. ۩ '' 𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 5 ''

580 121 217
                                    

ن/ت بەخێرایی ڕێی دەکرد لەکاتێکا سەیری سەعاتەکەی دەستی دەکات,ٸەو زیاتر لە 20 خولەک دواکەوتبوو..باش بوو کە دووری نێوان باڵەخانەی KIA ھێندە دوور نەبوو لە ٸۆفیسی سەرەکی مافیاکە,کاتی زۆری لەخۆی نەکوشت و دوو پیاو لەدەرەوەی دەرگای چونە ژورەوە وەستابوون دەرگاکەیان بۆ ن/ت کردەوە و ڕۆشتە ژورەوە.
لەکاتی ھاتنە ژورەوەی یەکەم کەس کە سەیری ن/ت کرد جیمین بوو وە چاوی لەسەر لانەدەدا.

جیمین:دەزانی ٸەو شتەی کەوا زۆرم ڕق لێیەتی ٸەوەیە کەسێ دوابکەوێ بۆ چاوپێکەوتنێکی گرنگ؟

ن/ت:ببورە,بەھۆی شتێکەوە مەجالم نەبوو

جیمین:ٸێمە لە چین'ـەوە تاوەکو ٸێرە ھاتووین تۆش دەڵێی بەھۆی شتێکەوە مەجالم نەبوو؟

-جیمین,شوگا,ھۆسۆک,جین و جۆنگ کووک لە جێگای خۆیان دانیشتبوون,لیسا بەشێوەیەکی بازنەیی سوڕایەوە دواتر کە تێبینی ن/ت کرد خێرا لە جێگەکەی دانیشت-

ن/ت:سڵاو لیسا

لیسا:ماوەیەکی زۆرە ن/ت

جۆنگ کووک:ٸێستا کاتی زۆربڵێیی نیە

-لیسا سەری بەواتای باشە لەقاند,وادیار بوو کە کەمێک ترساو و شڵەژاو بێت-

جۆنگ کووک:لەکوێ بویت؟

-جۆنگ کووک بەڕێزەوە پرسیاری کرد-

ن/ت:من لەگەڵ ھاوڕێیەکی کۆنم بووم,مەبەستم..براکەم,لەگەڵ مارک بووم

-جین چاوی بەبێزاری لادا کاتێ گوێی لە ن/ت بوو ووتی "براکەم"-

ن/ت چاوی لەسەر چاوی جۆنگ کووک لادا و لە جێگەی خۆی دانیشت

ن/ت:ھۆکاری ٸەم چاوپێکەوتنە لەناکاوە چیە؟

لیسا:ٸێمە ھێرشمان کرایەسەر لە چین

ن/ت:بەجدی؟کێ لەپشتی ٸەمەوە بوو؟

جیمین:ھێشتا نازانین

ھۆسۆک:کەواتە ٸەوکەسانەی کە پەیوەندیمان لەگەڵی ھەبوو مردن؟

جیمین:زۆرێکیان..چین چیتر ٸاسان نابێ,گەورەبونی ٸێمە لە ژێر ھەڕەشەدایە

ن/ت:بەڕای من...کێ غیرەتی ٸەوەی ھەیە دژی ٸێمە بوەستێ؟

جۆنگ کووک:پێم وابێ خەریکە دەیدۆزینەوە

-جۆنگ کووک تەلەفۆنەکەی دەرھێنا,ژمارەیەکی نھێنی و نەناسراو پەیوەندی دەکرد,کۆدی وڵاتەکە چین بوو-

(کۆدی وڵات واتا ژمارەیەک کە بۆ ناسینەوەی وڵاتەکە دێت لە تەلەفۆن کردندا بەنمونە کۆدی ٸێمە
"+964"ٸەھا لەپێش ژمارەیەکەوە دێت..بەھیوای تێگەیشتن)

جۆنگ کووک پەیوەندیەکەی ھەڵگرت و کردیە سەوت خاریجی و لەسەر مێزەکەی دانا

؟؟؟:جیۆن جۆنگ کووک؟

•شەڕ و خۆشەویستی•وەرزی سێیەمWhere stories live. Discover now