Chapter 12

173 33 65
                                    

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴

وانیول : بۆچی سەیرم دەکەیت؟

جۆنگهۆ : هیچ نییە تەنها خەیاڵم ڕۆیشتبوو

وانیول : باشە

ڕۆژی دواتر

کۆمپانیای جیم جلی نوێ هێناوەتە بازاڕەوە
هەر بۆیەش ئەمڕۆ یەکەم کارم دەکەم مەبەستم لە یەکەم کاری وێنەگرتنە وەک مۆدێل ، درێسێکی ڕەنگ مات بوو کە درێژییەکەی هەتا ئەژنۆکانم دەهات بەڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشانە و بکوژ دەردەکەوێت بەڵام من ئاسوودە نیم بەو جلانەوە بەڵام دەزانم کە چی بکەم

دەستکرا بە وێنەگرتنەکە

زۆر بەجوانی کارەکەی خۆم دەکرد بێگومان چونکە ڕاهێنان پێکراوم ، بەڵێ ئێستا ئامانجەکام هاتە ئێرە

وێنەگر : ئااهـ بەڕێز "مین هان" تۆ لێرەی
~~~~~~
ناو : ئۆ مین هان
تەمەن : 25ساڵ
برا بچووکی "جیم مین سانگ"ە واتا خ.جیم(دایکی وانیول) ە
کار : بەڕێوبەری بەشی جلوبەرگە
بۆماوەی 20 ساڵە لە فەڕەنسایە بۆ خوێندن لەو کارەدا ، تازە گەڕاوەتەوە بۆ کۆریا
تەنهایە(خۆشەویستی نییە ، سەڵتە ، سینگڵە)
~~~~~~
مین هان : بەڵێ من لێرەم ,,,,, ئەم مۆدێڵە تازەیە لە کۆمپانیاکە چونکە نەمبینیوە وە زۆریش سەرنجڕاکێشە

وێنەگر : ئەوە مۆدێلی ئێمە نییە بەڵکو هی کۆمپانیای چۆی ە

مین هان : ئممم ناوی ئەو کۆمپانیایەم بیستووە

وێنەگر : وە خەڵکی دەڵێن کە زۆر مەترسیدارن
خاوەنکەی جگە لەکاری کۆمپانیا کار لە بازاڕی ڕەش دەکات زۆرینەی بازاڕە ڕەشەکانی کۆریا هی ئەوە سەیرکە ئەو کچە ناسکەش لە ڕووسیاوە هێناوەتە ئێرە

مین هان : واتا ئەم کچە حەڵکی ڕووسیایە؟

وێنەگر : بەڵێ

مین هان : باشە سەرکەوتوو بیت ، من دەڕۆم سەیری ئەوانەی تر دەکەم

وێنەگر : خوات لەگەڵ

دوای 5 کاتژمێر

مین هان

کارەکەم تەواو بوو بۆیە گەڕامەوە ماڵەوە
من لەماڵی خووشکەکەم دەمێنمەوە لەبەر ئەوەی ئەوان داوای ئەوەیان کرد تا چەند ڕۆژێک وە دوارتر دەچم ماڵێک بۆخۆم دەکڕم

مین هان : گەڕامەوە

وام وت کاتێک کە لەدەرگای ماڵەکە هاتمە ژوورەوە

خ.جیم : ئاااااهـ براکەم بەخێر بێیتەوە ...... ئەی هاوسەرەکەم لە کوێیە؟

مین هان : ئەویش کەمێکی تر کارەکانی تەواو دەبێت

خ.جیم : ئااهـ باشە

ب.جیم : من گەڕامەوە

خ.جیم : بەخێربێیتەوە ئازیزەکەم

ب.جیم : سپاس ئازیزم

خ.جیم : دەی وەرن با بچین نان بخۆین خاتوو کیم خواردنێکی خۆشی ئامادە کردووە

مین هان & ب.جیم : باشە

لەسەر مێزی نانخوارن

خ.کیم خوارنەکانی دادەنا لەسەر مێزەکە

مین هان : خ.کیم بۆچی غەمبارە؟

خ.جیم : لەبەر ئەوەی کوڕەکەی مرد

مین هان : ئۆهـ خەمبار بووم

خ.جیم خواردنێکی بینی لەسەر مێزەکە

خ.جیم بە تووڕەییەوە : تکایە ئەو خواردنە لابەن لەسەر مێزەکە

ب.جیم & مین هان : بۆچی؟

ح.جیم بە هاوارەوە : وتم لایبەن

وای وتوو هەستایەوە و خواردنەکەی فڕێدایە سەر زەوییەکە
بەو ڕەفتارە هەمووانی شۆک کرد

مین هان بە شۆکەوە : بۆچی واتکرد دادە؟؟؟

خ.جیم : ئەمە ئەو خواردنەیە کە وانیولی نەفرەتی حەزی پێیەتی

مین هان : ئەی ئەوتان نەخستە شێتخانە وە دوای ئەوەش بەندینخانە ئیتر بۆچی ڕقەکانتان ناڕوات

خ.جیم : ئەوە هێشتا کەمە بۆ ئەو بێڕەوشتە

ب.جیم بە دەنگێکی نزم : ئەو مردووە!!!!

FLASHBACK
ب.جیم

دوای کۆبوونەوکە

چوومە ژووری کارکردنەکەم

تێبینی : ب.جیم = بەڕێز جیم  خ.جیم = خاتوو جیم

ب.جیم : بزانە جیم وانیول لە کوێیە؟؟؟

بەردەست : باشە گەورەم

دوای 3 کاتژمێر

بەردەست : گەورەم هەواڵمان پێگەیشتووە کە خاتوو وانیول لەلایەن زیندانییەکانی تر 4 چەقۆی لێدراوە و مردووە

End Flashback

ئەو قسەیە هەمووانی شۆک کرد جگە لە خ.جیم

خ.جیم : هههههههه نەدەبوایە ئەوەندە بەئاسانی ڕزگاری ببێت ئەو بکوژە

دوای نان خواردن

من چوومە ژوورەکەم
وە پاڵکەوتم لەسەر سیسەمەکەم

بیرم دەکردەوە

مین هان : خەڵکی ڕووسیا یە ، زۆر سەرنجڕاکێشە

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴

𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||Where stories live. Discover now