. ۩ '' 𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 3 '' .

662 149 215
                                    


ن/ت:کەسێکت بۆخۆت دۆزیوەتەوە؟

-جیسوو ڕوی گرژ کرد و لەسەر کورسیەک دانیشت-

جیسوو:بەداخەوە نەخێر~~

ن/ت:ٸۆو ٸەوە براکانمن,جین و مارک

جیسوو:سڵاو جین,سڵاو مارک

مارک:سڵاو,چۆن نونا دەناسی؟

جیسوو:بەیەکەوە کارمان دەکرد

-بە درێژایی گفتوگۆکە ن/ت تێبینی جین'ـی کرد کەوا بێدەنگە و قسەی نەکردووە,نامۆیە.ن/ت ھەستی کرد کە جین چۆن سێری جیسوو دەکات .بەجۆرێ کە سێری ھەموو شتێکی جیسوو'ـی کردبوو-

ن/ت قوڕگی پاک کردەوە

ن/ت:کەواتە ٸێستا تۆ خۆشەویستت نیە وایە؟

جیسوو:بەڵێ

ن/ت:کەست لە مێشکە؟

جیسوو:ٸاھ نەخێر,تەنھا ناتوانم کەسێکی باش و شیاو بدۆزمەوە

-بەشێوەیەکی کیوت دڵتەنگی خۆی دەربڕی-

جین:بەڕاست؟گرەو دەکەم کە 24 سەعات کوڕ لە دەرگاکەت دەدەن

جیسوو:ھیچ یەکێکیان وەکو تۆ قۆز نین

-جیسوو مەبەستی قۆزێتی جین بوو-

ن/ت:سپاس بۆ ھەموو شتێ,چاکەیەکت قەرزارم

-ن/ت دەستی مارکی گرت و ھەڵسایە پێ,دەستی بەشێوەی خواحافیزی جوڵاند و ڕۆشت-

جیسوو دوای چەند دەقەیەکی ویست تا بزانێ ن/ت بۆ ڕۆشت,سێری جین'ـی کرد کەمێ شڵەژا

جیسوو:ٸەو فێڵی لێمان نەکرد وایە؟

جین:جیسوو,دەربارەی خۆت قسەم بۆ بکە

-ھەموو شتێکی ٸەو وایدەکرد سەرنجی کچان ڕابکێشێ-

. • °*° • .• °*° • .• °*° • .• °*° • .• °*° • .:~

ن/ت:تۆ وەک خێزانی منی ھەربۆیەش ویستم بەیەکتریتان بناسێنم

مارک:ھەر بەڕاستی تۆ ٸەوت پێ باشترە لە من؟

ن/ت:ٸەوەندە بەراورد لە نێوان خۆت و ٸەودا مەکە,تۆ ھێشتاش وەکو منداڵێکی لەبەر چاوم.وە دەتوانم پشت بە جین ببەستم چونکە ٸەو لەمن گەورەترە

مارک:کەواتە تۆ وا بیردەکەیتەوە کە ٸەو باشترە لەمن

-ن/ت گوێی مارکی گرت و کەمێک بایدا-

مارک:ٸاھ نـ نونا

ن/ت:باش دەزانی مەبەستم چی بوو,جین دەیەوەێ بمپارێزێ,ٸەو گرینگی زۆر بەمن دەدات.بەھەمان شێوەش من گرینگی بە تۆ دەدەم,دەزانم بە ڕێگایەکی سەختدا ڕۆشتوی,زۆریت لێ کرا تاوەکو بەژداری لە مافیا "پەڕە ڕەشەکان" بکەیت و زانیت کە دایکت سیخوڕە,باوکیشت مرد.ٸێستا دەمەوێ بتپارێزم

•شەڕ و خۆشەویستی•وەرزی سێیەمWhere stories live. Discover now