ویستم ئاسمان ببینم دەمەوێ هەوای پاک هەڵمژم دەمەوێ ئازاد بم بەڵام لادەرێکی سەرسەری نا دەمەوێ ئەوە بم کە هەم ویستم وابم بەڵام نەکرا یانی رێگەیاننەدا بۆیە ئەوە هەڵدەبژێرم ئەگەر مردنی منیش کۆتاییەکەی بێت باوەشی پیاوێک ، ماڵێکی گەرم ، قاقای منداڵەکان ، دەنگی جلشۆر و هەورەگرمەی زستانان، قاوەیەکی گەرم بەدەم خوێندنەوەی کتێبەکەم بەدیار سۆپا گەرمەکەوە ئەمانە خەیاڵن قەت نابن بەڕاستی دەتەوێ ڕاستیت نیشان بدەم؟ بمخوێنەوە بەڵام بەشێوەیەک من تۆ بم تۆش من بیت هەستم پێبکە تا بزانی ڕاستی چیە هەموومان شایەنی باشترینین بەڵام کامەمان هەوڵی زیاتر دەدەین ئەو ئەگەری بەدەستهێنانی زیاترە بۆیە منیش بۆ باشترین ژیانم دەژیم نەوەک چاوەرێی خودا بم من ئەوەدەکەم کە خودای پێی داوم کات ژیان ئەقڵ هێز دەی منیش بەکاریدەهێنم بۆ نابێ بەهەشتێک بۆ خۆم بسازێنم؟ دەستپێدەکەم لەگەڵم دەست پێبکە....... ١٦/٨/٢٠٢٤ 2:00 pm Friday