ھایۆنگ:ج.جین ئەتەوێ چێ بڵێیت؟ھەستی بەھەناسەكانی ئەكرد لەسەر ڕووخساری كەوای كرد بشڵەژێ زیاتر شڵەژا كاتێك جین
ماچی لوتی كرد دواتر لە لێوەكانی نزیك بۆیەوە....بۆ چركەیەك بێ دەنگ بوو.....دواتر ماچی لێوی
ھایۆنگی كردجین:ئۆھ ھایۆنگ وابزانم من تۆم خۆشەوێ
چاوەكانی پڕبوون لەفرمێسك و چیتر نەیتوانی یەك وشەش بڵێت
ھایۆنگ:ت.تۆ..د.درۆزنیت
دوای چەند چركەیەك لەبێدەنگی ئەمە ھەموو ئەوەبوو كەتوانی بیڵێت
لەپڕ دەستی ڕاكێشا لەسەر دڵی داینا كە بەشێتی لێی ئەدا
جین:وە ترپەكانی دڵم درۆئەكەن؟
جین بەقوڵی سەیری چاوەكانی ھایۆنگی ئەكرد لەكاتێكا توندتر دەستی ھایۆنگی ئەگوشی
فرمێسكەكانی ھاتنە خوارەوە وتی
ھایۆنگ:منت خۆشنەوێت جین
جین شۆكبوو دەستی بەردا كەلەسەر دڵی بوو
جین:ب.بۆچی؟
ھایۆنگ:لەبەر ئەوەی من ئەو ھەستانەت لەگەڵا ناگۆڕمەوە(یەعنی خۆشی ناوێت)
وای وت و خێرا ڕۆشتە ناو ئەو بینایەی كەلێی ئەژی
بەشۆكی وەستابوو بەتەنھا لەو شەقامە چۆڵە بیری لەو قسەیە ئەكردەوە كەئێستا وتی
فرمێسكەكان كۆبوونەوە لەچاویا ھەستی بە شتێكی تیژ كرد لەدڵیا
یەكەم جارە دان بەخۆشەویستی خۆی بنێت بۆ كچێك و .....یەكەم جاریشە ڕەت بكرێتەوە
------
ڕووداوەكان لەناو مێشكی ھایۆنگ دووبارە ئەبوونەوە لەكاتێكا لەسەر سیسەمەكەی پاڵكەوتبوو ھەوڵی ئەدا بخەوێت
ھەرجارێك چاوی دائەخست ماچەكەی بیرئەكەوتەوە لەگەڵ دانپیانان بەھەستەكانی بەرامبەری
ھەستا بۆئەوەی ھەناسەیەكی قوڵ ھەڵمژێ بۆئەوەی ئاگرەكەی ناو دڵی ھێمن بكاتەوە
بەڵام نەیتوانی
-------دەرگای ژوورەكەێ جین كرایەوە و دایكی ھاتە ژوورەوە بینی ھێشتا جین لەسەر سیسەمەكەی پاڵكەوتووە
خاتوو كیم:ناڕۆیت بۆكار ئەمڕۆ؟
جین:نا من كەمێك ماندووم
![](https://img.wattpad.com/cover/217309238-288-k279479.jpg)
YOU ARE READING
ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️
Romanceچیرۆكی:ترپەی دڵ جۆر:ئامانجدار،كۆمیدی،ڕۆمانسی "پشانت دام كەھۆكار ھەیە تاك و خۆم خۆشبوێت" كەسایەتی: كیم سۆك جین:كوڕێكی دەوڵەمەندە ئەڕوات بۆكار وەك و وێنەگرێك لە كۆمپانیای دیزاینی جل و بەرگ ئایا ئەو بەڕاستی پێویستی بەم كارەیە؟یان ھۆكارێكی تر ھەیە بۆ...