💜🔐𝒑𝒂𝒓𝒕3🔐💙

635 156 85
                                    




ھایۆنگ:یاھ جین بوەستە ماندوو بووم

~لایەكی قەمیسەكەیم گرت و وەستانم لەكاتێكا ھەناسە بڕكێم بوو~

ئێمە لێرە ماوەی نیو كاتژمێرە ڕائەكەین بێ وەستان....وەبۆ كەسێك كە چەندین سەدەیە ڕاینەكردووە ھەستم كرد كە دڵم ئەوەستێ

جین:تۆ چەن تەمەڵیت!كۆتا جار كەیبوو كە ڕاوكرد؟

جوان بیرم كردەوەو وتم:ئەو كاتەی كە داشكاندنی ٪‏٥٠ھەبوو بۆئەو شیرینییانەی كەمن حەزم لێیە

بەنامۆیی سەیری كردم و پێكەنی وەك ئەوەی پێشتر ھەرگیز پێنەكەنیبێت!

جین:یەكەم جارە كەسێك ببینم بەو شێوەیە حەزی لەخواردن بێت

ھایۆنگ:یاھ بوەستە لەپێكەنین~وتم و كێشام بەقۆڵیا~

جین:ئازاربەخشە!خەیاڵ بكە كە لەكۆتایی ئەم ڕێگایە دووكانی شیرینی لێیەو ٪‏١٠٠ داشكاندیان بۆ ئەو شیرینیانە كردووە كەتۆ حەز لێیە

~زەردەخەنەیەكی كرد و دەستی گرتم~

جین:دەی بابگەینە ئەوێ پێش ئەوەی ھەمووی بفرۆشرێ

دەستی كرد بەڕاكردن لەكاتێكا منی بەدوای خۆیا ڕاكێشا...زۆر ماندوو بووم بەڵام ڕێگاكەی بۆ ھاندانم بەدڵ بوو

چەنێك جوانە كەكەسێك لەتەنیشتەوە بوەستی...پشتگیری و بكا...ھان بدات تاكو سەركەویت
--------

ھایۆنگ:یاھ جین ئەوە ناوازەیە

~وتم و سەیری یەكەم وێنەم ئەكرد كە بە فۆتۆشۆپ چاكی ئەكا~

جین:بەڕاست!یان تۆ گاڵتەم پێ ئەكەیت؟

ھایۆنگ:نەخێر ئەوە ناوازەیە...تۆ زوو فێرئەبیت

جین:ئێستا كێ پاشای فۆتۆشۆپە؟

~ئەمەی وت و بەفیزەوە برۆی بەرز كردەوە~

ھایۆنگ:ڕێگەت پێ ئەیەم خۆو ھەڵبكێشی(خۆو دەرخەی)....تەنھا ئەم جارە

جین:ئۆو لە بەخشندەیت خاتوو ھایۆنگ

ھایۆنگ:وێنەكەیەكی قورسترت ئەیەمێ....بەھرەكانتم پشان بە

جین:چركەیەك ئەو دەنگە لەكوێیە یەت؟

دەنگی بەرزمان بیست لەدەرەوە تۆ بڵێی چی ڕوویدابێت؟(ھەڵە نەبم وابزانم جۆنگكوك و نامجۆ شەڕەكەن😂)

نامجۆ:ئێمە ڕێكەوتنی كەڕەنگی تەنورەكە زەرد بێت بۆچی گۆڕیوتە بۆ ڕەش

قابیلە كێن؟ نامجۆ و كوك سەد جار لەڕۆژێكا شەڕ ئەكەن (ئەھ نەم وت😂وابزانم لەكۆتاییا ھاوسەرگیری ئەكەن)

ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️Where stories live. Discover now