بەھاری ساڵی ١٨٦٠ز، فەڕەنسا گوندی مێنۆرب.ئاسمانی شینی بێگەردی تێکەڵ بەڕەنگی خۆرئاوابوون .. ھەورە ھاتوو ڕۆشتووەکان.. شنەبا ئارامەکان.. جریوەی باڵندە دڵ خۆشەکان... بۆنی گوڵەباخە دڵ بەرەکان... تیشکی خۆرە گەشەکە...
دەنگی ھەناسەی سروشتە بێگەردەکە... لەگەڵ دەنگی شەپۆلی دەریاکان.. ئاوازێکی ئارامیان دروست کردبوو... دار و گوڵەکان بەھێمنی سەمایان دەکرد و بۆنە خۆشەکانی خۆیان بڵاو دەکردەوە....
لەسەر بالکۆنی ئەو ماڵە گەورەیە کە ھیچ جیاوازییەکی نەبوو لەگەڵ کۆشکێکی پاشایەتی دا... وێنەی ئەو خۆر ئاوابوونە بێھاوتایەی دەکێشا بەدەستە ڕەنگینەکانی...
لەکاتێکدا تاڵەکانی قژە ئاڵتوونییەکەی لەگەڵ سروشتی بەھاردا بە سەما کردن ھاتبوون... چاوەکانی کە وەک ئۆقیانووسێک قوڵ و تۆخ بوون... بەسەرنجەوە لە دیمەنی خۆرئاوابوونەکەی دەڕوانی...
زەردەخەنە گەشاوەکەی کە لەسەر لێوە پەمەییەکانی نیگار کرابوو... بەدەستێکی عەزییە پەمەییە ئاوریشمییەکەی گرتبوو کە تێکەڵ بوو بە گوڵی سپی... بەدەستەکەی تریشی فوڵچەی وێنەکێشانەکەی گرتبوو بەئارامییەکی زۆرەوە وێنەکەی دەکێشا...
وێنەکێشان خولیای ئەوە...بەشێکە لە ڕۆحی...وەک ھەناسەدان وایە بۆی...وەک ژیانی وێنەکێشان بەنرخە بۆی..ھۆکارێکە بۆ بەردەوام بوونی لەژیان..
شتێکی چەند جوانە کاتێک خولیایەکت ھەبێت و پەرەی پێ بدەی و خۆشت بوێ وەک گیانی خۆت..ئەم خاتوونەش بەھەمان جۆرە..
........
کاتی نانی ئێوارەبوو خزمەتکارەکان خەریکی ئامادەکردنی سفرەی ئێوارە بوون وەک ھەمیشەی یارمەتی ئەدان سەرەڕای ناڕەزایی خزمەتکارەکان بەڵام گوێی بۆ نەگرتن..
"خاتوو کۆزێت تکایە تۆ نابێ کار بکەیت!"
یەکێک لە خزمەتکارەکان بەناڕەزاییەوە وتی.
"بۆ نابێ؟ کارکردن بۆ ھەموو کەسە"
بەزەردەخەنەوە وتی.
"بەڵام تۆ کچی بنەماڵەی گۆوینی شەرمەزاریە بۆ ئێمە ئەگەر تۆ کاربکەیت"
"من گوێ بەو جۆرە شتانە نادەم حەزدەکەم کاربکەم ناڕەزاییشم ناوێت"
خزمەتکارەکان ھەناسەیەکی بێ ھیواییان ھەڵکێشا و بەردەوام بوون لە کارەکەیان لەکاتێکدا کۆزێتیش کاری لەگەڵ دەکردن..
YOU ARE READING
||لـە دووری یـەک ھــەنگــاو||
Romanceتەنھا بە بوونت وەک ئافرەتێک مانای ئەوە نییە کە لاواز بیت و مافی ژیانکردنت نەبێت بەو جۆرەی دەتەوێ.. ھەموو مافەکانی بۆمن دەگەڕێتەوە.. دەست پێکردن:26/1/2022 کۆتایی ھاتن نادیارە