ژیـان چـییە؟.ئـەمە ئــەو پرسیارەیە كـە بەبەردەوامــی لە خــۆمی دەكـەم.
ئایـا وەڵامـەكـەم دەست كـەوت؟.
نــەخێر ھێشتـا وەڵامـەكـەم دەست نەكـەوتووە.
ھــەرچەنـدە زۆرجـار بەخـۆم دەڵێـم كـۆڵ بدە تـۆ نــاتوانی ئەو وەڵامـە بدۆزیتـەوە.
بـەڵام ھـێشتـا بـەردەوامـم لـە گــەڕان بــەدوای وەڵامــی ئـەو پرسیــارە بــێ مـانایـەم.
چــەند پێكەنـیناوییـە! بە پرسیــارەكەم دەڵــێـم بــێ مــانا بـەڵام وەک گـەمژەیـەک خـۆم مـانـدوو دەكـەم تـا وەڵامـەكـە بـدۆزمـەوە.
كـەسێكـی سەیــرم دەزانـم پێویسـت نـاكات پـێم بـڵێـن.
دووبــارە وەک ھـەموو كـاتـێک لـە گۆشـەی ژوورە تـاریكەكەم دانـیشـتووم.
قـاچەكـانـم لـە باوەش گـرتـووە و بـەبـەتاڵــی لــەبەردەم خـۆم دەڕووانــم.
چـاوە ڕەشـەكانـم ھـیچ ھـەستێـكیان تێـدا بـەدی ناكـرێـت.
قـژە ڕەشـەكـەم بە ئـاڵـۆزكـاوی بـەسەر شانـەكانـمدا ھـاتۆتـە خـوارەوە.
قـۆڵی بـلوسـە ڕەشـەكەم بەرز كـردەوە سـەیری ئـەو بریـنە نەژمێردراوانـەم كـرد.
بـەچــی دروست بوون؟.
خـۆم دروستـم كـردوون لـەگەڵ ھـاوڕێكـەم ڕوونـتـر بڵـێـم تـاكـە ھـاوڕێـم.
گــوێزانـەكـەم.
ھـەركاتـێک ئـەو گـوێزانـە دەھـێنـم بـە پـێسـتـم دا ھـەست دەكـەم ھـەموو ئـازارەكـانـم لـەگەڵـی دەڕۆن.
مـن كەسـێكـم كـە ھـیچ ھـاوڕێـیەكـم نـییە،ھـیچ كەسـێكـم نـییە گـرنگیـم پـێ بـدات.
تـەنانەت خێـزانـەكەشـم پـشت گـوێـیان خـستـووم.
لـەدوای لەدایک بـوونی براكـەم خێـزانـەكـەم پـشت گـوێـیان خـستـم.
ئـایا ھێنـدە بـێنـرخ بووم لـەلایـان وا بـەو شـێوەیە پـشت گـوێـیان خـستـم؟.
ئـایا ھەرگیز مـنـیان خـۆش ویـسـت؟.
دڵـنـیام ئەگـەر خـۆشـیان بـویسـتمایـە پـشت گـوێـیان نـەدەخسـتـم.

YOU ARE READING
✔️||دڵ شـكـاو||
Romanceمـنـم ئـەو كـچـە دڵ شـكـاوەی كـە لـە شـەوە تـاریـكـەكـانـدا بـەچـرایـەكـی بـچـووكـ گـۆشـەی ژوورە خـامـۆشـەكـەم ڕوونـاكـ دەكـەمـەوە. . . . . . . . . . دەست پێكردن:٢٤/١٠/٢٠٢٠ كۆتایی ھات:٨/٢/٢٠٢١ چیرۆك لەلایەن منەوە نوسراوە ڕێگە بە بردنی بیرۆكەكەی یان...