جین ڕۆشت بۆ ژووری دانیشتنەكە بینی باوكی چاوەڕێی ئەكاتجین:چیت ئەوێت؟
ب.كیم:ئەمەوێ قسەت لەگەڵ بكەم
جین سەری لەقاند و لەتەنیشتییەوە دانیشت و سەیری بەردەمی كرد
ب.كیم:نامجوون پێی وتم زۆر باش بوویت لەكارەكەتا
جین:بێ گومان ھیچ شتێك نییە كەمن نەتوانم بیكەم كاتێك ئەمەوێت
ب.كیم:وە دایكیشت پێی وتم زۆر باشتر بوویت لە چێشت لێناندا
لەپڕ جین سەیری باوكی كردو چاوەكانیان پەیوەندیان بەست
ب.كیم:ئەمەوێ بۆم بسەلمێنیت كە دایكت درۆ ناكات ئەتوانی؟
جین وەكو منداڵێكی بچوك زەردەخەنەی كردو باوكی لەئامێز گرت
لەپڕ گوێیان لەدەنگی دەرگاكە بوو كەبەتوندی داخرا
ھەستیان كرد شتێكی نامۆ ھەیە ھەستان و ڕۆشتن بۆ مەتخەلی ماڵەكە
تایھیۆنگ پاڵی دابۆوە بەدەرگاكەوە لەكاتێكا فرمێسكەكانی لەسەر ڕووخساری بوون
سەرسام بوون بەحاڵی تایھیۆنگ و لێی نزیك بوونەوە
ب.كیم:كوڕم چیتە؟ئایا شەڕت لەگەڵ كەسێكدا كردووە؟
تای:دایكم لەكوێیە؟
بەدەنگێكی لەرزیو وتی
جین:دایكت؟.....
لەپڕ خاتوو كیم لە چێشتخانەكە ھاتە دەرەوە شۆكبوو كاتێك تایھیۆنگی بەو حاڵە بینی و بەرەو ڕووی ڕایكرد
خ.كیم:بچكۆلەكەم چیتە؟
بەچاوە پر فرمێسكەكانی سەیری دایكی كرد
تایھیۆنگ:ھ ھای...ونگ....ئەو.....ئەو
پێش ئەوەی قسەكەی تەواو بكات وەكو منداڵێك تەقییەوە لەگریاندا خاتوو كیم ئەوی ڕاكێشا بۆباوەشی
جین ترسا لە حاڵی تای و ھاواری كرد:
ھایۆنگ؟چی لێ بەسەر ھاتووە؟پێم بڵێ!
فرمێسكەكانی سڕی و سەیری جین و باوكی كرد
تایھیۆنگ:ئەو خوشكی منە(ڕووی كردە دایكی)ئەو كچەكەی تۆیە دایكە
![](https://img.wattpad.com/cover/217309238-288-k279479.jpg)
YOU ARE READING
ℍ𝕖𝕒𝕣𝕥 𝕓𝕖𝕒𝕥*𝕜.𝕤𝕛*✔️
Romanceچیرۆكی:ترپەی دڵ جۆر:ئامانجدار،كۆمیدی،ڕۆمانسی "پشانت دام كەھۆكار ھەیە تاك و خۆم خۆشبوێت" كەسایەتی: كیم سۆك جین:كوڕێكی دەوڵەمەندە ئەڕوات بۆكار وەك و وێنەگرێك لە كۆمپانیای دیزاینی جل و بەرگ ئایا ئەو بەڕاستی پێویستی بەم كارەیە؟یان ھۆكارێكی تر ھەیە بۆ...