p<6>

7.2K 823 79
                                    


...

کانتۆریٚکی گەورە لەناویا دەیان کراس و جلوبەرگی زۆر گرانبەهای تیٚدایە،
کاتیٚک سۆل کردییەوە هەناسەیەکی هەلٚکیٚشا ئینجا کراسیٚکی سوری دەرکردو بەقەد خۆی گرتی، سورەکەی فڕیٚدا مۆریٚکی دەرکرد، ئەویشی فڕیٚدا ڕەشیٚکی دەرکرد، ئەویشی فڕیٚدا زەردیٚکی دەرکرد، لەکۆتاییدا بەنائومیٚدی لەسەر بیٚدەکە دانیشت،

جۆنکوک لەگەرماوەکە دەرچو کاتیٚک قژی بەخاولییەکی ڕەش وشک ئەکردەوە سۆلی بینی لەسەر بیٚدەکە دانیشتوە بڕیاریدا بڕوات بۆلای تا بپرسیٚت بزانیٚ چییەتی،

سۆل بەڕادەیەکی زۆر جۆنکوکی خۆش ئەویٚت تەنانەت کاتیٚک کە جۆنکوکی ناناسییەوە هەمیشە ئەیویست لەنزیکییەوە بیٚت،

هەر لەبەرئەوەی سۆل چیتر ناتوانیٚت بۆ دوو چرکەش لەجۆنکوک دورکەویٚتەوە بۆیە بڕیاریدا هەمو کەلوپەلەکانی بهیٚنیٚتە ژورەکەی جۆنکوک وە لەمەودوا لەگەڵ ئەو لەسەر یەک بیٚد بخەون،

"هیٚی ماشیٚری چی واجەوی تیٚکداوی؟"

دەستەکانی لەسەر شانی سۆل داناو بەسەرنجەوە سەیری ئەکرد

"لەڕاستیا سەرم لیٚ شیٚواوە نازانم چی لەبەر بکەم بۆ خوانەکە،"
سۆل بەجۆریٚک لەدلٚتەنگییەوە وتی

جۆنکوک سەیریٚکی ناو کانتۆرەکەی کردو پیٚکەنی، بەپەنجەکانی سەری سۆلی هەلٚبڕی لەچەناگەیەوە، تاوەکو بەجوانی بتوانیٚ سەیری چاوەانی بکات، هیٚشتان دەستەکانی لەسەر شانی سۆلبو~

"پیٚت چۆنە هاوسەرە بەئەزمونەکەت یارمەتیت بدات لەهەلٚبژاردنی ؟"

سۆل ڕووی گەشایەوەو باوەشی بەجۆنکوکا کرد ئەویش باوەشی پیٚیا کردەوەو پاش کەمیٚک دورکەوتنەوە، جۆنکوک هەستا بەرەو کانتۆرەکە ڕۆیشت،

"همم بابزانین"

کراسیٚکی پەمەیی بینی دەستی لیٚداو سەیریکرد

"زۆر کورتە"

کراسیٚکی شپی بینی دەریکردو کەمیٚک تەماشای کرد ئینجا فرەیدایە سەر بیٚدەکە

"بەدلٚم نییە"

کەمیٚکی تر گەڕاو لەناکاو چاوی بەکراسیٚکی ڕەش کەوت،
پیٚکەنیو ئینجا دەری هیٚنا تا بەسۆلی پیٚشان بدات،

‌‌‌‌‌~ هــــاوســـەرەڪەم مـامــــۆستـــامــە~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن