Chapter 2

305 40 30
                                    

هاااااای کونە؟😁
بەجوانی سەرنج بدەرە قسەکانیان لێرە هەندێک شت ڕوودەدات کە وەک بەڵگەیەک وایە بۆ چاپتەرەکانی تر
.

.

.

.

.

.

وانیول
ئاااهـ وەک هەمیشە بەیانییەکی خۆشە هەستام لەسەر جێگاکەم
وە دواتر ڕۆتینی ڕۆژانەم کردوو ڕۆیشتمە خوارەوە بۆلای خێزانە جوانەکەم ، ئەو خێزانەی گرینگترین شتە لام

وانیول : بەیانی باش

دایکی : بەیانی باش کچەکەم

باوکی : بەیانی باش کچی خۆم

میۆنگ تان : بەیانی باش خووشکم

وانیول : ئاااااییییش برسیمە ، خاتوو کیم دەتوانیم ئەو خواردنەم بۆ بێنیت

خاتوو کیم خواردنەکەی بۆ هێنام بەڵام زۆر سەیرە ئەمڕۆ بۆچی وا
سەیر هەڵسوکەوت دەکات؟ خاتوو کیم ئەوە 10 ساڵە خزمەتکارە لای ئێمە وەک ئەندامێکی خێزانەکامان
وایە ، گوێم پێی نەدا خواردنەکەم خوارد ئاااهـ بەڕاستی زۆر برسیمە

خ.جیم : خاتوو کیم کوڕەکەت هەواڵی چییە؟

خ.کیم : ئەمڕۆ لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە

ب.جیم : بەڕاست ؟!!!! کەواتە خوێندنی تەواو کرد

خ.کیم : بەڵێ بەرزترین پلەی بەدەست هێناوە

خ.جیم : وااا بەڕاست زۆر دڵخۆشم . . . . کە هاتەوە دەتوانێت لەلای تۆ لەم ماڵە بژی

خ.کیم : زۆر سپاس خانمەکەم

خ.جیم : پێویست بە سپاس ناکات ، بێگومان دڵت ئەوە قبوڵ ناکات کە
منداڵەکەت نە بینیت ئەوە هەستی دایکایەتییە ، دایکەکان هەموو شتێک دەکەن تا لە منداڵەکانیان دانەبڕێن ، ئەگەر
مەترسیدار ترین شتیش بێت ههههه ئەی وانییە

خ.کیم : بەڵێ بەڵێ وایە

ب.جیم : ئحم . . . ئێ ئیتر با ئەو بابەتە دابخەین

خ.جیم : ڕاستە . . . . ئێ دەنگ و باسی کۆمپانیا چییە؟

ب.جیم : زۆر باشە شتەکان زۆر بەباشی دەڕۆن وانییە وانیۆلم

من لە کۆمپانیای باوکە ئازیزەکەم پشکم هەیە و کاردەکەم
وە بۆیە من لەگەڵ باوکمدا کاردەکەین

وانیۆل : بەڵێ هەموو شتێک باشە باوکە گیان

ب.جیم : هههههه باشە کچە نازدارەکەم

میونگ تان : ئاااای باوکە ئەی من

ب.جیم : هههههه تۆش کچە نازدارەکەی منی

میۆنگ تان : ههههه ئاوا باشە

سەیرێکی وانیول ی کردوو زمانی لێدەرهێنا

وانیول : ئا . . ئا . باوکە بینیت چی کرد

ب.جیم : ههههه لێی گەڕێ ئەو مناڵە گیانەکەم

میۆنگ تان : نەخێر من مناڵ نیم ، من 16 ساڵم کەواتە گەورەم

وانیول : منیش 17 ساڵم واتا لە تۆ گەورەترم

میۆنگ تان : باشە دەزانم لە من گەورەتری

وانیول : هههههههه

میۆنگ تان : پێمەکەنە ، بەچی پێدەکەنی

وانیول : بە دەم

میونگ هوی : ها ها ها پێکەنیناوی بوو

وانیول : بەڵێ پێکەنیناوی بوو

خ.جیم : بوەستن لە شەڕکردن

وانیول : ئەو سەرەتا دەستی پێکرد دایکە

خ،جیم : بێدەنگ بە ! ! ! !

وەک هەمیشە لەسەر خووشکەکەمی کردەوە باشە بۆچی؟ بۆچی هەمیشە
لەسەر خووشکە بچووکەکەم دەکاتەوە
تشششش هەمیشە بچکۆلەکان نازدار ترن

دوای نانخواردن من و باوکم چووینە کۆمپانیا
بەڵام کە گەیشتمە کۆمپانییا کەسێکم بینی کەمێک نامۆ دیار بوو لە کارمەند نەدەچوو
چونکە زۆر دەوڵەمەند بوو وە چەندین ئۆتۆمبێلی ڕەشی بەرزی لەگەڵ
بوو ، دەی بەهەرحاڵ من و باوکم چووینە ناو کۆمپانیاکە

بەڵێ لێرەوە چیرۆکەکەی من دەستی پێکرد
چیرۆکە باوەڕ پێنەکراوەکەی من
ژیانە ناخۆشەکەم

چوومە ژووری کارکردنەکەم و خەریکی کارکردن بووم
دوای دوو کارتژمێر لە کارکردنم
بەڵێ لە کۆتایدا زەنگی ئەو تەلەفونە هات کە ژیانم وێران دەکات

وەڵامی پەیوەندییەکەم دایەوە
بەڵام خۆزگە هیچ کات وەڵامم نەدەدایەوە
ـ

ــــــــــــــــــــــــــ

چی ڕوویداوە؟

وانیول بۆچی ئەوە دەڵێت؟

چی ژیانی وانیول وێران دەکات؟

چاوەڕوان بن

𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||Where stories live. Discover now