💜🔐𝑷𝒂𝒓𝒕 8🔐💙

472 125 47
                                    





تایھیۆنگ:ھالوووووووووو

ھەموو سێركردنەكان چوونە سەر تای كەھاتە نێو ژووری نانخواردنەكە

جین:چی ئەكەیت لێرە؟ھیچ كەسێك بانگھێشتی نەكردوویت

تای:مەعیدەم بانگھێشتی كردووم

تای پێكەنی و لەتەنیشتی ھایۆنگ دانیشت جین ھەناسەیەكی ھەڵكێشا لەتووڕەیدا خاتوو كیم و ھایۆنگ'یش تەنھا پێیان پێ ئەكەنین

خاتوو كیم خواردنەكەی خوارد و زەردەخەنەیەكی فراوان لەسەر ڕووخساری نەخشا بەھۆی بەتامی خواردنەكە


خاتوو كیم:واو تۆ زۆر پێشكەوتوویت!خواردنەكە زۆر بەتامە

جین:من چێشت لێنەرێكی مەزنم


بەفیزەوە وتی تایھیۆنگ بەنامۆیی سەیری كرد ھایۆنگ پێكەنی


خاتوو كیم:خواردنەكەتان بخۆن مناڵەكان


ھایۆنگ تامی خواردنەكەی كرد چاوەكانی گەشانەوەو بەڕاستێ ئەمە بەتامە
سەیری جینی كرد كەلەتەنیشتی دانیشتبوو بینی ئەویش سەیری ئەكات

زەردەخەنەی كردو دەسی بەشێوەی بۆكس بەرز كردەوەو چرپاندی:بەتامە

جین زەردەخەنەی كرد و بەردەوام بوو لەسەیركردنی ھایۆنگ لەكاتێكا نانی ئەخوارد سەیری ئەكرد كەچۆن چێژ لەخواردنەكە ئەبینێت





دوای نان خواردنەكە خاتوو كیم یاوەری كردن بۆبەردەم دەرگاكە

ھایۆنگ:سوپاس بۆ بانگھێشت كردنم بۆ ئەم نانخواردنە كاتێكی جوانم بەسەر برد


خاتوو كیم:ھەركات ویستت ئەتوانی بێیت بۆ ئێرە

لەپڕ خاتوو كیم لە ھایۆنگ نزیك بۆیەوە بۆئەوەی باوەشی پیابكات


ھایۆنگ شۆكبوو لە ڕەفتارەكەی بەڵام زوو فرمێسك لەنێو چاوەكانی كۆبۆیەوە چوونكە یەكەم جارە ھەست بەسۆزی دایك بكات


خاتوو كیم:ھەمیشە سەردانم بكە ڕێكەوتین؟

ھایۆنگ سەری بەبەڵێ جوڵان و باوەشی پیاكردەوە

تایھیۆنگ:بەیانی ئەتبینمەوە نونا

بەھاوارێكی دڵخۆشی وتی و دەستی بۆڕاوەشاند

دەستی بەرز كردەوە بۆئەوەی خواحافیزی لێ بكات بەڵام جی دەستی گرت

جین:دەی بابڕۆین






ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️Where stories live. Discover now