💜🔐𝒑𝒂𝒓𝒕 7🔐💙

442 122 23
                                    





جین ئێخەی قەمیسەكەی تای گرت بەتووڕەیی

جین:وەكو خوشكێك بەڕاست؟گاڵتەم لەگەڵ ئەكەی تای؟

تایھیۆنگ:ئاھ ھیۆنگ دووربكەوەرە لێم با قسەبكەین

جین ئێخەی بەرداو لەسەر سیسەمەكە دانیشت تای ھەستایەوە لەكاتێكا باوەڕ ناكات ھێشتا زیندووە

جین ھاواری كرد:قسەبكە

تایھیۆنگ:ھێمن بەرەوە...چیتە؟خۆمن نایدزم لەتۆ

تای جلەكانی ڕێك خستەوەو سەیری جینی كرد بەشێوەیەك لە ئازار

تایھیۆنگ:ھەركاتێك لەگەڵ نونا ئەبم ھەست بەئارامی ئەكەم...ھەست ئەكەم ئەتوانم ھەرشتێكی پێ بڵێم بێ ئەوەی بیر لە ئەنجامەكەی بكەمەوە...ھیۆنگ ھەست ئەكەم ئەو جێگەی ئەو خوشكەم بۆ ئەگرێتەوە كە چارەنوس ڕێگەی بیبینم من بەڕاستی ھەست بەدڵخۆشی ئەكەم لەگەڵ ئەوا تكایە ڕێگری لەگەڵ نزیك بونەوەم مەكە لێی

جین سەیری تای و چاوە پڕ فرمێسكەكانی ئەكرد ھەستی بەڕاستگۆیی كرد لەقسەكانیا

جین:باشە بەڵام سنوری خۆت مەبەزێنە

تایھیۆنگ:بەڕاست!سوپاس ھیۆنگ

بەگەشی زەردەخەنەی كرد جین'یش زەردەخەنەیەكی بۆكرد پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوە

-------

نامجوون پشوی پێدان لەدوای ڕۆژی تەسویڕەكەوە لەبەر ئەوە نامجۆ و ھایۆنگ بڕیاریان دا بڕۆن بۆ بازاڕ

لەپڕ ھایۆنگ وەستا لەبەردەم دووكانێكی عەزی سەیری یەكێك لەعەزییەكانی كرد

نامجۆ ئاوری دایە كاتێك زانی ھایۆنگ ناڕوات لەتەنیشتیە بینی سەیری یەكێك لەدووكانەكانی ئەكرد

لێی نزیك بۆیەوە و چاوەكانی فراوام بوون كاتێك ئەو عەزیە جوانەی بینی كە ھایۆنگ سەیری ئەكرد

نامجۆ:واو ئەوە لەوپەڕی جوانیدایە

نامجۆ ھەناسەیەكی ھەڵمژیو بەردەوام بوو:ھەست ئەكەم ھەندێك لە دیزاینەری جلو بەرگەكان عەزیەكانیان دیزاین ئەكەن تەنھا بۆ جۆرێكی دیاریكراو...سەیری قەبارەی ئەو عەزیە بكە پێویستی بە نمایشكارێكی جلوبەرگە بۆئەوەی لەبەری بكات...دەی بالێرە بڕۆین پێش ئەوەی ئەم دووكانە وێران بكەم

دەستی ھایۆنگی گرتو بەدوای خۆیدا ڕایكێشا

لەدوای چەند كاتژمێرێك لەبازاڕ كردن ھایۆنگ و نامجۆ خەریكبوو ئەڕۆشتنەوە بەڵام لەپڕ ھایۆنگ وەستا

ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️Where stories live. Discover now