.
.
.
.
Vote
..
.
.
دوای 3 مانگ
ئاااهـ نازانم چیتان بۆ باس بکەم ئەو 3 مانگەش وەک هەمیشە بە ئازار و گریان و بیرکردنەوە لە ڕابردوو بردە سەر ، بۆچی ناتوانم ڕۆژێک بە خۆشی ببمەسەر ههه لە زیندان خۆشی هەیە؟ ئێستا من و هەموو زیندانی کراوەکانی تر خەریکی دوورینی جل و بەرگین
بێگومان ئێستا زۆر جیاوازترم لە پێشووترم ، دڵم نەماوە وە ئەگەر باسی شێوازیشم بکەیت هههه پێکەنینت پێمدێت پێشووتر هەموو هەوڵێکم دەدات تا جوان دەربکەوم بەڵام ئێستا هیچ وا نەماوم دەستەکانم زۆر ماندوو هیلاکن بە بۆنەی دوورینێ جل و بەرکەوە وە بەبۆنەی شۆردنی توالێتەکان وە بەبۆنەی شۆردنی بەندینخانەکە بێگومان ئەوە سزایە ، سزای بەندکراوەکان ، هەموو ئەوانەی ئێرە ماندوو هیلاکن لەبەر ئەوەی کە پاسەوانەکان جلمان پێ دەدورن وە هەموو ڕۆژێک بەندینحانەکەمان پێ پاک دەکەنەوە ، ئێرە دۆزەخێکە ، هەموو ڕۆژێک ئازار ، هەموو ڕۆژێک گریان ، کەی دەمرم و ڕزگارم دەبێت لەم ژیانە ناداتپەروەرییەپاسەوان : جیم وانیول !!!!
بانگی منی کرد
وانیول : بەڵێ
پاسەوان : یەکێک هاتووە بۆ سەردانت
چی سەردان؟!!!! تا ئێستا نە لە شێتخانەکە نە لێرە کەس سەردانی نەکردووم ئێستا ئەوە کێیە سەردانم دەکات؟!!!!
وانیول : کێیە؟
پاسەوان : کەس ڕێگەی بە تۆ داوە پرسیار بکەیت؟!!!!
هاواری کرد بەسەرم دا
وانیول : باشە . . . ببورە
مەکینەی دوورمانەکەم وەستاند و لەگەڵ پاسەوانەکە ڕۆیشتم
دووبارە هیوام بۆ گەڕایەوە تۆ بڵێی کێ بێت؟
لەوانەیە هاتبێتن بۆ ڕزگار کردنم ئەی وانییە؟بە هیواوە ڕۆیشتە ژوورەوە بەڵام کە ئەو کەسەی بینی شۆک بوو ، ئەو کەسە دایکی بوو!!!!
وانیول : د . . . دایکە؟!!!!
خ.جیم : نەکەی جارێکی تر ئەو وشەیە لەو دەمە قێزەونەت بێتە دەرەوە
دووبارە بێهیوا بوومەوە ، ئاخر بۆچی دڵی خۆت بە زیایە خۆش دەکەیت ، کێ دێت تۆ ڕزگار بکات گەمژە
خ.جیم بە ساردی : دانیشە
دانیشتم لەسەر کورسیەکەی بەرامبەری خ جیم
وانیول بە دڵێکی پڕەوە : بۆچی هاتوویتە ئێرە؟
خ.جیم : بەهۆی تۆیەکی قێزەونەوە هاوبەشەکانمان ئێمەیان بە جێهێشت وە بەبێ هاوبەش ئێمە زیانێکی زۆرمان لێدراوە
وانیول : مەبەستت چییە؟
خ.جیم : تۆ جگە لە خەوێکی ناحۆشی خانەوادەکەی ئێمە زیاتر نەبوویت
فرمێسکەکانم دووبارە وەک هەموو ڕۆژێک دێنە خوارەوە بەسەر ڕوومەتەکانمدا
کاغەزێک و جافێکی هێنایە بەردەمم
سەیرم کرد
خ.جیم : هەر ئێستا واژووی بکە قێزەون
وانیول : مەبەستت چییە؟
خ.جیم : ئەگەر ئەمە واژوو بکەیت ئیتر هیچ پشکێکت نامێنێت لە کۆمپانیاکەمان
بڕوا ناکەم باشە ئەمە چی دایکێکە ها؟ بۆ ئەوە هاتۆتە لام ، خوایە بۆچی دەبێت ئەو هەموو ئازارە بچێژم
سەیری کاغەزەکەم کرد وە فرمێسکەکەم کەوتە سەری
خ.جیم : یا یا دوورکەو وەرەقەکە پیس مەکە بە فرمێسکە ساختەکانی خۆت . . . . دەی هەر ئێستا واژووی بکە ، نامەوێ لەوە زیاتر ڕووخسارە ناشیرین و قێزەونەکەت ببینم
بە دڵێکی پڕ لە ئازارەوە واژووم کرد
سوێند دەخۆم خەریکە دڵم دەوەستێت
دواتر سوچێکی کاغەکەی هەڵگرد
(لەبەر ئەوەی کە وانیول فرمێسکی کەوتە سەر کاغەزەکە)
خ.جیم : بە هیوای ئەوەی هەرگیز لێرە ڕزگارت نەبیت وانیولی شێت وە هەموو ڕۆژێک زیاتر ئازار بچێژیت بکۆژی خووشکە 16 ساڵانەکەی خۆت
ویستی بڕوات بەڵام من هەستامەوە و دەستم گرت وە ئەویش دەستی منی لابرد و دەستەکانی سڕی چونکە من دەستیم گرت بوو وە دواتر ئەو قسە ڕووخێنەرەی وت و ڕۆیشت لە شوێنەکە
قاچەکانم بەرگەیان نەگرت و کەوتمە سەر زەوییەکە وە وەک شێت دەگریام و هاوارم دەکرد
بە جۆرێک دەگریا کە پاسەوانە دڵڕەقەکانیش دڵیان پڕ بوو بوو بۆ ئەو بەزەییان پیایدا دەهاتەوە
دوای 2 ساڵ
ئەمڕۆ من دێمە دەرەوە لە بەندینخانە لەوانەیە بڵێن چۆن؟ ڕاستە من سزای 10 زیندانیم بەسەردا کرابوو بەڵام بەبۆنەی ئەوەی کە هیچ کێشەیەکم دروست نەکردووە بۆیە داوای لێبوورن بۆ دەرکراوە لە بنکە
ماڵئاوایم لە هاوژوورەکانم کرد و لە کۆتایدا لەم دۆزەخە هاتمە دەرەوە
چیرۆکەکە لێرەوە چی لێ بەسەر دێت؟
کەسە نادیارەکە کێیە؟
کـــــــــۆتـــــــای چـــــاپــــتــــەری 7💙

YOU ARE READING
𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||
Ngẫu nhiênناخۆشترین شت دەربارەی خیانەت ئەوەیە کە {دوژمنەکانت نایکەن}