ٸافرەتێک تەلەڤزیۆنەکەی ھەڵکردبوو و نەیدەتوانی کەناڵێک بدۆزێتەوە ٸاسودەی بکات ھەربۆیەش کوژاندیەوە لەم ماوانەدا ٸەم ٸافرەتە بەشێوەیەکی نامۆ خەم دەخوات و ڕەفتار دەکات.
شوگا:سڵاو شەکرەکەم
ٸایرین:گەڕایتەوە
-ٸایرین ھەڵسایە پێ کاتێ شوگا ھاتەوە ماڵەکە,شوگا دەستەکانی فراوان کرد چاوەڕێی ٸایرین بوو بۆٸەوەی بەتوندی باوەشی پیابکات,وە ٸایرین'یـش باوەشی لێدا لەکاتێکا خەندەی لەسەر لێو بوو وە شوگاش باوەشی لێیدایەوە-
شوگا:تۆ بەبەردەوامی نامەت بۆ دەناردم
ٸایرین:چونکە بیرم کردبوی
-ٸایرین ماچێکی سوکی ڕومەتی شوگای کرد-
ھۆسۆک:دەست مەکەن بە ماچ تکایە منیش لێرەم
ٸایرین:چۆنی؟
ھۆسۆک:لە ھەموو کاتێ باشتر
ٸایرین:چی دەخۆی؟
ھۆسۆک:دەکرێ قاوەیەکم بۆ بھێنی؟بەڕاستی حەزم بەم جۆرەیە کە تۆ ٸامادەی دەکەیت
ٸایرین:بێگومان
ھۆسۆک:گەر ھاوسەرگیریم کرد,وا لە ھاوسەرەکەم دەکەم خواردن دروست کردن لەتۆوە فێرببێ
شوگا:وەک ٸەوەی کە ھەرگیز ڕونەیات
ٸایرین:گیانەکەم,ٸاوا توڕە مەبە.ھۆسۆک کوڕێکی زۆر قۆزە و کەسێتیەکی باشی ھەیە,ٸەو کەسێکی باش دەدۆزێتەوە
-بێ ٸەوەی گوێ بۆ یەک وشە بگرێ,شوگا ٸیسراحەتی وەردەگرت لەسەر قەنەفەکە-
ھۆسۆک:سپاس ٸایرین
-چەند خولەکێ تێپەڕبوو ٸایرین گوێی لە زەنگی دەرگاکە بوو کە لێیدەدرا,چوو سێری بکات شۆک بوو کاتێ ٸەم دوو کەسەی بەردەم دەرگاکەی بینی و ٸەمە چاوەروان نەکراو بوو بۆ ٸەو-
ٸایرین:رینا؟
-ڕینا بەبێزاری چاوی لادا و چووە ژورەوە بێ سڵاوکردن,تای ھیۆنگ دەرگاکەی داخست و ڕۆشتە دیوەخان لەگەڵ ٸایرین-
ھۆسۆک و شوگا لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوون و ڕینا'ـش لەسەر قەنەفەکە دانیشت,شوگا سێری تای ھیۆنگ'ـی دەکرد بەبێزاری
ھۆسۆک:من تای ھیۆنگ'ـم بانگ کرد,دیاربوو کە پێویستە بێت بۆ دایگۆ..لەگەڵ خاتوو ڕینا
شوگا:بۆ بەیەکەوەن؟
تای ھیۆنگ:چونکە مەترسی ھەبوو,وادیارە لەبەر ٸەم ھۆکارە منتان بانگێشتی ٸێرە کردووە؟
ھۆسۆک:بەڵێ
-تای ھیۆنگ و ڕینا لە شارەکەوە دوور بوون کاتێ ٸاگاداریان پێگەیشت دەربارەی چاوپێکەوتنە لەناکاوەکە,وە ٸەوەش بوبوە ھۆکار بۆ درەنگ گەیشتنی تای ھیۆنگ بۆ چاوپێکەوتنەکە و لەکاتی خۆیا نەگەیشت-
YOU ARE READING
•شەڕ و خۆشەویستی•وەرزی سێیەم
Fanfictionوەرزی سێیەمی شەڕ و خۆشەویستی !: دوای ماوەیەک ....پلاندانانی زیاتر....شەڕانگێزی زیاتر....کوشتارگەیی زۆرتر...خاٸین و کەسانی نوێ.. کـێ خێزانی تای ھیۆنگـ.ـە..؟ دەست بەسەر مافیای گوللەی ڕەشا ٸەگرن..؟ کێ لەگەڵ مافیاکەی جۆنگکووکـ.ـە..؟ !!