. ڕۆمانێکی سـەردەمییانە. . کـــەیڵا کچێکی سلۆڤاکی تەمەن ١٨ ساڵە کە توشبووە بە نەخۆشییەکی تا ڕادەیەک دەگمەن بەناوی: HHT. کچێکی بچووکە کە هیوای گەورەی هەیە، تەنانەت لەگەڵ ئەو نەخۆشییە سەختەشدا هەوڵ دەدات ژیانی بە سادەیی بهێڵێتەوە و خەم لە حاڵی خۆی نەخوات و بەردەوام بێت لە ژیان. هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک لە ناکاو شەوێک کەسێکی نـــامۆ و نەناسراو لە ڕێگەی ئینتەرنێت بە قسەی ڕەق و بێ ڕێزی کردن و گاڵتە پێکردنێکی ناشرین دێتە ژیانی. نووسەر: سایە. هەموو مافەکانی دەگەڕێتەوە بۆ من وەک نووسەری ئەم چیرۆکە. ماندوو بووم بە داڕشتن و نووسینی ئەم بەرهەمەم هەر وەک هەموو بەرهەمەکانی ترم، لەبەر ئەوە، بردنی بیرۆکەی چیرۆک و تەنانەت بردنی هەر وردەکارییەک دەربارەی چیرۆکەکەم، یان بڵاوکردنەوەی لە هەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بە هەموو جۆرێک ڕێگە پێنەدراوە❌.