ٸێستا مافیا پەڕە ڕەشەکان نەماوە,بەناوبانگترین سەرکردە تاوانبارەکان تەنھا دوو ھەڵبژاردەیان ھەبوو
ٸەویش پێویستە یان لەسەر قاچەکانی خۆیان بوەستن یانیش کار لەگەڵ مافیای گوللەی ڕەشدا بکەن,زیرەکترینیان بەژداری ٸەم چاوپێکەوتنەی کردبوو.لیسا:بە مەرجەکان ڕازین؟
-پیاوەکان سێری یەکتریان دەکرد و ھەندێکیان توڕە بوبون,ٸەوان زۆربەی پارەکانیان لە دەرمان(ماددەی ھۆشبەر)پەیدا دەکەن.باش دەزانن ٸەوان پێویستیان بە پشگیری گوللەی ڕەش دەبێ-
ھەموان بە مەرجەکە ڕازی بون
جیمین بە چرپە ووتی
جیمین:چی دەڵێن؟
لیسا:ڕازی بون
جیمین:بێگومان پێویستە ڕازی بن
-کەمێکی ویسکیەکەی خواردەوە لەکاتێکا خەندەیێ لەسەر لێویەتی-
سەعاتێ پێش ٸێستا,جیمین دانیشتبو و چەکێکی لەسەر قاچی دانابوو,وەک سەرکردەیێ ڕەفتاری دەکرد لەکاتێکا ھیچ گومانی لێنەدەکرا
لیسا "99%"ــی کارەکەی کردبو.
یەکێ لە پاسەوانەکان خواردنەوەکانی بەسەر ھەمواندا دابەش کرد,وەک ٸەوەی ھەموان ٸەم یەک ڕیزیەیان بەدڵبێ.جیمین تێبینی کەسێکی کرد کە زۆر دڵخۆشە,گروپەکە پێک ھاتبوو لە کەسانی گەنج و بەتەمەن,پیرەکان چرچیان لە ڕوخسار ھەبو و گەنجەکانیش زەردەخەنەیەکی جوان.
جیمین کوڕێکی گەنجی ناسیەوە کە سەیری لیسای دەکرد.جیمین:سەیری چ شتێ دەکەی؟
-پیاوەکە لە قسەکانی تێنەگەیشت بەڵام لە ڕووی ڕەفتارەکەی تێگەیشت و خێرا سێری لایەکی تری کرد-
لیسا:چیبووە؟
جیمین:ٸەم گەمژەیە دەیەوێ خۆت لێ نزیک بکاتەوە
لیسا:کەواتە؟گەر من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ ٸەمە نەبێ تۆ بۆچی ھەتە؟
-جیمین ڕابردووی بیر کەوتەوە-
لیسا:بەھەرحاڵ من کێم لای تۆ؟
-لیسا بەسەریا بۆڵەی کرد-
جیمین و لیا زۆربەی کاتەکە لەگەڵ یەکتری بوبون و ھەندێ کات بەڕێکەوت نزیک بونەوە ڕویدەدا,بەڵام پەیوەندیەکەیان ھیچ ناوێکی نەبوو,لیسا دانی بەمە نەنابوو چونکە پێشتر بەمەی دەزانی,جیمین ٸامادە نەبوو بۆ ژوان بەستنەکە بۆیە ٸەمەش ٸازاری لیسای دابوو.
**تێبیی**
KAMU SEDANG MEMBACA
•شەڕ و خۆشەویستی•وەرزی سێیەم
Fiksi Penggemarوەرزی سێیەمی شەڕ و خۆشەویستی !: دوای ماوەیەک ....پلاندانانی زیاتر....شەڕانگێزی زیاتر....کوشتارگەیی زۆرتر...خاٸین و کەسانی نوێ.. کـێ خێزانی تای ھیۆنگـ.ـە..؟ دەست بەسەر مافیای گوللەی ڕەشا ٸەگرن..؟ کێ لەگەڵ مافیاکەی جۆنگکووکـ.ـە..؟ !!