💜🔐𝑝𝑎𝑟𝑡 9🔐💙

461 131 44
                                    








لە تاكسیەكە دابەزی سەیری كۆمپانیاكەی كرد..جوان دەرئەكەوت لەگەڵ ڕووناكی شەودا


سەیری كیسە پەمەییەكەی دەستی كردو زەردەخەنەی كرد


زۆر دڵ خۆشبوو چوونكە لەكۆتاییا دان بەخۆشەویستی خۆی ئەنێت بۆجین

دەرگای ستۆدیۆكەی كردەوە ڕۆشتە ژوورەوە بەزەردەخەنەیەك لەسەر ڕووخساری


زەردەخەنەكەی تێك شكا كاتێك بینی لەپێش چاوەكانی باوەشیان كردووە بەیەكا


باوەشەكەیان شكاند و بەشۆكەوە سەیری ھایۆنگیان كرد...ئاوڕی دایەوەو ڕۆشتە دەرەوە بێ ئەوەی چاوەڕێی قسەی ھیچ كامێكیان بكات


جین دوای كەوت لەكاتێكا ھاواری بەناوییەوە ئەكرد بەڵام ھایۆنگ نەوەستا ئانیشكی گرت و لەكۆتاییا وای كرد سەیری ئەوبكات


بەچاوە پڕ فرمێسكەكانی ڕاستەوخۆ سەیری نێو چاوەكانی جینی كرد



ھایۆنگ:خیانەت...كۆتا شت بوو كەچاوەڕێم ئەكرد لەتۆ


بەدەنگێكی مزم وتی و فرمێسكەكانی دەستیان كرد بەھاتنە خوارەوە



جین بەچاوی پڕ فرمێسكەوە سەیری ئەكرد توانای نەبوو قسەبكات


ھایۆنگ:بەدرێژایی ڕێگاكە من لۆمەی خۆمم ئەكرد كەوام كرد ھەموو ئەم ماوەیە چاوەڕوان بیت بێ ئەوەی دان بەھەستەكانی خۆم بنێم بۆتۆ....لەھەموو دڵمەوە خۆشم ویستی بۆچی وات لێكردم؟


دەنگی ئەلەرزی لەكاتێكا چاوەكانی پڕبوون لەئازار


جین قۆڵی گرت و ھەناسەیەكی ھەڵكێشا


جین:ھایۆنگ..خۆشەویستەكەم...ڕێگەم بە ڕوونی بكەمەوە


دەستی دوورخستەوەو ھاواری كرد


ھایۆنگ:چی ڕوون ئەكەیتەوە؟تۆ ھەرگیز منت خۆشنەویستووە...ئەی پەیوەندییەكەت لەگەڵ نایۆن؟
من باوەڕم پێ كردیت باوەڕم كرد كەمن خۆشەوێت وەكو ئەوەی خۆمم بەڵام ھەڵەبووم



جین بەبێ دەنگی گوێی لەقسەكانی ئەگرت و ڕایكێشا بۆباوەشی


جین:ھایۆنگ من تۆم خۆشەوێت...تۆ تاكە كەسی لەدڵما

ھایۆنگ بەتوندی جینی لەخۆی دوورخستەوەو ھاواری كرد

ھایۆنگ:درۆزن تۆ ھەرگیز منت خۆشنەویستووە تۆ تەنھا بەزەیت بەمن ھاتۆتەوە زیاتر نا


ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️Where stories live. Discover now