Chapter 26

138 29 137
                                    

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴
ئ

ەی خوایە بڕوا ناکەم ئەوە هەمان جۆنگهۆ ئوپایە !!!
(ئۆخەیش ئیتر مین چول نانوسم لەبری جۆنگهۆ 😂)

جۆنگهۆ لەسەر قەنەفەکەی ژوورەکەی بوو گۆرانی دەوت وە دواتر هەستایەوە و ویستی بڕوات بەڵام لەپڕ دوو دەست لە دواوە ئەوی لەباوەش کرد

جۆنگهۆ بەوە زۆر سەرسام بوو وە دواتر کە زانی وانیولە دوو ئەوەنەی تر شۆکی کرد

وانیول : جۆنگهۆ ئوپا ..... من زۆر بیرم دەکردی

جۆنگهۆ بەبیستنی ئەوە شۆک بوو ئەوە واتای ئەوە ئەگەیەنێت کە وانیول هەموو شتێکی بیرکەوتۆتەوە؟

جۆنگهۆ : ج . . جۆنگهۆ؟ وانیول تۆ باسی چی دەکەیت؟ من مین چولم

وانیول : نەخێر تۆ جۆنگهۆ یت
بە گریانەوە لە دواوە باوەشی بە جۆنگهۆ گرتبوو

جۆنگهۆ : دیارە بە هەڵە تێگەیشتویت
ویسنی ئەو لە خۆی دووربخاتەوە لەکاتێکدا دڵی ئەوەی دەویست کە ئەو هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە بەڵام ناکرێت هێشتا زووە

بەڵام وانیول زۆر توند ئەوی لەباوەش گرتبوو

وانیول : ئەگەر جۆنگهۆ ئوپا نەبیت بۆچی ئەو گۆرانییە دەڵێیتەوە کە هی 15 ساڵ لەمەوبەرە وەهەروەها شوێنەواری سوتانەکەی پشتت چی؟ ...جۆنگهۆ ئوپاش هەمان شوێنەواری هەبوو وەهەروەها لە سەربانەکەش منت بە ڕیو هان بانگ کرد باشە دەبێت ئەوانە هەمووی ڕێکەوت بن

وای وت کاتێک لێی دوورکەوتەوە وە بەچاوێکی پڕ گریانەوە سەیری جۆنگهۆی دەکرد

جۆنگهۆ : من نازانم باسی چی دەکەیت
ویستی بڕواتە دەرەوە لە ژوورەکە چونکە بەرگی گریانی وانیول ناگرێت

وانیول : تۆ درۆ دەکەیت

جۆنگهۆ لە شوێنی خۆی وەستا
وادیارە کاتی کۆڵدانە

ئاوڕی دواوەی دایەوە و ڕۆیشتە لای وانیول وە بە توندی باوەشی بە وانیلدا کرد وە وانیولش باوەشەکەی لەگەڵ گۆڕیەوە
وەک بڵێی کات وەستابێت بو ئەو دووانە ،  دوای 11 ساڵ یەکتر بینینەوە ئەوە کەمێک سەمەرەیە وایە

وانیول : زۆرم بیردەکردی ئوپا
دەگریا

دواتر لێک جیابوونەوە

جۆنگهۆ : تەواو مەگری

وانیول : تکایە هەموو شتێکم بۆ باس بکە خەریکە مێشکم دەتەقێت بۆ ئێستا من بە وانیول بانگ دەکەن ئەی بۆچی لەیەک دوورکەوتینەوە
بەسەر یەکەوە هەموو ئەمانەی دەوت

جۆنگهۆ : باشە ئارام بەوە

داینیشاند لەسەر قەنەفەکە

جۆنگهۆ : ئێستا تۆ چیت بیرە

وانیول : ڕابردووی خۆم وەکو وانیول وە لەگەڵ تۆ

خۆشبەختانە تەنها جۆنگهۆی بیرە نەوەک ئەوانەی تر

جۆنگهۆ : ئەو کات ئێوە ماڵەکەتان گواستەوە بۆیە لەیاک دوورکەوتینەوە وەهەروەها ڕۆژێک چاوم بەدایکت کەوت ئەو وتی کە تۆ خۆت حەزت بەوە بوە کە ناوەکەت بگۆڕیت هەر بۆیەش ئێستا بە وانیول بانگت دەکەن ....... وە بۆیەش ناوی ڕاستەقینەی خۆم لە تۆ شاردەوە چۆنکە نەمویست مێشکت بەو بابەتەوە سەرقاڵ بێت و تۆڵەکردنەوەکە فەرامۆش بکەیت

درۆم لەگەڵی کرد بۆئەوەی بە هیچ شتێک نەزانێت  هەر نەدەبا منیش بناسێتەوە بەڵام تازە هیچم لەدەست نایەت

وانیول : تۆ دڵنیایت

جۆنگهۆ : بەڵێ هەر ئەوەندەیە

وانیول : باشە .... ههههه تۆ بەڕاستی زۆر قۆز بویت ها

جۆنگهۆ : هههههههه

وانیول : باشە چی ڕوویدا لای تۆ ئەو 9 ساڵە

جۆنگهۆ : هیچ شتێکی ئەوەندە گرینگ ڕووینەداوە

وانیول : ئەی ئەیتیزت چۆن ناسی؟
(خۆ دەزانن مەبەستی چییە لە ئەیتیز؟😐)

جۆنگهۆ : تۆ چۆن دەزانیت ئێمە ناومان ئەیتیزە؟

وانیول : وویۆنگ ئو ..... مەبەستم هیۆنگ پێی وتم

جۆنگهۆ : باشە

واینول : دەی وەڵامم بدەرەوە هیۆنگ

جۆنگهۆ : هیۆنگ؟

وانیول : بەڵێ

جۆنگهۆ : بەڵام بۆچی وا بانگم دەکەیت؟

وانیول : بەڵام خۆت ئەوەت وت کوڕی باش ..... ئەی تۆ نەتوت کە ئیتر هەمووان بە هیۆنگ بانگ بکەم

جۆنگهۆ : بەڵام ئەوە من ناگرێتەوە

وانیول : ببورە بەڵام تۆش یەکێکیت لەوان

جۆنگهۆ : وانیول تۆڕەم مەکە

وانیول : ببورە من تەنها فەرمانی تۆ جێبەجێ دەکەم
وانیول بە ئەنقەست وا دەکات

جۆنگهۆ : من تەنها بە ئوپا بانگ بکە

وانیول : ئااای نەخێر من ئیتر تۆ هەر بە ناوی خۆت بانگ دەکەم

جۆنگهۆ : بەڵام ئەوە قبوڵناکەم

وانیول : شەوێکی شاد چۆی جۆنگهۆۆ

جۆنگهۆ : بوەستە وەرە ئێرە

وانیول : هههههه دەی منیش دەخەوم
ڕۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکە

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴

𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||Where stories live. Discover now