Chapter 25

162 26 73
                                    

‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴⨈‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴
ڕۆیشمە خوارەوە بۆلای ئەوانی تر

سان : ئۆهـ بەیانیت باش وانیول

وانیول : بەیانی ئێوەش باش هاوڕێیان ..... مین چول لە کوێیە؟

ئەوان کەمێک وەستان وە سەیری یەکتریان کرد وەک ئەوەی بەچاو قسە لەگەڵ یەک بکەن وە دواتر هۆنگجوونگ قسەی کرد

هۆنگجوونگ :ٚ ئەو زوو هەستاوە ..... ڕۆیشتۆتە دەرەوە کەمێک کاری هەبوو کەمێکی تر دەگەڕێتەوە

وانیول : ئۆهـ  باشە

وویۆنگ : من برسیمە

سۆنگهوا : ههههه خواردن ئامادەیە ...... با نان بخۆین

هەمووان ڕۆیشتینە سەر مێزی نان خواردنەکەو دەستمان کرد بە نان دەخواردن

.

.

.

.

.

لە ژوورەکەم بووم خۆم ئامادە دەکرد بۆ چوونە دەرەوەکە ...... هممممم نزیکەی 20 خولەکی ماوە بۆ چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ بەڕێز جۆی هان ..... بلوسێکی زستانەم درێژم لەبەر کرد کە ڕنگی شیرییە لەگەڵ کابۆیەک ..... ئێستا تەواوم

.

.

.

.

جۆنگهۆ : تێناگەم چۆن توانی دەستی بگات بە وانیول خەریکە شێت دەبم

ئەو پیاوە سەر لێشێواوە بەدەوری ژوورەکەدا دەسوڕایەوە ، بێچارەیە وەلەهەمان کاتدا دەترسێت ، دەترسێ لەوەی دووبارە هاوڕێ منداڵییەکەی لێببەن

سۆنگهوا : باشە ئارام بەوە بیر لە ڕێگە چارەیەک دەکەینەوە

سان : ئەو هەموو شتێک دەزانێت دەربارەی وانیول ..... واتە ڕابردووی . وە بۆچی ئەو لێریە

جۆنگهۆ : نازانم نازانم تەنها ئەوە دەزانم کە دوێنێ چاوی بە وانیول کەوتووە

هۆنگجوونگ : بەڕای من ئەو دەیەوێت وانیول بەکار بێنێت لە دژی ئێمە

یونهۆ : وە لەوانەشە خۆشی بوێت

هەر کە یونهۆ ئەو قسەیەی کرد هەموو ئەوانەی ژوورەکە سەیری ئەویان کرد وە چاوێک کە گڕی لێبەردەبوو بەترسناکییەوە سەیری یونهۆی دەکرد

𝑅𝑒𝑣𝑒𝑛𝑔𝑒 || CH.JH ||Where stories live. Discover now