Chapter 30

280 30 66
                                    

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴

وێنەگر : بەڵێ بۆ لای ڕاست ..... تەواو بەو شێوەیە بوەستە .....!!!!

لە سەر کارەکام بووم کۆمپانیای جیم بۆ جلوبەرگ دیزانینی نوێی خستۆتە بازاڕە بۆیە دەبێت وێنە بگرم بەو جلانەوە

ئۆهـ لە کۆتایدا دوای 3 کاتژمێر کارەکان تەواو بوون ..... ویستم بڕۆم بەڵام دەنگێک منی وەستان بەڵێ ئەوە مین هان بوو بەڕاستی ئەو چەن هەفتەیە بەبۆنەی بابەتی خوشکەکەمەوە ئاگام لە تۆڵەسەندنەوەکە نەماوە وە وابزانم بابەتی تۆڵەسەندنەوەکە بوەستینم هەتا بکوژە راستەقینەکەی خوشکەکەم ئەدۆزمەوە لە ئەنجامدا ئەگەر ئەو نەفرەتییانە نەبوایە ئەوە هەرگیز ئەو کارەساتە ناخۆشەم بەسەر نەدەهات
پێویستە سەرەتا بکوژی خوشکەکەم بدۆزمەوە .....!!!

بەهەرحاڵ ئاوڕم دایەوە بۆ لای مین هانی گەمژە وە زەردەخەنە ساختەکەی هەموو کاتم بۆی کردەوە وە بەیەکەوە ماوەیەک قسەمان کرد و ڕۆیشتم لە کۆمپانیا وە چوومە لای جۆی هان بۆ ئەوەی بزانم هیچ هەواڵێکی نوێ هەیە

بێگومان بە بێ ئاگاداری جۆنگهۆ دەڕۆم دەزانم کە ئەوە هەڵەیە بەڵام نامەوێت بەئەو بڵێم چونکە ئەو تەنها وادەزانێت کە من بیرم تەنها لەلای تۆڵەسەندنەوەکەیە بەڵام پێویستە سەرەتا بکوژەکە بدۆزمەوە دواتر کاتی تۆڵەسەندنەوەکە دێت

ڕۆشتمە لای جۆی هان ...... ئەو کەسێکی باشە ...... ڕۆژ به ڕۆژ هەڵسوکەوتی باشتر دەبێت

بێگومان وانیول تەنها وا دەزانێت کە لەبەر باشیەتی جۆی هان وا یارمەتی دەدات بەڵام نازانێت ڕۆژێک ڕووە ڕاستیەکەی دەردەکەوێت ....!!!!

وانیول : سڵاو جۆی هان

جۆی هان : ئۆهـ وانیول بەخێربێیت

وانیول : سپاس ....... هیچ هەواڵێک هەیە؟؟

جۆی هان : له ڕاستیدا بە تەواوەتی نا بەڵام سەرە داوێکمان دۆزیەوە

بۆ ساتێک دڵم خۆش بوو بە بیستنی ئەوە , واتا زۆرم نەماوە بۆ دۆزینەوەی ئەو نەفرەتییە ....!!!

وانیول : چۆن؟ چ شتێکە؟

جۆی هان : ئەو تاتۆیەی کە باست کرد تەنها لەلای یەک وەستای تاتۆ دروست دەکرێت وە ئێمە دەتوانین بڕۆینە لای و فایلی زانیارییەکان بگەڕێین

وانیول : بەڕاست؟؟؟ ئەێ ئەو لە کوێیە؟؟

جۆی هان : لە ٭٭٭٭٭٭

وانیول : کەواتە بابڕۆینە لای بۆ هەر لێرە دانیشتووین

جۆی هان : ههههه باشە

𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||Where stories live. Discover now