆلیکرد ئینجا زۆر بەسیقەوە وتی
"مالٚی خۆمان..."

پیٚکەنینەکەی سەر ڕوخساری تای ونبوو،بەجۆریٚک لەسەرسوڕمانەوە وتی
"چۆن؟ مالٚی خۆتان؟ چۆن شتیوائەبیٚت؟"

سۆل ویستی قسەبکاتو پیٚی بلٚیٚت کەئەوان بەخۆشەویستی هاوسەرگیریان نەکردوەو گرنگیان بەمانگی هاوسەرگیری نەداوە بەلاٚم گویٚی لە زەنگی دەرگاکەبوو بۆیە بیٚدەنگبوو.

تای لەشویٚنی خۆی بازیداو خیٚرا بەرەو دەرگاکە ڕایکرد تاوەکو بۆ پورە سویۆن دەرگاکە بکاتەوە،

"تۆ گوێ بەقسەکانی ئەو مەدە کەمیٚک زۆر بلٚیٚیە گەر بەبیرت بیٚتەوە..هەر لەمنالٚییەوە بەو شیٚوەیەبوو"
جۆنکوک وتی دوای ئەوەی کۆتا قاپی دابە سۆلو دەستەکانی لەکەف پاککردەوە،

"کەواتە ئیٚمە هەرسیٚکمان هاوڕیٚبووین؟"

"ئاا... بەلٚیٚ بەلٚیٚ.."

لەناکاو دەنگی تایقۆز لەناو مالٚەکە بەرزبوەوە، بەیەکەوە لەگەڵ ژنیٚک کەلەنیٚوان سیونۆو چلدابو هاتنە ژورەوە،

"سەیرکەن کیٚ لیٚرەیە.."
تای هاواریکرد

جۆنکوک بەرەو لای سویۆنو چوو وە باوەشی پیٚیاکرد
"ئای کوڕە جوانەکەم چەن بیرم ئەکردی"

"منیش زۆرم بیرەکردی ئوما..."
جۆنکوک وای وت دوای ئەوەی دورکەوتنەوە ئینجا بەرەو لای سۆل ڕۆشتو پالٚینا تاوەکو بۆ لای دایکی بڕوات،

‌‌‌‌‌~ هــــاوســـەرەڪەم مـامــــۆستـــامــە~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن