دەفتەری وێنەكانم ھەڵگرت تاك و لەماڵەوە بڕۆمە دەرەوەشەقامەكە قەرەباڵغە وەك ھەموو كاتێك
پێویستە جێگایەكی ئارامم دەست كەوێ تاك و ئیلھامم باتێ بۆ وێنەگرتنی دیكۆری دیزاینە نوێیەكە
فرۆشیاری كێك:بەیانی باش ھایۆنگ..كێكی شوكولاتەكەم ئامادە كردووە تەنھا بۆتۆ
ھایۆنگ:سوپاس خاتوو پارك...دواتر پارەكەت پێ ئەدەم
فرۆشیاری كێك:نا ئازیزەكەم پێویست ناكات پارەم بەیتێ ئەمە دیارییەكە لەمنەوە بەختێكی باش لە كاری ئەمڕۆتا
ھایۆنگ:سوپاس
بۆی پێكەنیم و لەڕێگاكەم بەردەوام بووم
فرۆشیاری گوڵ:بەیانی باش...بچكۆلە جوانەكەم چۆنە؟
ھایۆنگ:من باشم...سوپاس بۆ پرسیاركردنەكە و دواتر ئەوبینمەوە خاتوو جۆنگ
فرۆشیاری گوڵ:باشە..بەختێكی باش
ھایۆنگ:سڵاو من ھایۆنگم...٢٤ ساڵم...لە كۆمپانیایی كیم كارئەكەم بۆ دیزاینی جل و بەرگ
من وێنەگرە سەرەكییەكەی كۆمپانیایی كیم'مباوكم پەروەردەی كردم دوای ئەوەی دایكم جێی ھێشتین ھەمووان ئەڵێن من بەستەزمانم لەبەرئەوەی گەورەبووم بەبێ دایك...بەڵام ئەمە ھەرگیز بێزارم ناكات
پێم وایە ھۆكاری تایبەتی ھەیە لە جێھێشتنی من و باوكم...تەنھا ھیوا ئەخوازم باش بێت و تەندروستی باش بێت...وە ھیوادارم ڕۆژێك لە ڕۆژان بیبینم
باوكم خێزانی من بوو...ئەو پاڵەوانی منە...وە شاجوانی جیھانی منە...وە ئێستا فریشتەی پارێزەرمە لە ئاسمان(مەبەستی ئەوەیە وەك و فریشتەیەك لە ئاسمان ئەیپارێزێ)
پێش ئەوەی بڕوات ھەموو شتێكی فێركردم كە پێویستە بیزانم....لەبەر ئەوە من زۆر پۆزەتیڤم
وە ئەمە وا لەھاوڕێكانم ئەكات توشی شێت بون ببنحەزم لە خواردنە....ھەموو ئەوەی لەم جیھانە ئەمەوێ....خواردن و خواردنە...كێشم ٧٠ كیلۆیە و باڵام ١٦٠سانتیمەترە
من خۆم بەقەڵەو نابینم لەوانەیە كەمێك پڕ بم(واتە جسمی پڕ بێت)
بەڵام نازانم بۆ ھەمووان ھەراسانم ئەكەن
بەھۆی ئەمەوە....ئەڵێن چۆن ئەبێت كچێكی لەم شێوەیە قەڵەو لەسەر ئەم كارە دابمەزرێنن
بەڵام من گرنگی نادەم ئەگەر بووم بە ١٠٠ كیلۆ....ھەمووی ئەوەی ئەمەوێت خواردنە زیاتر لە ھەموو شتێك
![](https://img.wattpad.com/cover/217309238-288-k279479.jpg)
YOU ARE READING
ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️
Romanceچیرۆكی:ترپەی دڵ جۆر:ئامانجدار،كۆمیدی،ڕۆمانسی "پشانت دام كەھۆكار ھەیە تاك و خۆم خۆشبوێت" كەسایەتی: كیم سۆك جین:كوڕێكی دەوڵەمەندە ئەڕوات بۆكار وەك و وێنەگرێك لە كۆمپانیای دیزاینی جل و بەرگ ئایا ئەو بەڕاستی پێویستی بەم كارەیە؟یان ھۆكارێكی تر ھەیە بۆ...